قۆناغه‌کانی گه‌شه‌ی زه‌ینیی له ڕوانگه‌ی ژان پیاژێت ـه‌وه
قۆناغی 1: له کاتی له‌دایک بوونه‌وه تا 2 ساڵی:
قۆناغی (هه‌ستی – جووڵه‌یی)
تایبه‌تمه‌ندی:
1)
خۆی له شته‌کانی ده‌ورووبه‌ری جیا ده‌کاته‌وه (ده‌ناسێته‌وه)
2)
خۆی وه‌ک کرده‌ری کاره‌کانی خۆی ده‌ناسێت و ده‌ست ده‌کات به جووڵه‌گه‌لی ئامانجدار. بۆ وێنه: شتێک ڕاده‌کێشێت
تا ده‌نگی لێوه بێت.
3)
جێگیر بوونی شته‌کانی بۆ ده‌رده‌که‌وێت. واتا ده‌زانێت ئه‌گه‌ر شتێک به‌چاویش
نه‌بینێت ئه‌وا هه‌ر هه‌یه.
هەستکردن بە خود هێواش هێواش گەشەدەکات. لە چەند مانگی
سەرەتادا منداڵەکە تەنانەت بەئاگانیە لەوەی کە پارچەکانی لەشی وەک دەستو قاچ‌و
پەنجەکانو هتد، هی خۆیەتی. تەنانەت تا تەمەنی 8 مانگیش نازانن کە لەشی خۆیان
لەکوێدا تەواو دەبێت‌و لەشی کەسی تر دەستپێدەکات. هەربۆیەش تووشی سەر سوڕمان دەبن
ساتێك منداڵێک دەیەوێت شتێکی یاری لەمنداڵێکی تر بستێنێت و مندالەکەی دی نایداتێ،
منداڵەکە توشی سەرسوڕمان دەبێت و دەگری چونکە ئەو بە بشێک لە لەشی خۆی دەزانێت،
بەڵام لە تەمەنی 12 مانگی‌دا بەئاگان لەخۆیانو دەزانن کەسی تر کەسێکی ترەو جیایە
لەم و گەر ئەو شتەی دەیەوێت منداڵەکەی تر نەیداتێدەتوانێت لێیبدات . بۆ ئەم
مەبەستە لێکۆڵینەوەیەک کراوە لەسەر منداڵان لە تەمەنی 9 تا 24 مانگ. لایەکی
دەموچاوی منداڵاینیان بە بۆیاخی سور ڕەنگ کردووە بۆ ئەوەی بزانن گەر دەست بەرن بۆ
ڕەنگەکەی دەموچاویان ئەوا بە ئاگان لە خودی خۆیان دەزانن کە دەموچاوی خۆیانەو گەر
کاردانەوەیان نەبوو دەستیان نەبرد بۆ دەموچاویان ئەوا نازانن کە دەموچاوی خۆیانەو
بێ‌ئاگان لە خود. دەرکەوت کە هیچ منداڵێک لە ژێر تەمەنی 12 مانگییەوە کاردانەوەی
نەبوو بۆ ڕەنگەگەو هەستی پێنەکرد، بەڵام ئەو منداڵانەی کە تەمەنیان لە 12 تا 24
مانگ بوون کاردانەوەیان هەبوو وە دەستیان بۆ دەبرد
قۆناغی 2: له 2 تا 7ساڵان:
قۆناغی
(پێش کرداری)
1)
به‌کارهێنانی زمان و پیشاندانه‌وه‌ی شته‌کان به شیوه‌ی وێنه‌ی زه‌ینی و
ووشه.
2)
هزرو بیرکردنه‌وه‌ی مناڵ هێشتاش خۆویستانه‌یه. ناتوانێت له ڕوانگه‌ی که‌سانی
تره‌وه سه‌یری ڕووداوه‌کان بکات.
3)
شته‌کان له‌ڕووی یه‌ک تایبه‌تمه‌ندیه‌وه پۆلێن ده‌کات. بۆ وێنه ئه‌گه‌ر
چه‌ند جۆر چیلکه شقارته‌ی بدرێته ده‌توانیت له‌ڕووی ڕه‌نگه‌وه پۆلینیان بکات بۆ
وێنه شقارته شووره‌کان له لایک داده‌نیت و...تاد.
قۆناغی 3: له 7 تا 11 ساڵان:
قۆناغی
(کرداری دیده‌یی)
1) ده‌توانیت به شێوازێکی ژیرانه و به‌جێ بیر له
ڕووداوه‌کان یان شته‌کان بکاته‌وه.
2)
له6 ساڵانی توانایی ڕاگرتنی ژوماره، له 7 ساڵان و له 9 ساڵان ڕاگرتنی (کێش) ده‌ستده‌خات.
3)
ده‌توانێت شته‌کان له ڕووی چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌وه پۆلێن بکات هه‌روه‌ها ده‌توانیت
له ڕووی لاکان(دریژایی و ئه‌ستوورایی)ـه‌وه پۆلێن بکات.
قۆناغی 4: له 11 ساڵان به‌دواوه:
قۆناغی
(ڕووکه‌شی)
1)
ده‌توانێت به شێوازێکی ژیرانه‌و مه‌نتیقی بیر له گریمانه‌کان بکاته‌وه
به شێوه‌یه‌کی ڕێکوپێک تاقیان بکاته‌وه
2)
ده‌ست ده‌کات به بیر کردنه‌وه له بابه‌ته گریمانه‌ییه‌کان و داهاتوو و
هه‌روه‌ها جیهانبینی
3)
تێبینی: ئه‌م قۆناغه قۆناغێکی ئه‌سته‌مه بۆ تێکه‌ڵاو بون ده‌گه‌ڵ گرووپه
ڕامیاری و ئه‌تنیکی و...تاد. هه‌ربۆیه‌ش ده‌بێت بنه‌ماڵه‌کان ئاگاداری باروودۆخی
مناڵانیان له‌م ته‌مه‌نه‌دا ببن و ڕووداو و بیروڕا جیاوازه‌کانیان باش پێ بناسێنن
و هێز و ئیزنی هه‌ڵبژاردنیان پێ بده‌ن.
No comments:
Post a Comment