قۆناغه‌کانی
گه‌شه‌کردنی که‌سایه‌تی له‌لای ئێریکسۆن
ئێریکسۆن
پرۆسه‌ی گه‌شه‌کردن و بنیاتنانی که‌سایه‌تی مرۆڤ به‌سه‌ر هه‌شت قۆناغدا دابه‌ش ده‌کات
که هه‌ر قۆناغه‌ی تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و ده‌بێت به بنه‌مای قۆناغی دواتر و
هه‌ندێک گرفتی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و بڕین و سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر گرفته‌کانی ئه‌و
قۆناغه‌دا ده‌بێت به هۆکارێکی یارمه‌تیده‌ر بۆ په‌ڕینه‌وه بۆ قۆناغێکی تر به‌ڵام سه‌رنه‌که‌وتن له قۆناغێکدا ده‌بێت به کۆسپ و
ڕێگر بۆ قۆناغه‌کانی تر.
به‌پێی
ڕاوبۆچونه‌کانی ئێریکسۆن ئه‌و منداڵه‌ی که ڕه‌وشت و ڕۆڵی ئه‌رێنیانه بێت له‌و
قۆناغه‌ی که پێیدا تێپه‌ڕده‌بێت ئه‌وه منداڵێکی ئاسایی و دوور له گرفتی ده‌روونی
ده‌بێت.
قۆناغه‌کانی
گه‌شه له ڕوانگه‌ی ئێریکسۆن ئه‌مانی خواره‌وه‌ن:
قۆناغی
بڕوا به‌خۆ بوون له به‌رانبه‌ر بڕوابه‌خۆنه‌بوو
(له‌دایک بوون تا 1 ساڵی)
یه‌که‌م
پێکهاته‌ی که‌سایه‌تی سه‌رکه‌وتوو هه‌ست کردن به خود و بڕوابه‌خۆبوونه،
گوونجاوترین کاتیش بۆ چاندنی تۆوی بڕوابه‌خۆبون له ناخ و دڵ و ده‌روونی منداڵدا
ساڵی یه‌که‌می ژیانیه‌تی که ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته به په‌یوه‌ندی نێوان منداڵ و که‌سانی
چوارده‌وری به‌تایبه‌تیش دایک له ساڵی یه‌که‌مدا.
له‌م
قۆناغه‌دا پێویسته:
Ø له شیری دایکی
تێر بکرێت.
Ø هه‌ست به باوه‌شی
گه‌رم و سۆز و زۆشه‌ویستی بکات.
Ø هه‌ست به دڵنیایی
و ئارام بکات.
له‌م
هه‌لومه‌رجه‌دا تۆوی بڕوابه‌خۆبوون و هه‌ست کردن به دڵنیایی له ناخی منداڵدا ده‌چێندرێت.
به‌ڵام
به پێچه‌وانه ئه‌گه‌ر:
Ø پشت گوێ بخرێت
Ø له باوه‌شی
دایک بێ به‌ری بکرێت
Ø به ته‌واوی تێر
شیر نه‌کرێت و تاد.
ئه‌وا
تۆوی بڕوابه‌خۆنه‌بوون و گومان و دوو دڵی له‌ناخیدا ده‌چێندرێت و بڕوای نه‌ک به
خۆی، ته‌نانه‌ت به که‌سانی تریش نابێت.
که‌واته
پێویسته له‌م قۆناغه‌دا دایک نابێ نه‌هێڵێت منداڵه‌که‌ی :
Ø هه‌ست به
بێزاری بکات.
Ø هه‌ست به برسیه‌تی
بکات.
Ø گریانه‌کانی
منداڵ زۆر بخایه‌نێت
Ø هه‌ست به بێ به‌شی
بکات.
ئه‌وا
له‌و حاڵه‌ته‌دایه که منداڵ هه‌ست به بڕوابه‌خۆیی ده‌کات ئه‌گینا به پێچه‌وانه.
قۆناغی
دوو: هه‌ست کردن به سه‌ربه‌خۆیی له‌به‌رانبه‌ر هه‌ست کردن به شه‌رم و گومان
(سه‌ره‌تای ژیان)
(سه‌ره‌تای ژیان)
ده‌بێت
له‌م قۆناغه‌دا منداڵ هه‌ست به سه‌ربه‌خۆیی بکات و له شه‌رم و گومان کردن دوور
بخرێته‌وه. ڕاهێنانی منداڵ له‌سه‌ر پرۆسه‌ری ده‌رهاویشتن و رزگاربوون له پاشه‌رۆژ،
گه‌وره‌ترین ده‌رفه‌ته بۆ منداڵ که له میانه‌یه‌وه فێری سه‌ربه‌خۆیی و پشت به‌ستن
به خۆ ده‌کرێت.
ئه‌گه‌ر
پرۆسه‌ی ڕاهێنانی منداڵ له‌سه‌ر ڕزگاربوون له پاشه‌رۆژ و نه‌م و نیان و له‌سه‌رخۆ
بێت و دوور بێت له تووندوتیژی و لێدان و سوکایه‌تی پێکردن، ئه‌وا منداڵ به شێوه‌یه‌کی
ڕاست و دروست گه‌شه‌ده‌کات و هه‌ست به سه‌ربه‌خۆیی خودی خۆی ده‌کات به‌ڵام ئه‌گه‌ر
پرۆسه‌ی ڕزگاربوون له پاشه‌رۆژ تووندوتیژی له‌خۆی گرت و منداڵ تووشی سوکایه‌تی
پێکردن بوو، ئه‌وا هه‌ست به شه‌رم و گومان له دڵ و ده‌روونی ئه‌و منداڵانه‌دا
درووست ده‌بێت و به‌رده‌وام له سوکایه‌تی و ته‌وس و توانجی کۆمه‌ڵگا ده‌ترسن و
گومان له تواناییه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن.
که‌واته
پێویسته بنه‌ماڵه‌کان:
§
ژینگه‌یه‌کی له‌بار بۆ منداڵه بچکۆله‌کانیان بخوڵقێنن.
§
مافی ئه‌وه بده‌ن به منداڵه‌کانیان به ئازادی بێن و
بچن و هه‌ڵستن و دابنیشن و ئه‌و خواردنه‌ی حه‌زی لێیه بیخوا.
§
نابێت له نرخی منداڵ که‌م بکرێته‌وه و خاڵه لاوازه‌کانی
زه‌ق بکرێنه‌وه یان زیاد له پێویست گه‌وره بکرێن.
§
ئاکامی ئه‌مه ده‌بێت گه‌شه‌ی هه‌ستی سه‌ربه‌خۆیی و دوور
که‌وتنه‌وه له شه‌رم و دوودڵی به‌رانبه‌ر به خۆی و چونه ناو قۆناغی سێیه‌م به
شێوه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوانه.
قۆناغی3:
ده‌ست پێشخه‌ری له خۆییه‌وه(داهێنان) له به‌رانبه‌ر هه‌ست کردن به گوناه
(به‌ر له چونه قوتابخانه)
(به‌ر له چونه قوتابخانه)
ئه‌م
قۆناغه له ساڵی سێهه‌مه‌وه تا ساڵی پێنجه‌م ده‌خایه‌نێت. له‌م قۆناغه‌دا منداڵ
زۆر ڕه‌وشت و هه‌ڵس و که‌وتی گرنگ فێرده‌بێت. له‌وانه:
v چۆنیه‌تی
هاوکاریکردن له‌گه‌ڵ که‌سانی تر
v چۆنیه‌تی بوون
به پاشکۆ یان به سه‌رکرده
v ده‌ست کردن به
زانین و دۆزینه‌وه‌ی ژینگه‌که‌ی
v هه‌وڵدان بۆ زاڵ
بوون به‌سه‌ر ئه‌ندامه‌کانی له‌ش و جوڵه‌کانی.
ئه‌گه‌ر
هاتو منداڵ له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵس و که‌وتانه‌ی سه‌ره‌وه پاداشت و هاندرا، ئه‌وا
تایبه‌تمه‌ندی داهێنانی له‌لا درووست ده‌بێت و ڕۆژ له دوای رۆأ گه‌شه ده‌کات و
له داهاتوودا ده‌بێت به بناغه‌یه‌کی پته‌و بۆ که‌سایه‌تی منداڵ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر
ڕێگری و به‌ربه‌ست و کۆسپ و ته‌گه‌ره له‌به‌ر ده‌م منداڵ‌و ئه‌و ڕه‌وشت و
چالاکیانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا داندراو به‌رده‌وا تێگه‌یه‌ندرا که ئه‌و کار و چالاکیانه‌ی
ئه‌و هه‌ڵه‌ن ئه‌وا تاکێکی غه‌مبار و دڵته‌نگ گه‌شه ده‌کات و تۆوی هه‌ست کردن به
گوناه و شه‌رمه‌زاری له ناخیدا ده‌چێندرێت.
منداڵ
له ڕێگای لاسایی کردنه‌وه‌ی گه‌وره‌کان فێری شته‌کان و هه‌ڵسوکه‌وته‌کان ده‌بێت و
له میانه‌یانه‌وه هه‌ست به بوونی خۆی ده‌کات. هه‌ر له‌م قحناغه‌دا ویژدان وه‌ک
هێزێکی ده‌روونی و ناوه‌کی درووست ده‌بێت و ئیتر منداڵ پابه‌ند ده‌بێت به بڕیار و
هه‌ڕه‌شه‌کانی ویژدان و جێگه‌ی ترس و هه‌ڕه‌شه‌ی دایک و باوک و هێزی ده‌ره‌کی بۆ
ده‌گرێته‌وه.
که‌واته
پێویسته و گرینگه که:
v بوار به منداڵ
بدرێت و له‌سه‌ر چالاکی و کرداره‌کانی هان بدرێت و زۆر به که‌می ئازار و سزا له
ته‌کیدا به‌کار بهێندرێت.
v نابێت ڕێگه‌ی
پێش بڕکێی لێبگریت.
v هه‌ست به
داهێنان و ده‌ست پێشخه‌ری تێدا به‌رده‌وام بکرێت و ژینگه‌ی گه‌شه‌کردنی بۆ دابین
بکرێت( وڵامی پرسیاره‌کانی بدرێته‌وه- چالاکی بۆ دابندرێت)
قۆناغی
4: هه‌وڵدان و به‌ئاکام گه‌یشرن له‌به‌رانبه‌ر هه‌ست به که‌می کردن
(قۆناغی چونه قوتابخانه واتا له 6 تا هه‌رزه‌کاری)
(قۆناغی چونه قوتابخانه واتا له 6 تا هه‌رزه‌کاری)
له‌م
قۆناغه‌دا منداڵ فێرده‌بێت چۆن ڕێز و خۆشه‌ویستی که‌سانی تری ده‌ست بکه‌وێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌توانێت
له ڕێگه‌ی سه‌رکه‌وتن له فێربوونی له خوێندنه‌وه وو نووسین و بیرکاری به‌رهه‌می
هه‌بێت. هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌گه‌ر قوتابخانه و بنه‌ماڵه بتوانن ژینگه‌یه‌کی له‌بار و
گوونجاو بۆ سه‌رکه‌وتن و هه‌وڵدان و به‌ئاکام گه‌یاندنی چالاکیه‌کانی منداڵ
پێک‌بێنن و پاداشت و پشتگیری بکه‌ن، ئه‌وا
هه‌ست به هه‌وڵدان و به ئاکام گه‌یشتن له لای منداڵ درووست ده‌بێت ئه‌گینا
تووشی ئازار و بێزاری و شکستی یه‌ک به دوای یه‌ک ده‌بێت و تۆوی هه‌ست به خۆ به‌که‌م
زانی له ناخیدا ده‌چێندرێت و هه‌ست به نه‌گه‌یشتن به ئاکام له ناخیدا په‌ره
ده‌ستێنێت.
پێویسته
له‌م قۆناغه‌دا:
v خه‌ونه‌کانی
منداڵ که له قۆناغی پێش‌و هه‌یبوه بێته قاڵبێکی پراکتیک و کرداریه‌وه.
v ژینگه‌یه‌کی باش
و هانده‌ری له ماڵ و له قوتابخانه‌دا بۆ بڕه‌خسێندرێت.
v له لایه‌ن
مامۆستاوه تووشی ئازار و سوکایه‌تی پێکردن نه‌بێت.
v هاوسه‌نگیه‌ک هه‌بێت
له نێوان ماڵ و قوتابخانه‌دا
v به‌رنامه‌کانی
قوتابخانه و خوێندن له ئاستی توانای منداڵ دا بێت.
ئه‌گه‌ر
ئه‌م هه‌لومه‌رجه نه‌ڕه‌خسێندرێت ده‌بێته هۆکارێکی سه‌ره‌کی بۆ واز هێنان له
خوێندن
قۆناغی5:
هه‌ست کردن به ناسنامه له به‌رانبه‌ر به تێکچوونی ڕۆڵ(خۆبزرکردن)
(قۆناغی هه‌رزه‌کاری)
(قۆناغی هه‌رزه‌کاری)
هه‌ر
کۆمه‌ڵگایه‌ک تێده‌کۆشێت که تاکه‌کانی خۆی له‌سه‌ر ڕۆڵی داهاتوویان ڕابهێنێت و
پیشه و کار و حه‌ز و ئاره‌زوه‌کانیان بۆ ده‌ست نیشان بکه‌ن بۆ نموونه کوڕ به
شێوه‌یه‌ک په‌روه‌رده ده‌که‌ن جیاواز له کچ، له‌سه‌ر ئه‌م بناغه‌یه‌یه که ئه‌م
ڕۆڵه‌ی کوڕ پێی هه‌ڵده‌ستێت له داهاتوودا جیاوازه له‌و ڕۆڵه‌ی که کچ پێی هه‌ڵده‌ستێت.
له‌م
قۆناغه‌دا هه‌رزه‌کار به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی ناسنامه و دۆزینه‌وه‌ی خود و ڕۆڵی خۆیه‌تی
و هه‌رزه‌کار له‌سه‌ره‌تای هه‌رزه‌کاریه‌وه هه‌ست به‌م گرینگه ده‌کات.
به
هۆی ئه‌و گۆڕانکاریه جه‌سته‌یی و ژیری و کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ڵچونی گرینگ که تێیدا
ڕووده‌دات، هه‌ر بۆیه‌ش گرینگه به‌تایبه‌تی خێزان، ژینگه‌یه‌کی له‌بار بۆ گه‌شه‌کردنی
هه‌رزه‌کار پێک‌بێنن ئه‌گینا له‌وانه‌یه هه‌رزه‌کار تووشی زۆر گرفتی کۆمه‌ڵایه‌تی
و ده‌روونی و ئابووری ببێت و ڕۆڵی خۆی لێ تێک بچێت و وه‌ک مرۆڤێکی لاواز و بێ بنه‌ما
له کۆمه‌ڵدا به‌شێوه‌یه‌کی ساده له په‌راوێزی ڕووداوه‌کاندا بژیت.
هه‌ر
بۆیه‌ش پێویسته هه‌رزه‌کار:
§
بزانێت کێیه و دوه‌ر و ڕۆڵی له کۆمه‌ڵگه‌دا چیه
§
پله‌و پایه‌یه‌کی له‌ناو کۆمه‌ڵگادا هه‌بێت.
§
هه‌ست به سۆز و خۆشه‌ویستی که‌سانی ده‌وروبه‌ری خۆی
بکات.
§
ده‌سته و تاقم و کۆمه‌ڵی خۆی هه‌بێت و شازانی به چونه
کۆمه‌ڵ و دامه‌زراوه‌کانیه‌وه بکات.
§
به‌داخه‌وه زۆرجار هه‌رزه‌کار له‌به‌ر هه‌ندێک هۆکاری
ده‌ره‌کی تووشی لێشێوانی ڕۆڵ و خۆ بزر کردن ده‌بێت، که هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به
توانایی و هه‌سته ناوخۆییه‌کانیه‌وه نیه وه‌ک: توخم ، ڕه‌گه‌ز، ڕه‌نگ ، چین و
توێژی کۆمه‌ڵایه‌تی ، زمان ، باری ئابووری و ....تاد.
§
هه‌ر بۆیه‌ش پێویسته کۆمه‌ڵگا ڕێ چارێک بدۆزێته‌وه که
تاک بتوانێت بێ ترس له‌م شتانه بێته ناو کۆمه‌ڵگا و تواناییه‌کانی خۆی بخاته گه‌ڕ
و نه‌م جۆره‌ش ڕێ له هاتنه ئارای تاکێکی سه‌ره‌ڕۆ و لاسار یان شه‌رمن و دووره‌په‌رێز
و غه‌مبار بگیردرێت. که له هه‌ر دوو حاڵه‌ته‌که‌دا تاکه‌که ناتوانێت به شێوه‌یه‌کی
ڕاست و درووست خۆی له ناو کۆمه‌ڵگادا بگونجێنێت.
قۆناغی
6: هاوکاری و یه‌کگرتن له به‌رانبه‌ر گۆشه‌گیری
(قۆناغه‌کانی سه‌ره‌تای گه‌وره‌ساڵی )
(قۆناغه‌کانی سه‌ره‌تای گه‌وره‌ساڵی )

No comments:
Post a Comment