پێناسه‌یه‌ک له فێربوون و شیکاری واتاکانی:
هه‌ر کام له ئێمه ڕۆژانه به‌رده‌وام سه‌رقاڵی فێربونه،
که‌لێنێک له ژیاندا نادۆزرێته‌وه که فێربوونی تێدا ڕوونه‌دات. فێربوون ته‌نیا
له‌ناو قوتابخانه و فێرگه‌کاندا ڕوونادات، به‌ڵکوو له ناو ماڵ، شه‌قام، کارگه‌کان،
شوێنه ئایینیه‌کان و هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یه‌نه جۆراوجۆره‌کاندا و به گشتی له
هه‌ر شوێن و کاتێک دا ڕووده‌دات. فێربوون هه‌ڵگری سه‌رجه‌م ئه‌و شاره‌زایی، بیرۆکه،
لایه‌نگری و زانیاریانه‌یه که مرۆڤێک له ماوه‌ی ژیانیدا ده‌یجه‌ره‌بێنێت
و ئه‌زموونی ده‌کات.
تا ئێستا پێناسه‌گه‌لێکی زۆر و به‌رفراوان له فێڕبوون
هاتۆته ئاراوه. زۆربه‌ی خه‌ڵک و زۆرێک له مامۆستایان لایان وایه فێربوون بریتیه
له: وه‌ده‌ست هێنانی زانیاری یان کارامه‌ییه‌کی تایبه‌ت. هه‌ندێک له زانایانی
بواری په‌روه‌رده‌ش لایان وایه فێربوون بریتیه له: را‌گوازتنی چه‌ند چه‌مک و
واتایه‌ک له که‌سێکه‌وه بۆ که‌سێکی تر.
له‌م پێناسانه‌دا مێشکی قوتابی به خه‌زێنه و ئه‌نبارێک
ده‌شوبهێندرێت که ده‌بیت له‌لایه‌ن مامۆستاوه ته‌ژی بکرێت. له‌م چه‌شنه له‌فێربووندا
مامۆستا ده‌وری سه‌ره‌کی ده‌گێڕێت و سه‌ره‌ڕای فێرکردن، بارهێنانی قوتابیانیشی ده‌که‌وێته
ئه‌ستۆوه. قوتابی له‌م ناوه‌دا چالاکیه‌کی ئه‌وتۆی نیه و ته‌نیا ئه‌رکی گوێدان و
گوێ ڕایه‌ڵی مامۆستای به ئه‌ستۆوه‌یه و سه‌رجه‌م تێکۆشان و چالاکی ڕاگواستنی
واتا و چه‌مکه‌کان به ئه‌ستۆی مامۆستاوه‌یه. له‌م شێوازه‌دا قوتابی هه‌رچه‌ند
بتوانێت بابه‌ته‌کان باشتر به مێشکی بسپێرێت پێشکه‌وتێکی زۆرتری هه‌یه.
کێشه‌ی ئه‌م شێوازه ئه‌وه‌یه که له‌به‌رکردن و دووباره‌کردنه‌وه‌ی
بابه‌ته‌کان ناتوانێت فێربوونێکی مانادار به‌رهه‌م بێنێت و زۆربه‌ی کاته واتا
زانستیه‌کان بۆ قوتابی بێ واتا ده‌مێننه‌وه، هۆکاره‌که‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر
پێک نه‌هاتنی پێوه‌ندی له‌نێوان ئه‌م چه‌مک و واتایانه له‌گه‌ڵ ئه‌زموونی ژیانی
قوتابیدا. له‌م شێواز و جۆره چالاکیانه‌دا پێداویستی و حه‌زه‌کانی قوتابیان له‌به‌رچاو
ناگیرێت و گرنگیان پێ‌نادرێت هه‌ربۆیه‌ش گۆڕانکاریه‌کی ئه‌وتۆ له ڕوانگه و که‌سایه‌تی
و هزری قوتابیان دا پێک نایێت.
ڕه‌وشتیه‌کان فێربوون به : پێک هاتنی گۆڕانکاری
له کرده‌وه به‌رچاو و شیاوی هه‌ڵسه‌نگادنه‌کاندا پێناسه ده‌که‌ن.به‌ڵام
لایه‌نگرانی ڕوانگه و مه‌کته‌بی گشتالت لایان وایه: فێربوون
بریتیه له: وه‌رگرتنی ڕوانگه‌ی نوێ یان پێکهێنانی گۆڕوانکاری له تێڕوانینه
کۆنه‌کاندا. وه‌ک ده‌بینین، چۆنی پێناسه له فێربوون پێوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ
یان ناڕاسته‌وخۆی به ڕوانگه‌ی فه‌لسه‌فی په‌روه‌رده و بارهێنان و ده‌روونزانی
په‌روه‌رده‌وه هه‌یه. له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ر ڕوانگه‌یه‌که‌وه که فێربوون پێناسه
بکرێت، بنه‌مای ڕه‌وشتی مرۆڤ پێک دێنێت و تایبه‌تمه‌ندی سه‌ره‌کی و به‌رچاویشی
بریتیه له گۆڕان. گۆڕانێکی ئه‌وتۆ که به هێوری پێک دێت و تا ڕاده‌یه‌ک جێگیره
و له ڕێی ئه‌زموونه‌وه پێکهاتوه. له ڕێی فێربوونه‌وه، تاک ژینگه‌ی خۆی ده‌ناسێت،
زۆر جار هه‌مبه‌ری ده‌وه‌ستێت و بڕیاری گۆڕینی ده‌دات، هه‌ندێ جاریش ژینگه شوێنی
له‌سه‌ر داده‌نێت و هه‌ندێجاریش خۆی له‌گه‌ڵ دا ئه‌گونجێنێت.
که واته فێربوون پرۆسه‌یه‌که که له‌ودا ڕه‌وشتی
بوونه‌وه‌ره‌کان، له ژێر کارتێکه‌ری ئه‌زمووندا، ئه‌گۆڕدرێت.
یه‌کێک له چڕوپڕترین پێناسه‌کان که له فێربوون
هاتۆته ئاراوه، پێناسه‌ی هیلگارد و مارکویزه که به‌م شێوه‌یه: فێربوون بریتیه له پرۆسه‌یی گۆڕانکاری تا ڕاده‌یه‌ک به‌رده‌وام
له ڕه‌وشتی شاراوه‌ی تاک دا، له‌ڕێگای ئه‌زموونه‌وه[1].
ئه‌م پناسه‌یه هه‌ڵگری چه‌ند چه‌مک و واتای نوێیه له فێربوون وه‌ک: ڕه‌وت
یان پرۆسه‌ی گۆڕانکاری، تاڕاده‌یه‌ک به‌رده‌وام ، ڕه‌وشتی شاراوه، ئه‌زموون.
لێره‌دا بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی زیاتر هه‌رکام له‌م چه‌مکانه
به کوورتی شیده‌که‌ینه‌وه.
1-
واتای ڕه‌وت: ڕه‌وت بریتیه له ڕووداو و پێوه‌ندی به‌رده‌وام و له
گه‌ڕدا که ئاڵ‌وگۆڕیان به‌سه‌ر دا دێت. تایبه‌تمه‌ندی به‌رچاوی ڕه‌وت، جم و جۆڵ و به‌رده‌وام
بوونه که ئه‌مه‌ش له ڕێگای پێوه‌ندی و هه‌ڵسوکه‌وتی به‌رده‌وامی پێکهاته و بگۆڕه‌کانی
دا پێکدێت و بێ سه‌ره‌تا و کۆتاییه. به‌م پێیه فێربوون ڕه‌وتێکه، چوونکه
به هۆی پێوه‌ندی به‌رده‌وامی نێوان تاک له‌گه‌ڵ ژینگه و له هه‌موو شوێنێ و بێ
بڕانه‌وه و به‌رده‌وام دێته ئاراوه.
2-
واتای گۆڕان: فێربوون چه‌شنێک گۆڕانه که له ڕه‌وتی ئه‌زموون و ئه‌زموون
کردندا ڕووده‌دات و تا ڕاده‌یه‌کیش به‌رده‌وامه و پله به پله به‌ده‌ست دێت، به‌ڵام
ناشێت به هه‌ر چه‌شنه گۆڕانێکیش بگوترێت. ئه‌و چه‌شنه له گۆڕانکاریانه‌ی که هۆکاره‌که‌یان
گه‌شه‌ی له‌شه یان به هۆی خۆناسینه‌وه ڕووده‌ده‌ن، یان گۆڕانکاریه فیزیۆلۆژیکه‌کان(گچکه
بوونه‌وه‌ی ڕه‌شکێنه‌ی چاو له ژێر تیشکی خۆر) یان ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ی که به
هۆی هۆکاره مکانیکی یان کیمیاییه‌کانه‌وه پێک دێن (گیرانی ماسوولکه‌کانی له‌ش له
کاتی داهێزان و ماندووبوون و کاردا) ناکرێت واتای فێربوونیان به‌سه‌ر دا داسه‌پێندرێت.
له هه‌نبانه بۆرینه دا گۆڕان به واتای له حاڵێکه‌وه بۆ حاڵێکی تر چوون واتا
کراوه‌ته‌وه.
3-
تاڕاده‌یه‌ک به‌رده‌وام: ئه‌م واتایه ئه‌مه ئه‌گه‌یێنێت که ئه‌و جۆره له گۆران
و گۆڕانکاریانه‌ی که کاتین یان هۆکارێکی وه‌ک ماندووبوون، تووڕه‌یی، نه‌شه
و...هتد یان هه‌یه، ناچن ده‌ناو خانه‌ی فێربوونه‌وه. فێربوون تاڕاده‌یه‌ک به‌رده‌وامه
و ڕووداوێکی له‌ناکاو و به‌هه‌ڵکه‌وت یان له ژێر کارتێکه‌ری کاره‌ساتێک هاتبێته
ئاراوه فێربوون نیه.
4-
واتای ڕه‌وشتی شاراوه: به‌کار هێنانی ئه‌م واتایه ئاماژه‌یه بۆ جیاوازی
نێوان فێربوون و کردار. فێربوون بریتیه له پێکهاتنی ئاڵوگۆڕی
له پێکهاته‌ی مێشکی مرۆڤدا که هێشتا ناتوانین بیپێوین. هه‌ندێک له‌م
گۆڕانکاریانه ڕه‌نگه به‌هۆی له‌بار بوونی باروودۆخ، له کرداری مرۆڤدا خۆی نیشان
بدات و ببێته کرداری ئاشکرا که پێی ده‌ڵێین کردار یان ره‌وشت. هه‌ڵبه‌ت نابێت
ئێمه وا چاوه‌ڕوان بکه‌ین که فێربوون له زووترین کاتدا ڕه‌نگدانه‌وه‌یان هه‌بێت.
زۆر کات مرۆڤه‌کان بابه‌تێک یان وانه‌یه‌ک فێر ده‌بن به‌ڵام به‌هۆی گونجاو نه‌بوونی
هه‌ل و مه‌رج و پێک نه‌هانتی باروودۆخ ناتواندرێت ببێته کردار، هه‌ر بۆیه‌ش
هیلگارد و مارکۆئیز له‌بری پێناسه‌ی فێربوون به گۆڕانکاری له کردار، باس له
گۆڕانکاری له کرداری شاراوه‌دا ده‌که‌ن.
5-
واتای ئه‌زموون: به‌کارهێنانی وشه‌ی ئه‌زموون به‌و واته‌یه که ته‌نیا
ده‌توانین به‌و تاقمه له گۆڕانکاریانه بڵێین فێربوون که به‌رهه‌می ئه‌زموون و
جه‌ره‌باندن بن، واتا شوێن دانه‌ری دوو لایانه‌ی ژینگه و تاک له‌سه‌ر یه‌کتری
تێدا به‌دی بکرێت. له کاتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تاک له‌گه‌ڵ سرووشتدا سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی
له‌ش وه‌گه‌ڕ ده‌که‌ون و ده‌ست ده‌که‌ن به جه‌ره‌باندن و به پێی ڕوانگه و حه‌زه‌کانی
تاک، پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژینگه‌دا ساز ده‌بێت و گۆڕانکاری له تاکدا پێک دێت و به
واتایه‌کی تر هه‌رهه‌مووی که‌سایه‌تی تاک به هه‌موو لایه‌نه‌کانیه‌وه ده‌که‌وێته
پێوه‌ندیه‌وه و گۆڕانکاری به‌سه‌ردا دێت. که واته ئه‌زموون به واتای جه‌ره‌باندن
و که‌وتنه پێوه‌ندیه له‌گه‌ڵ ژینکه که مانای ژینگه خۆی به‌ربڵاوه و سه‌رجه‌م
ئه‌و که‌ره‌سته و تاکانه ده‌گرێته‌وه که له ده‌ورووبه‌ری تاک دا بوونیان هه‌یه.
جیاوازی نێوان فێربوون و کردار:
به پێی پێناسه‌ی سه‌ره‌وه که له زمانی مارکۆئیز و
هیلگارد هێنامانه به‌ر باس، کردار بریتیه له ده‌رکه‌وتنی ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ی
که له ئه‌نجامی فێربوونه‌وه له ئاکاری تاکدا ده‌رده‌که‌ون و به‌رچاون. که
واته فێربوون و کردار لێک جیاوازن. ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ی که له ده‌رئه‌نجامی
فێربوون دا پێک دێن هه‌میشه به زوویی ڕه‌نگدانه‌وه‌یان نابێت. هۆکاری جۆراوجۆر
شوێن له‌سه‌ر کردار داده‌نێن وه‌ک: هه‌ژێنه‌ره‌کان، لایه‌نگریه هزریه‌کان و
باروودۆخی ژینگه‌یی و ...هتد، هه‌ر به‌پێی چۆنیه‌تی ئه‌م هۆکارانه‌شه‌وه بۆی هه‌یه
فێربوون به شێوه‌یه‌کی ڕاست یان هه‌ڵه بێته ئاراوه.
که‌واته کردار به پێچه‌وانه‌ی فێربوون ڕواڵه‌تێکی به‌رچاوی
هه‌یه و زۆرجار به درووستی و زۆر جاریش به هه‌ڵه، درووستی یان هه‌ڵه له
فێربوونی تاکمان بۆ ده‌رده‌خات. پێوان و هه‌ڵسه‌نگاندن گرێدراوه به هه‌لوومه‌رج
و باروودۆخی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه، هه‌ربۆیه‌ش ناتوانین بۆ ئه‌زموونی ڕاده‌ی فێربوونی
قوتابیان یان تاکه‌کان به ته‌واوی پشت ببه‌ستین به تاقیکاری و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کان،
یه‌کێک له هۆکاره‌کانی ئه‌م پرسه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی که تاقیکاریه‌کان
زۆر جار ته‌نیا ده‌توانن لایه‌نێکی فێربوونمان بۆ ده‌ربخه‌نن و ڕه‌نگه له هه‌لوومه‌رجێکی
جیاواز دا هه‌مان تاک به چه‌شنێکی تر وڵامی تاقیکاریه‌کان بداته‌وه یان خۆی
ئاراسته بکات. که‌واته باشتر وایه بۆ دڵنیایی له فێربوون ئامرازی بینی به
سرنجه به که‌ڵک وه‌رگرتن له که‌ره‌سته‌ی شیاو. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته
کرده‌وه‌ی تاکه‌که به‌ر له فێربوون و دوای فێربوون پێکه‌وه هه‌ڵسه‌نگێندریت، ئه‌گه‌ر
کره‌ده‌وه‌ی تاکه‌که له پاش وه‌رگرتنی ئه‌زموون (هه‌ل و مه‌رجی فێربوون) له هه‌ڵسانگدن
له‌گه‌ڵ به‌ر له ئه‌زموون جیاوازی و پیشوه‌چوونی نیشان دا ئه‌وا ده‌توانین بڵێین
فێربوون هاتۆته ئاراوه واتا تاک بابه‌تێک یان چه‌مکێک فێر بوه[2].
که‌واته یه‌کێک له ئه‌گه‌ره‌کانی فێربوون و فێرکردن، هه‌لومه‌رج یان بارودۆخی
شیاو و گونجاوه.
سه‌رچاوه‌کان:
1- سیف، علی
اکبر(1379). ڕوانشناسی پرورشی. تهران: انتشارات اگاه.
No comments:
Post a Comment