كەسێتی
لەڕوانگەی فرۆیدەوە
فرۆید بیرۆكەی خۆی سەبارەت بەكەسێتی خستەڕوو لەڕێی مامەڵەكردنی
لەگەڵ نەخۆشە دەروونیەكان، پێی وابوو نەست كلیلی تێگەیشتنی كەسایەتیە.
ئەقڵی مرۆڤیشی وەك چیای بەفر ناساند، نۆبەشی لەژێر ئاوەو تەنها
یەك بەشی لەبەرچاو دیارە، واتە ئێمە تەنها درك بەبەشێكی بچوكی ئەقڵمان دەكەین و
بەشی زۆریشی لێمان شاراوەیە.
فرۆید كەسێتی مرۆڤی بۆ سێ بەش دابەش كرد كە
هەریەك لەو بەشانە خەسڵەت و سیماو هەروەها گیروگرفت و داواكاری خۆی هەیە، كە
جیاوازە لەگەڵ تایبەتمەندیەكانی بەشەكانی دیكە، زۆرجاریش دژ بەیەكترن و لەململانێدان،
بەڵام لەیەكتری جیانابنەوە و كەسێتی مرۆڤ بەهۆی پەیوەستی ئەم سیانەوە كاردەكات:
یەكەم: ئەو id: ڕەگەزی بایۆلۆژییە لەكەسێتیدا و
بەردەوام وروژاوە، دوورە لەبەئاگاییەوە، بناغەی كەسێتییە، بەگەورەترین بەشی
پێكهاتەی دەروونی لەكەسێتیدا دادەنرێت، سەرچاوەی غەریزەو خواستە سەرەتاییەكانی
مرۆڤە و لەسەر بنەمای تێركردنی حەزو ئارەزوو دەڕوات. وزەیەكی دەروونی بەكاردەهێنێت
بۆ تێركردنی هەردوو غەریزەی مردن و ژیان، هەروەها پڕە لەغەریزە و پێداویستیە
فیسۆلۆژیەكان و كۆنترین پارچە و بەشی كەسێتییە، كاتێك مرۆڤ لەدایك دەبێت تەنیا ئەم
بەشەی هەیە و لەگەڵیدا لەدایك دەبێت و بەدرێژایی ژیانیشی هەر لەگەڵیدا دەمێنێتەوە.
ئەم بەشە لەگشت بۆماوە و پێداویستی و حەزو ئارەزووە ئاژەڵیەكان پێكهاتووە.
ئەو دوور لەگشت یاسا و پڕەنسیپە لۆژیكییەكانی مرۆڤ كاردەكات و هیچ شتێك دەربارەی دابونەریت و ئاكاری جوان و هەروەها بەهای كۆمەڵایەتی نازانێت و گۆێڕایەڵیان نابێت، بەشێوەیەكی گشتی ئارەزووی چێژ و خۆشی ژیان و دوركەوتنەوە لەدەرد و ئازار دەكات، تەنیا لەكۆششی بەدەستهێنانی چێژ و خۆشیدایە و هەستە دوژمنكاریەكانی بەتاڵ دەكاتەوە، بەجۆرێك كە دەتوانرێت ئەو بەغەریزەی ئاژەڵ لەنێو مرۆڤدا دابنرێت.

بۆ نموونە منداڵی شیرەخۆر ئەگەر برسی بێت یان تینوو لەهەر
شوێنێكدا بێت ئەوا دەست دەكات بەگریان، یان میزەڵدانی پڕ بوو خۆی لێ ڕزگار دەكات
ئەگەر لەباوەشی گەورەترین مرۆڤدا بێت، چونكە ئەو ساوایە دەیەوێت بەهەر شێوەیەك بێت
ئەو پێداویستیانەی تێر بكات.
دووەم: من ego: ڕەگەزی دەروونییە لەكەسێتیدا، لەسەر
بنەمای لۆژیك دەڕوات و هەوڵ دەدات گشت یاساكانی مرۆڤ جێبەجێ بكات و پەیوەستە لەگەڵ
واقیع، بەپشت بەستن بەزیرەكی و ئەقڵانییەت كۆنترۆڵی سەركێشییەكانی ئەو دەكات.
من بەشی ئەقڵانی و لۆژیكی كەسایەتیە كە ڕێڕەوێكی ئاگایانەی
هەیە، لەژێر دەستەڵاتی واقیع دایە، من لەكۆمەڵێك شتی تایبەت پێكهاتووە، كە دەبێتە
هۆی پەیوەندی تاك بەدەوروبەر، ئەو كۆمەڵە هۆكارە بریتییە لەقسەكردن، جوڵە.
فرۆید دەڵێت: كار و ئەركی من زۆر گران و دژوارە، لەبەرئەوەی
زۆر زەحمەتە مرۆڤ لەژیاندا بتوانێت لەیەك كاتدا خزمەتكارو بەردەستی دوو ئاغاو
سەرگەورە بێت، كەچی لەگەڵ ئەوەشدا من لەجیاتی دووان دەبێت گوێڕایەڵی سێ زل هێز بێت
لەیەك كاتدا، لەگەڵ ئەوەشدا زۆرجار داواكاری ئەو سێ ئاغایە جیاوازو دژبەیەكن،
دەبێت من ئەوەندە بەهێز بێت كە هاوسەنگی نێوان ئەو سێ زل هێزەو داواكارییەكانیان
ڕابگرێت، بەپێچەوانەشەوە تووشی لێك ترازان و چەندەها نەخۆشی دەروونی و جەستەیی
دەبێت، ئەو سێ ئاغایەش بریتین لە ئەو، واقع و جیهانی دەرەوە، منی باڵا.
ئەو دەیەوێت وەك ئاژەڵ پێداویستیە فسیۆلۆژیەكانی تێر بكات،
هەروەها فشار دەخاتە سەر من لەلایەكی دیكەوە منی باڵا فشاری تایبەتی خۆی دەخاتە
سەر من و ناهێڵێت بەشێوەیەكی ئاژەڵی و سەرەتایی و منداڵانە هەڵسوكەوت بكات و تووشی
ئازاری ویژدان و هەستكردن بەگوناه و تاوان بێت، هەروەها واقیع و جیهانی دەرەوەش
پێداویستی و مەرجی تایبەتی خۆی هەیە و من ناتوانێت لێیان دەربچێت، چونكە بەزاندنی
سنووری جیهانی دەرەوەو دابونەریتی كۆمەڵایەتی، كۆمەڵێك ئەندێشە و گرفت بۆ من دروست
دەكات.
لەبەرئەوە تواناو لێهاتووی من لەوەدا دەردەكەوێت، كە بتوانێت هەندێك لەحەزو ئارەزوو پێداویستیە فسیۆلۆژییە ئاژەڵییەكانی ئەو لەبەرگ و كاڵایەكی كۆمەڵایەتیدا تێر بكات، كە لەڕێگەیەوە بتوانێت دڵی ئەو ڕازی بكات، لەهەمان كاتدا لەسنووری جیهانی دەرەوەو دابونەریت دەرنەچێت و منی باڵا-ش زویر نەبێت، بەڵام ئەم كارە ئەوەندە ئاسان نییە و من-ێكی بەهێزو پتەوی پێویستە، من درێژكراوەی ئەو-ە، بەڵام من بەشێوەیەكی گونجاو و دروست بەمەرجێك نەبێتە هۆی تێك شكاندنی و سوكایەتی پێكردنی، بەردەوام، هەوڵ دەدات بۆ بەرگریكردن لەكەسێتی و گونجاندنی لەگەڵ ژینگە و جیهانی دەرەوەو چارەسەركردنی ململانێكانی نێوان مرۆڤ خود و جیهانی دەرەوە لەلایەك و لەنێوان پێداویستیە دژبەیەكەكانی خودی-دا لەلایەكی دیكەوە.

هەروەها هەموو میكانیزمەكانی پارێزگاری من جاربەجار لەلایەن
مرۆڤی تێنەگەیشتووە سوودیان لێوەردەگرێت، بەڵام لەهەلومەرجی كەسێتی نیۆرتیك و
سایكۆتیك-دا زیاتر بەكاردەهێنرێت.
سێیەم: منی باڵاsuper ego: ڕەگەزی مۆرالی و كۆمەڵایەتییە لەكەسێتیدا، لەسەر بنەمای بەهای ئاكاری بەرز دەڕوات و گوزارشت لەهەموو ئەو بەها كۆمەڵایەتیانە دەكات، كە لەمنداڵیەوە فێری دەبین و دەبێتە بەشێك لەئاكارمان.

منی باڵا بەرئەنجامی شارەزاییەكانی من-ە، لایەنی نموونەیی
لەژیانی مرۆڤدا دەنوێنێت و هەوڵی كەناڵ و باڵابوون دەدات، لایەنی واقیعی لەژیانی
مرۆڤدا نانوێنێت، بەڵكو بەها مۆرالی و نموونەییەكانی كۆمەڵگەی مرۆیی دەنوێنێت و
كار بۆ سەركوتكردنی من دەكات، تا ئامانجە كۆمەڵایەتییەكانی بەئامانجی مرۆیی بگۆڕێت
و بەردەوام هەوڵی كەماڵ دەدات و دەیەوێت من ڕازی بكات كە ڕەفتار بەرەو ژیانی
كۆمەڵایەتی ئاڕاستە بكات و ئامانجەكانی بەئامانجی مرۆیی بگۆڕێت.
فرۆید دەڵێت ئەو و منی باڵا بەردەوام لەململانێدان و ڕۆڵی من
ڕاگرتنی ئەو باڵانسەیە، كاتێك ئەو باڵانسە تێكدەچێت، مرۆڤ تووشی شڵەژانی دەروونی
دەبێت.
منی باڵا بەشی سێیەمی كەسێتی مرۆڤە، كە لەئەنجامی پەروەردەو بەكارهێنانی پاداشت و سزا لەلایەن دایك و باوك و كەسانی چواردەورەوە دروست دەبێت، و منی باڵا نوێنەری بەهاو دابونەریت و ئاكاری كۆمەڵایەتییە لەناو خودی مرۆڤدا، هەروەها وەك دراوێك وایە دوو ڕووی هەیە، ڕووی یەكەمی ناودەبرێت بەمنی نموونەیی كە بریتییە لەلاسایی كردنەوەی گشت بەهاو ڕەوشت و هەروەها ئاكارە جوانەكانی دایك و باوك و مامۆستا و كەسە گرنگ و هەروەها خۆشەویستەكانی ناو كۆمەڵ، كە منداڵ بەنموونەو گەورەی خۆی دادەنێت و هەوڵ دەدات وەك ئەوان وا بێت، هەروەها لەئەنجامی پاداشتكردن و هاندانی منداڵ لەسەر ئەو كردەوەو هەڵسوكەوتانەی ئەم بەشەی بۆ دروست دەبێت.
بەڵام ڕووی دووەمی منی باڵا ناودەبرێت بەویژدان كە ئەمیش بریتییە لەهێزێكی ناوەكی كە ئەگەر تاك كارێكی نابەجێ ناشرین دژ بەدابونەریتی كۆمەڵایەتی بكات، ئەوا سزاو سەرزەنشتی من دەكات، منداڵ پێش ئەوەی منی باڵا-ی بۆ دروست ببێت، هێزی دەرەكی كە خۆیان لەدایك وباوك و هەروەها پۆلیس و مامۆستاو یاسادا دەبینێتەوە كە سزاو سەرزەنشتی منداڵ دەكەن، بەڵام دوای ماوەیەك لەڕێی پەروەردەكردنەوە ئەو هێزە دەرەكیە دەگوێزرێتەوە بۆ ناو خودی مرۆڤ و هێزێكی دەروونی ناوەكی دروست دەبێت، كە ناودەبرێت بەویژدان و جێگەی كار و فرمانەكانی ئەو هێزە دەرەكیە دەگرێتەوە، ئەرك و فرمانەكانی منی باڵا خۆی لەچەند خاڵێكدا دەبینێتەوە، لەوانە چاودێریكردنی كارو كردارەكانی من هەروەها هەوڵ دەدات بۆ گۆڕینی ئامانجە واقیعیەكانی من بۆ ئامانجی نموونەیی و گەیشتن بەكەماڵ بەبێ گوێدان بەبارودۆخ و واقیع و توانای گونجاو و لەبار.
هەروەها منی باڵا بڕیاردەری یەكەمە لەسەر باش و خراپی چالاكیەكانی من ئەویش بەپێی دابونەریت و پێوەری كۆمەڵایەتی، هەوڵ دەدات بۆ سەركوتكردنی پاڵنەر و حەزو ئارەزووەكانی ئەو، بەتایبەتی ئەوانەی كە سیمایەكی سێكسی و دوژمنكاریان هەیە، هەروەها منی باڵا هەوڵ دەدات كە جیهانی دەرەوەو ناوەوە سەرلەنوێ بەپێی ئارەزوو و ئاواتە نموونەییەكان دابڕژێتەوە بەو شێوەیەی كە خۆی دەیەوێت، هەروەها منی باڵا وەك ئەو وایە، چونكە ئەمیش هەوڵی زاڵبوون و سەركوتكردنی غەریزە و پاڵنەرە فسیۆلۆژییە ئاژەڵییەكان دەدات.

شایەنی باسە كە من و منی باڵا لەزۆر كەسدا ناتوانن هاوئاهەنگ
بن و یەك كەسێتی هاوسەنگ پێك بهێنن، ئەو ناهاوسەنگیە لەهەندێك كەسدا دەبێتە هۆی
تووشبوون بەپشێوی دەروونی، چونكە لەو مرۆڤانەدا كە منی باڵا لەگەڵ من-دا
لەكێشەدایە من هەوڵ دەدات لەژێر ئەو دەسەڵاتەدا ڕزگاری بێت و سەربەخۆ بێت.
من هەوڵ دەدات ڕێگە لەئەو بگرێت و نەیەڵێت بەخێرایی و بەمەیلی
خۆی ئارەزووەكانی بەدی بهێنێت و دەیەوێت بەرەو ژیانی كۆمەڵایەتی ئاڕاستەی بكات و
ئارەزووەكانی لەچوارچێوەی سیستم و یاسای كۆمەڵایەتیدا بەدی بهێنێت، ئەگەر تاك
ویستی یان هەوڵیدا بەو ئاستە مۆرالییەوە كە بۆ خۆی كێشاوییەتی پابەند بێت، ئەوا
بەردەوام منی باڵا لەململانێی هەمیشەییدا دەبێت لەگەڵ هەردووكیان.
هەروەها پێویستە دووبارە ئاماژە بەدەوری دایك و باوكان بكەین
لەداڕشتنی منی باڵا-ی منداڵ، منداڵ لەناوی دایك وباوكی بەولاوە ناوی خۆشی نازانێت،
منی باڵای خۆشی لەوانەوە وەردەگرێت.
ئەو دەیەوێت دایك وباوك، دایك وباوكێكی نموونەی بن، ئالێرەدا
منداڵ تێدەكۆشێت كە كردەوەكانی خۆی هاوشێوەی دایك و باوكی و دەوروبەرەكەی
بەكاربهێنێت، ئەگەر دایك و باوكی ئەو كەسانێكی دڕندەو خراپ بن، ئەویش وەك ئەوان
گەورە دەبێت و پەروەردە دەبێت، بەڵام ئەگەر دایك و باوك مرۆڤێكی بەڕەوشت و
تێگەیشتووبن، هەروەها ئەویش دەیەوێت لەسەرەتای ساڵەكانی ژیانیەوە بەڕێبازی ئەواندا
بڕوات و خوڕەوشت لەوانەوە فێر بێت، لەچاوی منداڵدا ڕەوشتی كۆمەڵگە لەهەڵسوكەوتی
دایك و باوكدا دەبینێتەوە.
لێرەدا دەبێت بگوترێت گەورەترین كاری پەروەردە لەئەستۆی دایك و باوكدایە، چونكە هەر ئەوان دەتوانن منداڵەكانیان وەك مرۆڤێكی خاوەن ڕەوشت پەروەردە بكەن، یان بەپێچەوانەوە وەك دز و چەتە و پیاوكوژ پەروەردەی بكەن، لەژیانی منداڵدا لەوانەیە منی باڵا تووشی گۆڕانكاری بێت و بكەوێتە سەر ڕێگەی شكست و نائومێدی، یان بەرەو سەركەوتن بڕوات و سەركەوێت.

فرۆید زانای دەروونناس لەو باوەڕدا بوو بەهۆی پەروەردەو
فێركردنی دایك و باوكەوە منی باڵا دەتوانێت باڵاتر بێت لەژیانی منداڵدا.
سەرچاوەكان:
1- بنەماكانی دەروونزانی گشتی، عزالدین ئەحمەد عەزیز.
2- سایكۆلۆژیای گشتی، د. كەریم شەریف قەرەچەتانی.
3- ناسینی بیری مرۆڤ، میكانیزمی پارێزگاری دەروونی،
4- بۆچوونەكانی دكتۆر سیگمۆند فرۆید، نووسینی: د. محەمەد عەلی ئەحمەد وەند، وەرگێڕانی: حەمە ڕەشید حەسەن.

Las Vegas Casino Tickets - Jtm Hub
ReplyDeleteLas 목포 출장샵 Vegas Casino Tickets · Play at 김해 출장샵 the best Las Vegas casino venue 평택 출장마사지 with the best Vegas 영주 출장안마 casino venue. · Grab our exclusive 창원 출장안마 Las Vegas casino Fri, Dec 17Big Elvis Sat, Dec 18Chris Isaak