1-
شێوازی ئاشکراکردن[1]:
ئه‌م شێوازه، شێوازێکه له سه‌ر بنه‌مای لێکۆڵینه‌وه.
ئه‌م شێوازه پشت ده‌به‌ستێت به بیردۆزگه‌لی فێرکاری و ده‌روونناسانێک وه‌ک: ژان
پیاژێت، جروم برونێر، سیمۆر پاپێرت. بناغه‌دانه‌ری ئه‌م شێوازه جرۆم برونێره. هه‌روه‌ها
ئه‌م شێوازه لایه‌نگرێکی زۆری هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێک مشت‌ومڕ و
ڕه‌خنه‌شی له‌سه‌ره(Mayer,
2004).
شێوازی ئاشکراکردن، ڕه‌وتێکی فێربوونه که له‌ودا
قوتابیان ڕووبه‌ڕوی کێشه‌یه‌ک یان پرسێک ده‌کرێنه‌وه و به که‌ڵک وه‌رگرتن له
ڕێنماییه ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆیه‌کانی مامۆستا‌و هه‌روه‌ها که‌ڵک وه‌رگرتن له
زانیاریه‌کانی ڕابردوو و هه‌نوکه‌یان، به‌ره‌و چاره‌سه‌ری کێشه و وه‌ده‌ست هێنانی
زانیاری نوێ هه‌نگاو ده‌نێن. لایه‌نگرانی ئه‌م شێوازه بڕوایان وایه که باشترین
شێوازه بۆ فێرخوازه‌کان تا ڕووداوه‌کان[2]
و په‌یوه‌ندی نێوانیان بدۆزنه‌وه.
جۆری و چه‌ندی
ڕێنماییه‌کانی مامۆستا له‌م شێوازه‌وه په‌یوه‌ندی هه‌یه به تایبه‌تمه‌ندی و
هۆکارگه‌لێک وه‌ک: توانایی مێشکی، زانیاری و کارامه‌یی قوتابی و ڕاده‌ی ئاڵۆزی و
قورسی کێشه یان پرسیاره‌که. که ئه‌مه‌ش خۆی ده‌توانێت له چوار ئاست دا بێت:
1.
مامۆستا ده‌توانێت ڕێسا و ڕێ چاری کێشه‌که بۆ فێرخوازان
شیبکاته‌وه، به‌ڵام وڵامه‌که نه‌ڵێت.. ئه‌و جۆره ڕێنماییه بۆ قوتابیانی لاواز
پیویسته.
2.
مامۆستا ده‌توانێت ته‌نیا ڕێسا پێویسته‌کانی چاره‌سه‌ری
پرسه‌که به قوتابیان بڵێت، به‌ڵام ڕێ چار و وڵامی پرسه‌که نه‌ڵێت.
3.
مامۆستا ده‌توانێت ڕێساکان نه‌ڵێت به‌ڵام وڵامه‌که
بڵێت.
4.
مامۆستا ده‌توانێت ڕێسا و ڕێ چار به قوتابیان نه‌لێ، که
به‌م شێوازه ده‌کوتریت ئاشکراکردنی ڕێنمایی نه‌کراو[3].
جولینگێن(1999) لای وایه: فێربوونی ئاشکراکه‌رانه
جۆرێک له فێربوونه که له‌ودا فێرخواز زانیاریه‌کانی خۆی له ڕێگای ئه‌زمون و جه‌ره‌باندن
له‌گه‌ڵ ژینگه و ده‌رخستنی یاسا و ڕێساکان له ئه‌نجامی ئه‌و ئه‌زمونانه‌وه،
بونیات ده‌نێت. بیرۆکه‌ی بنه‌ڕه‌تی ئه‌و جۆره له فێرکاری و فێربوونه ئه‌وه‌یه‌که
به هۆی ئه‌وه‌ی که له‌م شێوازه که تا ڕاده‌یه‌کی زۆر له شێوازی چاره‌سه‌ری
کێشه ده‌چێت و پشتی پێبه‌ستوه، فێرخوازه‌کان ده‌توانن ئه‌زموونه‌کانی خۆیان له‌سه‌ر
ژینگه دابڕێژن و خۆیان یاساکان ده‌ربخه‌ن، له‌ڕاستیدا ئه‌وان خۆیان زانیاری خۆیان
بونیات ده‌نێت، که‌واته فێربوونێکی که له‌م شێوازه‌دا پێکدێت، فێربوونێکی
درێژخایه‌ن و به‌رده‌وامه.جیاوازی شێوازی ئاشکراکردن له‌گه‌ڵ شێوازی چاره‌سه‌ری کێشه‌ش
هه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌و خاڵه که له شێوازی ئاشکراکردندا داوا له تاقمه‌کان
ده‌کرێت بۆ ده‌ستخستن و گه‌یشتن به زانیاریگه‌لی
پێویست بۆ چاره‌سه‌ری کێشه یان پرسه‌که بۆخۆیان
هه‌وڵ بده‌ن و خۆیان زانیاری و ڕێساگه‌لی پێویست وه‌ده‌ست بێنن و بگه‌ن به وڵامی
درووست ( Milli,1998).
گرینگی ئه‌م شێوازه له پۆلی یه‌که‌می بنه‌ڕه‌تیدا:
هه‌رچه‌ند شێوازی ئاشکراکردن له سه‌رجه‌م قۆناغ و پۆله‌کاندا،
گرینگیه‌کی تایبه‌تی هه‌یه به‌ڵام ئه‌و بایه‌خه له پۆلی یه‌که‌می بنه‌ڕه‌تیدا و
له‌وانه‌ی کوردی‌دا بایه‌خێکی زیاتری هه‌یه به‌تایبه‌تی که ئه‌رکی سه‌ره‌کی
مامۆستایانی ئه‌م وانه‌یه بریتیه له فێرکردنی پیته‌کان و له دواییدا وشه و
رسته و خوێندن و نووسین.
له‌م پێیه‌شدا پێویستیه گرینگی ئه‌م شێوازه و چۆنایه‌تی
به‌کارهێنانی بۆ مامۆستا به‌ڕێزه‌کان ڕوون بکه‌ینه‌وه.
مامۆستا به‌ڕێزه‌کان پێویسته بزانن که نابێت خۆیان
ناوی پیته‌که به قوتابیه‌کان بڵێن و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه پێیان نه‌ڵێن که ده‌یانهه‌وێت
چ بخوێنن و فیری نووسینی چ ببن، به‌ڵکو ده‌بیت قۆناغ به قۆناغ و پێ به پێ له‌گه‌ڵ
خۆیاندا بێنن تا ئه‌وه‌ی که قوتابیه‌کان خۆیان ناوی پیته‌که بێنن و بزانن که
کام پیت ده‌خوێنن هه‌ر بۆیه‌ش ده‌بێت مامۆستا خۆشه‌ویسته‌کان به گویره‌ی هه‌نگاوانه‌ی
خواره‌وه بجوڵێنه‌وه:
1)
چه‌ند وێنه یان به پێی توانا چه‌ند شتی راسته‌وخۆیان
نیشان بده‌ن که ئه‌م پیته‌یان تێدا بێت. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر بیانهه‌وێت پیتی (ژ)
بخوێنن ئه‌وا ده‌توانن (مێوژیان) نیشان بده‌ن و چه‌ند وێنه‌ی تر وه‌ک گێوژ
و...تاد.
2)
دواتر و دوای باس له قازانج و تام و...تاد ئه‌م وێنانه
بۆ نمونه مێوژ، له قوتابیه‌کان بپرسن پیتی کۆتایی ئه‌م وشه‌یه (مێوژ) چیه، هه‌ڵبه‌ت
ده‌بێت مامۆستا خۆشه‌ویسته‌کان په‌له نه‌که‌ن و به حه‌وسه‌له‌وه چاوه‌روان بن
تا قوتابیه‌کان خۆیان ناوی پیته‌که ده‌ڵێن.
3)
که قوتابیه‌کان توانیان پیته‌که بدرکێنن، ئه‌وا
مامۆستا داوایان لێده‌کات که ناوی چه‌ند شتی تریش بڵێن که ئه‌م پیته‌یان
تێدابێت.
4)
ئه‌و کات داوایان لێبکات به جوانی سه‌رنج بده‌ن به
شێوازی نووسینی ئه‌م پیته یان وشه‌کان.
v
خاڵه ئه‌رێنیه‌کانی شێوازی ئاشکراکردن:
لایه‌نگرانی شێوازی ئاشکراکردن بانه‌گه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن
که ئه‌م شێوازه ده‌توانێت ئه‌م خاڵه به‌هێزیانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌بێت:
Ø به‌رده‌وام واده‌کات
فێرخواز له ڕه‌وتی فێربووندا چالاک بێت.
Ø
گه‌شه پێدانی حه‌ز به زانین و زانخوازی.
Ø
په‌ره‌پێدانی کارامه‌یی فێربوونی به‌رده‌وام.
Ø
تایبه‌تی کردن ئه‌زموونی فێربوون به تاکه‌وه.
Ø
ئه‌م شێوازه، ته‌کنیکی ئاشکراکردن و دۆزینه‌وه فێری
قوتابی ده‌که‌ت و لێکۆڵه‌ر و داهێنه‌ریان بار دێنێت.
Ø
فێربوون له ڕێگه‌ی ئاشکراکردنه‌وه، هانده‌ری ناوخۆیی
له قوتابیان دا په‌ره پیده‌دات که باشترین جۆری هانده‌ره‌و و به‌م شێوه‌یه
قوتابیان سه‌رجه‌م سه‌رکه‌وتن و سه‌رنه‌که‌وتنه‌کان به هی خۆیان ده‌زانن و چێژێکی
زۆریان پێده‌به‌خشێت.
v
خاڵه نه‌رێنیه‌کانی شێوازی ئاشکراکردن:
Ø
گه‌یشتن به ئامانج و چاره‌سه‌ر، ماوه‌یه‌کی زۆر ده‌خایێنێت
و ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه ببێته هۆی دڵنیا نه‌بوونی قوتابیانی لاواز له تواناییه‌کانیان.
Ø
له‌به‌رده‌ست دا نه‌بوونی ڕێسای بنه‌ڕه‌تی و پێویست له‌وانه‌یه
قوتابیان بگه‌یێنێته ئاکامی هه‌ڵه.
Ø
ئه‌م شێوازه پێویستی به مامۆستای لێهاتوو هه‌یه و له
ئه‌گه‌ری نه‌بونی مامۆستای شاره‌زا، سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌کان تێکده‌شکێن.
Ø
ئه‌م شێوازه له وانه ئاکادمیه‌کان دا کارده‌نه‌وه و
لێهاتوویه‌کی باشی نیه.
Ø
بارێکی قورسی زانیاری ده‌خاته سه‌رشانی فێرخواز، به‌تایبه‌ت
کاتێک که قوتابی زانیاری یان چوارچێوه‌یه‌کی له‌باره‌ی بابه‌ته‌که‌وه نه‌بێت.
No comments:
Post a Comment