شێوازی ئاخافتن (گه‌یاندن)
له‌م شێوازه‌دا ڕێسا، بابه‌ت، واتا و ڕاستیه‌کان به
شێوه‌ی زاره‌کی له لایه‌ن مامۆستاوه پێشکه‌ش به قوتابی ده‌کرێن و قوتابیانیش له
ڕێگه‌ی گوێگرتنه‌وه و تێبینی نووسینه‌وه، بابه‌ته‌کان فێرده‌بن. شیکردنه‌وه و لێکدانه‌وه‌ی
دیارده و بابه‌ته‌کان له‌لایه‌ن مامۆستاوه، ده‌وری سه‌ره‌کی له‌م شێوازه‌دا ده‌گێڕێت.
ئه‌م شێوازه له‌م قۆناغانه پێک دێت: ئاماده‌بوون، ده‌ستپێک،
بابه‌ت و ناوه‌ڕۆک ، کۆبه‌ندی بابه‌ته‌که. که ئه‌گه‌ر بێت و له لایه‌ن
مامۆستاوه به شێوه‌یه‌کی جوان و گونجاو و به لێزانیه‌وه پێشکه‌ش بکرێت، ده‌توانێت
شوێندانه‌ریه‌کی باشی بێت و کاریگه‌ریه‌کی درێژخایه‌ن و به‌رده‌وام له‌سه‌ر
قوتابیان دابنێت.
قۆناغه‌کانی شێوازی ئاخافتن (گه‌یاندن):
1)
ئاماده‌بوون بۆ ئاخافتن(گه‌یاندن)
-
ئاماده‌بوون له‌ڕووی ئامراز و که‌ره‌سته و پێداویستیه‌کان.
-
ئاماده‌بوون له‌ڕووی ده‌روونیه‌وه (ئایا ئاماده‌یی ده‌روونیمان
هه‌یه بۆ ئاخافتن)
-
ئاماده‌بوون له ڕووی کاته‌وه (ئایا کاتێکی ته‌واومان
له‌به‌ر ده‌سته بۆ ئاماده‌بوون بۆ ئاخافتن).
2)
ده‌ستپێک بۆ ئاخافتن:
-
سازدانی په‌یوه‌ندی له‌نێوان مامۆستا و قوتابیدا
(مامۆستا نابێت یه‌کسه‌ر بچته سه‌ر بابه‌ته سه‌ره‌کیه‌که).
-
ڕاکێشانی سه‌ره‌نجی قوتابیان(بۆ نموونه: وتووێژ کردن له‌گه‌ڵ
قوتابیاندا، پرسیارکردن و ...تاد).
3)
بابه‌ت و ناوه‌ڕۆکی ئاخافتن:
-
گشتگیر بوونی ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌که: بابه‌تی به‌رباس ده‌بێت
سه‌رجه‌م ئامانجه‌کانی په‌روه‌رده له‌خۆ بگرێت، ئه‌وه‌ش ده‌بیته هۆی فێربوونی
باشتر له قوتابیاندا.
-
سازدانی لۆجیک و مه‌نتیقی ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌که: سکینێر
لای وایه ئه‌و بابه‌ته په‌روه‌رده‌ییانه‌ی که باش سازدرابن و پێکهاتبن، باشتریش
فێر ده‌کرێن و فێرده‌بن.
-
به‌رده‌وامکردنی سه‌ره‌نجی قوتابیان له ماوه‌ی پێشکه‌شکردنی
بابه‌ته‌که بۆ وێنه مامۆستا ده‌توانێت:
ئـ) جوڵه‌ی له‌ش و ده‌موچاوی بگۆڕێت.
بـ) ده‌نگی به‌رز و نزم بکات.
پـ) به که‌ڵک وه‌رگرتن له پرسیار و هێنانی ناوی
قوتابیان ئه‌وانیش بێنێته ناو ئاخافتنه‌که و بیانکاته به‌شێک له وانه‌وتنه‌وه‌که.
تـ) که‌ڵک وه‌رگرتن له ئامرازی جۆراوجۆر بۆ وێنه:
ڤیدیۆ و وێنه و ...تاد.
جـ) که‌لک وه‌رگرتن له نوکته و بیره‌وه‌ری(هه‌ڵبه‌ت ده‌بێت
له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌که و ته‌مه‌نی قوتابیاندا گونجاو بێت).
4)
کۆبه‌ندی بابه‌ته‌که: مامۆستا له کۆتایی بابه‌ته‌که
یان هه‌ر به‌شێک له بابه‌ته‌که ده‌توانێت:
-
ده‌توانێت به‌شێک له بابه‌ته‌که وه‌بیر قوتابیان
بێنێته‌وه یان ڕای قوتابیان له‌باره‌یانه‌وه بپرسێت.
-
وڵامی پرسیاره‌کانی قوتابیان بداته‌وه.
-
خاڵه گرینگه‌کان بخاته به‌ر باس و بیرهێنانه‌وه.
هه‌روه‌ها مامۆستا ده‌توانێت له کۆتایی دانیشتنه‌که‌دا
هه‌ندێک باسی جیاواز و دۆستانه بخاته به‌ر باس و به‌مجۆره له ئیشکی کۆبوونه‌وه‌که
و وانه‌که که‌مبکاته‌وه و ده‌رفه‌تێکی سه‌رنجراکێش بۆ وانه‌ی داهاتوو له
قوتابیان و ئاماده‌بوونیان بۆ باسه‌کانی تر پێک بێنێت.
خاڵه ئه‌رێنیه‌کانی شێوازی ئاخافتن(گه‌یاندن)[1]:
ئه‌م شێوازه بۆ کلاسگه‌لێ که ژوماره‌ی قوتابیه‌کانی
زۆره، زۆر کارایه. هه‌روه‌ها تێچووییه‌کی که‌می هه‌یه، پێویستی به که‌ره‌سته
و ئامراز و ڕاپه‌ڕاندنێکی ئه‌وتۆ نیه . هه‌روه‌ها ئه‌م شێوازه ده‌توانێت ببێته
هۆی به‌هێزکردنی هه‌ستی کۆمه‌ڵایه‌تی و چێژ و جوانی په‌ره‌ستی و بڕوابه‌خۆیی و
لاوازکردنی هه‌ست به ته‌نیایی کردن له قوتابیاندا.
له‌م شێوازه‌دا زۆرترین قورسایی پرۆسه‌ی فێرکردن ده‌که‌وێته
سه‌رشانی مامۆستا، هه‌روه‌ها کۆنترۆڵکردنی سه‌رجه‌م هۆکار و فاکته‌ره‌کان له ژێر
ده‌ست و چاوه‌دێری مامۆستا دایه و مامۆستا ده‌توانێت به گوێره‌ی حه‌ز و ویستی
خۆی وانه‌که پێشکه‌ش بکات و هه‌ر کاتیش به باشی زانی کۆتایی پێ بێنێت. له‌م
شێوازه‌دا بۆ زیاتر ڕاکێشانی سه‌ره‌نج و تێبینی قوتابیان مامۆستا ده‌توانیت له
میانه‌ی بابه‌ته‌که یان له کۆتایی هه‌ر به‌ش یان کۆی بابه‌ته‌که، پرسیار یان
پرسیارگه‌لێک بورووژێنێت و به‌م شێوه‌یه هه‌م قوتابیان به‌شداری وانه‌که بکات و
هه‌میش سه‌ره‌نجیان کۆبکاته‌وه سه‌ر بابه‌ته‌که به مه‌به‌ستی وه‌ده‌ست هێنانی
باشترین ده‌رئه‌نجام و فێربوون.
خاڵه نه‌رێنیه‌کانی شێوازی ئاخافتن(گه‌یاندن):
له‌م شێوازه‌دا مامۆستا ده‌وری سه‌ره‌کی ده‌گێڕێت و
قوتابیه‌کان زۆر چالاک نین، هه‌ربۆیه‌ش هێزی ئاخافتن له قوتابیاندا زۆر گه‌شه
ناکات .
هه‌ڵبه‌ت خاڵه نه‌رێنیه‌کانی ئه‌م شێوازه زۆرتر ده‌گه‌ڕێنه‌وه
سه‌ر شێوازی پێشکه‌ش کردن و که‌سی پێشکه‌شکار بۆ وێنه جۆری ده‌نگی پێشکه‌شکار،
شێوازی قسه‌کردن، نزم و به‌رزی ده‌نگی ئاخێوه‌ره‌که، بێده‌نگی و ڕێکوپێکی شوێنه‌که،
ده‌توانن ببنه هۆکاری سه‌رکه‌وتوو نه‌بوونی ئه‌م شێوازه. هه‌ر بۆیه‌ش پێویسته
مامۆستایان له کاتی که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م شێوازه ئاگایان له به‌رزی و نزمی ده‌نگیان
و هه‌روه‌ها بێده‌نگ بوونی شوێنه‌که و شێوازی ئاخافتن و پێشکه‌شکردنیان بێت.
No comments:
Post a Comment