قۆناغه‌کانی بیردۆزی گه‌شه‌ی پیاژه(1896-1980): پیاژه‌ی زینده‌وار ناس و ده‌روونزانی
سوێدی لای وایه فێربوون به‌رهه‌م و ئاکامی گه‌شه و کامیل بوونی زه‌ین و مێشکی
مرۆڤ و هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و ماددی مرۆڤه. هه بۆیه‌ش لای
وایه گه‌شه‌ی ده‌روونی و هزری فێرخوازان به‌رهه‌می چوار شته:(قولی پوور ،1376).
ئا) گه‌شه‌ی سرووشتی و بیۆلۆژیک
بێ) ئه‌زموون
له‌ناو ژینگه‌یی ماددی و فیزیۆلۆژیک دا
پێ) ئه‌زموون له‌ناو ژینگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی دا.
جێ)پێکهاتنی
باڵانسێک له ناو هه‌ر سێکی سه‌ره‌وه
پیاژه گه‌شه‌ی زه‌ینی یان مێشکی مناڵان و مێرمناڵان به
چوار قۆناغ به شێوه‌ی خواره‌وه دابه‌ش ده‌کات.
·
قۆناغێ(هه‌ستی-جووڵه‌یی) sensorimotor
: ئه‌م قۆناغه له کاتی له‌دایک بوون تا دوو ساڵی له‌خۆ ده‌گرێت. له‌م قۆناغه‌دا
مناڵ ناتوانێت دنیای ده‌ره‌وه‌ی خۆی له‌ناو مێشک دا ڕابگرێت هه‌ر بۆیه‌ش مناڵان له‌م
ته‌مه‌نه دا بۆ ناسینی دنیا و ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ریان که‌ڵک له هه‌سته خواپیداوه‌کانی
خۆیان که‌ڵک وه‌رده‌گرن و له ڕیگای هه‌ڵسوکه‌وت کردن له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی ده‌ورووبه‌ریاندا
هه‌ندێک زانیاری له‌مباره‌وه وه‌ده‌ست دێنن. ئه‌م قۆناغه‌ش خۆی به چه‌ند قۆنا‌غی
تر دابه‌ش ده‌بیت که شیکردنه‌وه‌ی به ئه‌ستۆی ده‌روونناسه گه‌شه‌ییه‌کانه و
لێره‌دا خۆی لی ده‌بوێرین هه‌ر ئه‌وه‌نده نه‌بیت که له کۆتاییه‌کانی ئه‌م
قۆناغه دا واتای (به‌رده‌وامی شته‌کان) له مناڵ دا شکڵ ده‌گرێت و تێده‌گات
که شته‌کان هه‌میشه به‌رده‌وامن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نه‌شبیندرێن.
·
قۆنا‌غی(پێش کرداری) preoperational
: ئه‌م قۆناغه ته‌مه‌نی 2 تا 7 ساڵی له‌ناوخۆی ده‌گرێت که هێشتا مناڵ ناتوانێت
تێکۆشانی مێشکیی به‌ربڵاوکان ئه‌نجام بدات. له‌م ته‌مه‌نه‌دا لێككدانه‌وه‌ی مناڵ
جیاواز له گه‌وره‌کانه بۆ وێنه ئه‌گه‌ر له یه‌ک کات دا دوو ئاڵوگۆڕی بێته
ئاراوه، سرنجی مناڵ له‌سه‌ر یه‌کیان له ده‌چێ و ته‌نیا لاڕاده‌کشێته سه‌ر یه‌کێکیان
و ئه‌وی تریان لاده‌چێت. هه‌روه‌ها مناڵ ناتوانێت بۆ سازکردنی واتایه‌ک پێویستی به
باروودۆخێکی بیندراو هه‌یه، بۆ وێنه له‌م قۆناغه‌دا مناڵ هێشتا نازانێ ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر له‌به‌رچاویش نه‌بن، دیسانیش هه‌ن.
·
قۆنا‌غی(کرداری دیده‌یی)
concrete
operations: ئه‌م قۆناغه ته‌مه‌نی 7 تا 11 ساڵان له‌خۆ ده‌گرێت و به‌و هۆیه‌وه
که مناڵ ئه‌زموونگه‌لێکی وه‌ده‌ست هێناوه داتوانێت واتاسازی بکات و کرده‌وه‌گه‌لێک
له‌خۆی بنوێنێت که نیشانده‌ری ئه‌زموونه‌کانیه‌تی هه‌روه‌ها ده‌توانێت په‌یوه‌ندی
نێوان پێکهاته و به‌شه‌کانی فام بکات و بیدۆزێته‌وه.
·
قۆنا‌غی(کرداری نادیار) formal
operations:
ئه‌م قۆناغه ته‌مه‌نی 11 ژه ا5 ساڵان له‌خۆ ده‌گرێت و هێدی هێدی پێکهاته‌ی
زانیاری و هزری مناڵ وه‌ک گه‌وره‌ساڵانی لیدێت و ده‌توانێت به پشت به‌ستن به به‌ڵگه،
شیکاری و لێدوان بکات. له‌م قۆناغه‌دا مناڵ بیر له بابه‌ته ده‌ره‌کیه‌کان ده‌کاته‌وه.
بۆ وێنه له قۆنا‌غی preopertonal دا مناڵ یاسا به پۆلیس و مه‌حکه‌مه
پێناسه ده‌کات به‌ڵام له‌م قۆناغه دا له پۆلیس و مه‌حکه‌مه‌ی جیا ده‌کاته‌وه. له‌م
قۆناغه دا هزر به‌ره‌و مه‌نتقی بوون ده‌چێت و بیر له ئایین و ڕێساکان و ....هتد
ده‌که‌نه‌وه و له لێکدانه‌وه‌ی خۆیان دا ڕێچکه و سیسته‌مێک ڕه‌چاو ده‌که‌ن. له‌م
قۆناغه‌دا زمن کاریگه‌رێکی زۆری هه‌یه و ده‌ورێکی به‌رچاو له ده‌ربڕینی هزری
مێرمناڵ دا ده‌گێڕێت. له‌م ته‌مه‌نه‌دا ئیتر پیویست ناکات مرۆڤ هه‌رهه‌موو شتێک به
چاو ببینێت یان به ده‌ست و جه‌سته ئه‌زموونی له‌سه‌ر بکات، به‌ڵکوو بۆ به‌ڕێوه‌ه‌بردنی
زۆر شت ته‌نیا بیری لێده‌کاته‌وه و به هزری خۆی هه‌ڵیده‌سه‌نگێنێت.
No comments:
Post a Comment