ده‌روونزانی گه‌شه:
ده‌روونزانی گه‌شه لقێکه
له زانستی ده‌روونزانیه که باس له چلۆنایه‌تی گه‌شه‌ی مرۆڤ له قۆناغه
جۆراوجۆره‌کانی ژیانی- هه‌ر له کاتی له‌دایک بوون تا مردن – ده‌کات و بۆ ئه‌م ئه‌رکه‌ش
هاریکاری له زانستگه‌لێک وه‌ک زینده‌وارناسی، کۆمه‌ڵناسی، په‌روه‌رده و پزیشکی
وه‌رده‌گرێت. هه‌ڵبه‌ت هه‌رچه‌ند ده‌روونزانی باس له سه‌رجه‌م قۆناغه‌کانی گه‌شه‌ی
مرۆڤ ده‌کات به‌ڵام سرنج و پیداگری سه‌ره‌کی ئه‌م زانسته له‌سه‌ر دوو قۆناغی
مناڵی و مێرمناڵیه.
ده‌روونناسه گه‌شه‌ییه‌کان ده‌یانهه‌وێت
قۆناغ به قۆناغ چلۆنایه‌تی گه‌شه‌ی مرۆڤ شی بکه‌نه‌وه و لێی تێبگه‌ن، بۆ ئه‌م
ئامانجه‌ش ئه‌وان ئاکاری مرۆڤه‌کانیان له ته‌مه‌نی جیاواز دا خستۆته به‌رچاو و لێڕوانینێکی
ورد، له لایه‌کی تریشه‌وه ده‌روونناسه گه‌شه‌ییه‌کان، گه‌شه‌ی مرۆڤیان شی
کردۆته‌وه که له‌م شیکردنه‌وه‌دا دوو شێوازی گشتی و تایبه‌تیان له‌به‌رچاوه.
سێهه‌مین ئامانجی ده‌روونزانی گه‌شه بریتیه له : به‌کارهێنانی ده‌سکه‌وته وه‌سفی
و ڕوونکردنه‌وه‌ییه‌کانیان له‌م باره‌وه، له ڕاستای ئه‌رێنی کردنی گه‌شه‌ی مرۆڤ
به‌ڵکو بتوانن گه‌شه‌ی مرۆڤه‌کان بگه‌یێننه ئه‌وپه‌ڕی گونجاو. ئه‌و لایه‌نه که
لایه‌نی پراکتیکی ده‌روونزانی گه‌شه‌یه به شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی ئاوڕ ده‌داته سه‌ر
ئه‌و مناڵ و مێرمناڵانه‌ی که به هۆیه‌که‌وه تووشی کێشه‌یه‌ک له گه‌شه ساندن
دا بوون یان گه‌شه‌یان نه‌ساندوه.
گه‌شه یان گه‌شه سه‌ندن ڕه‌وتێکه
که به شێوه‌ی قۆناغگه‌لێکی دوابه‌دوای یه‌ک دا خۆی ده‌نوێنێت و هه‌ر قۆناغه‌ش وه‌ک
دیمه‌ن و پێکهاته‌یه‌کی جیاواز له قۆناغی پیشو ده‌رده‌که‌ویت. قۆناغه‌کانی پیشو
ده‌تاونێت وه‌ک پێشه‌کی و ده‌ستپێکێک پێناسه بکرێت که وه‌ک ببێته به‌شێکی گچکه
له ئاستی گه‌شه‌ی دوای خۆی .
ده‌روونزانی په‌روه‌رده،
زانستێکه که ڕه‌وتی گه‌شه سه‌ندن و ئاڵوگۆڕی (چه‌ندی و چۆنی) له‌شی، مێشکی، هه‌ست
و کرداری تاک له ماوه‌ی ژیانی دا هه‌ر له کاتی له‌دایک بوونه‌وه() تا کاتی مردن
ده‌خاته به‌ر لێکۆڵینه‌وه.
جیاوازی نێوان گه‌شه‌کردن و
په‌ره سه‌ندن:
گه‌شه کردن: هه‌ندێک له
زانایان لایان وایه گه‌شه‌کردن ئاماژه به گۆڕانکاریه جه‌سته‌یی و فیسیۆلۆجیه‌کان
ده‌کات که له مرۆڤ دا به‌دی ده‌کرێن. واتا باس له گۆڕانکاریه چه‌ندێکان (Quantitative)
ده‌کات.
په‌ره‌سه‌ندن(پێشکه‌وتن): ئاماژه‌یه به هه‌ر دوو گۆڕانکاری(جۆری
و چه‌ندی). واته هه‌ر دوو جۆره کۆمه‌ڵه گۆڕانکاری که له سه‌ر مرۆڤ به‌دی ده‌کرێت ده‌گرێته‌وه، واتا لایه‌نی فیسیۆلۆجی و لایه‌نی
ده‌روونی یان که‌سایه‌تی.
که‌واته په‌ره‌سه‌ندن یان پێگه‌یشتن کرده‌وه‌یه‌کی
به‌رده‌وامه که له دو کۆمه‌ڵه فاکته‌ر پێک دێت
یه‌که‌م: فاکته‌ری پێگه‌یشتن که به‌رهه‌می بۆماوه
یان میراته.
دووهه‌میان: فاکته‌ری فیربوون که به‌رهه‌می ژینگه‌یه.
که‌واته: پێگه‌یشتن کرده‌وه‌یه‌کی به‌رده‌وامه و به‌رهه‌می
لێکدانه‌وه‌ی مرۆڤ یان خود گیانله‌به‌ره له‌گه‌ڵ ئه‌و ژینگه‌یه‌ی که تێیدا ده‌ژیت.
به‌ڵام گه‌شه‌کردن ئاماژه‌یه به‌و گۆڕانکاریه جه‌سته‌ییانه‌ی که له‌سه‌ر مرۆڤ
به‌دی ده‌کرێن
لایه‌نه‌کانی گه‌شه‌کردن و
په‌ڕه‌سه‌ندن:
زانایانی بواری ده‌روونزانی
گه‌شه ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که مرۆڤله سێ لایه‌نی سه‌ره‌کی پێکهاتوه که ئه‌م سێ لایه‌نه به‌یه‌که‌وه کار ده‌که‌ن
و کار له‌یه‌کتر ده‌که‌ن که ئاکامی ئه‌م کار له‌ێککردنه ڕه‌فتاری باش و ڕه‌فتاری
نه‌شیاو یان خراپ پیشان ده‌دات.
ئه‌گه‌ر بێت و لایه‌نێک له‌م
سێ لایه‌نه تووشی شڵه‌ژان بێت یان
کارلێکردنی له‌سه‌ر دوو لایه‌نه‌که‌ی تر نه‌بوو ئه‌وا ڕه‌فتاره‌که به‌ره‌و
خراپی ده‌چێت به پێچه‌وانه‌ش ئه‌گه‌ر هه‌ر سێ لایه‌ن به باشی گه‌شه بکه‌ن و به
شێوازێکی باش به‌ره‌و پێش بڕۆن ئه‌وا ڕه‌فتارێکی باش و شیاو ده‌خرێته ڕوو.
ئه‌م سێ لایه‌نه بریتین له:
1)
لایه‌نی عه‌قڵی: ئه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندی به گه‌شه
کردنی عه‌قڵ و تێگه‌یشتنو توانای بیرکردنه‌وه و هه‌روه‌ها به‌کار هێنانی زمان و
تێگه‌یشتن له کۆمه‌ڵ و ئیدراک و ...تاد هه‌یه .
2)
لایه‌نی جه‌سته‌یی: ئه‌م لایه‌نه باس له گه‌شه‌کردنی
لایه‌نی جه‌سته‌یی مرۆڤ ده‌کات وه‌ک: کێش، درێژایی، پێکهاته‌ی ئه‌ندامه‌کانی مرۆڤ
وه‌ک گۆڕانکاری له‌سه‌ر ماسولکه‌کانی له‌ش و ...تاد.
3)
لایه‌نه کۆمه‌ڵایه‌تی: مرۆڤ له ناو کۆمه‌ڵگادا له
دایک ده‌بێت و له‌ناو کۆمه‌ڵگادا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و گه‌شه ده‌ستێنێت و ده‌بێته
ئه‌ندامی سیسته‌مه جۆراوجۆره‌کانی کۆمه‌ڵگا و شوێن له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا ده‌نیت و
شوێنیشی لێوه‌رده‌گرێت. لایه‌نی کۆمه‌ڵایه‌تی باس له میزاج و عاده‌ته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان
و ڕاده‌ی توانای مرۆڤ له خۆ گونجاندن ده‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگا ده‌کات.
سرنج: ئه‌م سێ لایه‌نه لێک
جیا نین و به یه‌ک کات له مرۆڤ دا به‌دی ده‌کرێن، لێک جیا کردنه‌وه‌یان لێره‌دا
ته‌نیا به مه‌به‌ستی خستنه به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه‌یه. ئه‌گینا ئه‌م سێ لایه‌نه
به‌یه‌که‌وه کار ده‌که‌ن و مرۆڤ پێکهاتوو و تێکه‌ڵاوێکه له هه‌ر سێکیان.
گرنگی دده‌روونزانی گه‌شه:
ڕه‌نگه ئه‌م پرسیاره له
مێشکی هه‌رهه‌موو خوێنه‌ران یان په‌روه‌رده‌کاران دا پنگی خواردبێته‌وه که بۆ ده‌بیت
ده‌روونزانی گه‌شه بخوێنین و بزانین و لێکۆڵینه‌وه‌ی تێدا بکه‌ین؟ گرنگی ئه‌م
زانسته چیه؟ و له کوێدا به‌کارمان دێت؟
هه‌ر قۆناغێک له قۆناغه‌کانی
ژیان مرۆڤ گرنگی و بایه‌خی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه و هه‌روه‌سا بنه‌مایه‌که بۆ
قۆناغه‌کانی تری ژیان. مامۆستایان ده‌گه‌ڵ مرۆڤ و پێداویستی و پێداویستیه‌کانی سه‌روکاریان
هه‌یه و پلان و گه‌ڵاڵه بۆ باشتر کردنی ژیانه‌ی ئه‌و داده‌ڕێژن که واته شیاوه
باش له قۆناغه‌کانی گه‌شه‌ی تێبگه‌ن و بزانن هه‌لومه‌رجی هه‌ر قۆناغه چۆنه و
پێویستی و تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی بناسن و له په‌روه‌رده‌دا که‌ڵکیان لێوه‌ربگرن و
ڕه‌چاویان که‌ن. بایه‌خی ده‌روونزانی گه‌شه دوولایه‌نی تیۆری و پڕاکتیک له‌خۆی ده‌گرێت.
لایه‌نی تیۆری(بیردۆزی) : که
زانیاری له‌م لایه‌نه خۆی چه‌ند که‌ڵکی هه‌یه وه‌ک؛
·
زانستی ئێمه له‌سه‌ر ناسینی سروشتی مرۆڤ و ئه‌و ژینگه‌یه‌ی
که له‌ناویا ده‌ژیت زێده ده‌کات.
·
زانیاریمان له‌مه‌ڕ قۆناغه‌کانی ژیانی مرۆڤ ده‌داتێ و وا
ده‌کات سه‌رجه‌م قۆناغه‌کانی گه‌شه‌ی مرۆڤ(جه‌سته‌یی، عه‌قڵی، هه‌ڵچوون) بناسین و
پێداویستی و تایبه‌تمه‌ندی ژیانی مرۆڤ له هه‌ر قۆناغێک دا بزانین.
لایه‌نی پڕاکتیک:
·
توانای ئێمه فراوانتر ده‌کات بۆ ئاراسته کردنی منداڵ،
هه‌رزه‌کار یان پیران. هه‌روه‌ها توانایی ئێمه فراوانتر ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و
فاکته‌رانه بناسین که کار ده‌که‌نه سه‌ر گه‌شه کردن. شیاوی باسه که پلان یان
گه‌ڵاڵه‌یه‌کی ده‌رسی و په‌روه‌رده‌یی کاتێک به‌که‌ڵک و بایه‌خه که به پێی
پێداویستی و ویستی تاکه‌که‌سی و کۆمه‌ڵایه‌تی قوتابی یان خوێندکار داڕێژترابێت و
مامۆستای سه‌رکه‌وتووش ئه‌و مامۆستایه‌یه که بتوانێت گریدان و ڕێکخه‌ریه‌ک بکات
له نێوان وانه‌کانی ناو قوتابخانه و ژیانی ڕۆژانه‌ی قوتابی و خوێندکاره‌کان و
هانده‌ر و ووروژێنه‌ریان تێدا ساز بکات.
·
به شاره‌زایی له‌سه‌ر ده‌روونزانی گه‌شه، ده‌توانین به
شیوازێکی زانستیانه پیوانه‌ی دیارده‌کانی گه‌شه‌کردن بکه‌ین که ئه‌مه
هاریکاریمان دده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی که بتوانین یارمه‌تی که‌سانێک بده‌ین که کێشه‌ی
ده‌روونی یان کۆمه‌ڵایه‌تیان هه‌یه. واتا: تایبه‌تمه‌ندی و پێداویستێکانی هه‌ر
قۆناغێک له گه‌شه ده‌زانین و که بینیشمان که‌سێک له ته‌مه‌نێک دا نه‌گه‌یشتۆته
ئه‌م ڕاده‌یه-واتا که‌مایه‌سی تێدابه‌دی ده‌کریت- ئه‌وا ده‌توانین به شێوازێکی
زانستیانه هاریکاری بکه‌ین.
·
مامۆستایه‌ک که گه‌شه‌زان نه‌بێت و له‌م باره‌وه شاره‌زایی
نه‌بیتجیاوازی تاکه‌که‌سیه‌کانی ناو مناڵان نادۆزێته‌وه و له کاتی هه‌ڵبژاردنی
بابه‌تی وانه و هه‌ڵس و که‌وت ده‌گه‌ڵ قوتابیاندا تووشی هه‌ڵه ده‌بیت. پێویسته
مامۆستایان بزانن که مناڵان له قۆناغه جیاوازه‌کاندا جیاوازیان ده‌گه‌ڵ یه‌کتر
هه‌یه و به پێی ئه‌م جیاوازیانه‌ش هه‌ڵسوکه‌وتیان ده‌گه‌ڵدا بکات.
No comments:
Post a Comment