Saturday, April 20, 2013

هه‌ندێک نه‌خۆشی ده‌روونی و چاره‌سه‌ری

نووسینی: فازڵ سدیق حسێن
خوێندکاری قۆناغی دووی زانستی گشتی له‌ زانکۆی سۆران کۆلیژی په‌روه‌رده‌ی بنیات:
                                           
 پیشه‌كى

 هه‌زاران مروڤ له‌ سه‌رتاسـه‌ری جیـهان به‌ده‌ست كۆمه‌لیك نه‌خۆشی ده‌روونیه‌وه‌ ده‌ناڵینن و ژیانیان  به‌ره‌و  روخان و لـه‌ناو  چـوون ده‌چـیت، منیش  هه‌وڵمدا به‌نوسینی ئه‌م نامیلكه‌یه‌ تاكو بتوانـم كه‌میك خـزمه‌ تی مروَڤـایه‌ تی  بكه‌م  به‌تایـبه‌تی ئه‌و مـروَڤانـه‌ی كـه‌ خاوه‌نی نه‌خوَشـی ده‌روونین ،ئه‌م نامیلكه‌یه‌ باس له‌ چه‌ند نـیشانه‌ی  نه‌خوَشیه‌كان و چاره‌ سه‌ریان ده‌كات .
  زوَر  سـوپاسی  مامۆسـتاى به‌ریز(م.عومه‌ر فتاح مه‌عرووفی) ده‌كـه‌م بوَ ئه‌و یارمه‌تییه‌ گه‌وره‌ی پیـشكه‌شی كردم له‌ بابه‌تی نوسینی ئه‌م نامیلكه‌یه‌  ،به‌ و هیوایه‌ی كه‌وا سـودمه‌ندبن و ئه‌م نامیلكه‌یه‌ ببێته‌ یارمه‌تیه‌ك بوَمروَڤێك كه‌ خاوه‌نی  یه‌كێك  له‌م نه‌خوَشیانه‌  بیت .
                                                                                                                  
                                  
1- نه‌خۆشى فشارى ده‌رونى:-

بریتیه‌ له‌و نه‌خۆشیه‌ى كه‌وا خاوه‌نه‌كه‌ى گرفتارى فشارى ده‌رونیه‌ و به‌چه‌ند نیشانه‌یه‌كى جـۆراو جۆر  ده‌ناڵێنیت جا جه‌سته‌ی و ره‌فتـارى به‌شێـوه‌یه‌كى به‌رده‌وام بێزارو وه‌رسكه‌ره‌ .
*نیشانه‌كانى :-
1- نیشانه‌ ده‌رونیه‌كان : دڵه‌ راوكێ و شڵه‌ژان و تاوتاو توڕه‌ بون خه‌وزڕان و جارجار گریان و گومانى هه‌ستى و ‌ ماندویه‌تى جه‌سته‌ی و زه‌ینى .
2- نیشـانه‌ زانستیه‌ كان: له‌خـۆچون و له‌ بیرچونـه‌وه‌ و دوو دڵـى له‌ بڕیاردان، له‌ده‌ست دانى متمانه‌ به‌ خۆ كردن و دابه‌ زینى رێز له‌ خود.
3- نیشانه‌كانى هه‌ڵسوكه‌وتى: رۆچون له‌ جگه‌ره‌كیشان ، زیاده‌رۆى له‌ خواردنى قاوه‌ و چایه‌ ، زۆر له‌ خۆ بای بوون، تێك چونى شیرازه‌ى خواردن و ‌ ئاره‌زوى زۆر خواردن.
4-نیشانه‌كانى جه‌سته‌یى: سه‌ر ئێشه‌یه‌كى به‌رده‌وام، هه‌ست كردن به‌ هێڵنجدان  و رشانه‌وه‌ ، به‌رز بونه‌وه‌ى فشارى خوین و ئازارى سینگ و تێك چونى لێدانى دڵ و سك چون .
    
         ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ى لێوه‌ دروست ده‌بن:-
نه‌خۆشى شه‌كره‌یه‌كان و دڵ و خوێن به‌ره‌كان و ته‌نگه‌نه‌فه‌سى و لاوازى ئاره‌زووى  جنسى پیـاوان و تێكچونى سوڕى مانگانه‌ى ئافره‌تان ،و‌ زوو پیربون و لاواز كردنى خانه‌كانى مێشك به‌ تایبه‌تى (هیبـۆكامبس) كه‌بیرى مرۆڤ لاواز ده‌كات و‌ روخسارى چورچ و لۆچدار و وشك ده‌بیت .

چاره‌ سه‌رى :- 
1- چاره‌سه‌رى به‌ داو ده‌رمـانى ده‌رونى: نه‌خۆش له‌ وانه‌یه‌ پێویستى به‌ ده‌رمانى كـیمیـاى هه‌بێت وه‌ك دژه‌ خه‌مۆكى و دڵه‌ راوكێی و په‌ژاره‌یى .
 2- چاره‌سه‌رى ره‌فتارى: راهێنان به‌ نه‌خۆش بۆ خه‌واندنى یان كۆنترۆل كردنى خۆى له‌ كاتى توره‌ بون .
3- گۆرینى شێوازى بیر كردنه‌وه‌: بیركردنه‌وه‌ى ته‌ندروست و ژیرانه‌ له‌كاردا ئه‌وا هیچ بوار بۆ فشاره‌كان ناهێڵێته‌وه‌ تاواى لێ دێت له‌كاتى پێویست بڵێ (نـا) كه‌ هه‌ندىَ كـوس ناتوانـن بیڵێن.


2- نه‌خۆشى فۆبیا:-
نه‌خۆشى فۆبیا بریتیه‌ له‌ ترسێـكى ناسروشتى ئه‌م جۆره‌ نه‌خۆشیه‌ ترسێـكى شـاراوه‌یه‌ بێ به‌هانه‌و نالۆژیكیانه‌یه‌ له‌شتێك یا له‌ جێگایه‌ك .

*نیشانه‌كانى :-
1-ترس له‌روبه‌ره‌ چۆله‌كان و شوێنه‌ به‌رزه‌كان ،تاریكى .
2- ترس له‌بروسكه‌ و هه‌وره‌ تریشقه‌ .
3- ترس له‌ شه‌یتان و جنۆكه‌ و گیانه‌ نه‌گریسه‌كان.
3- ترس له‌ئاوى زۆر و ئاگرى گه‌وره‌ ،مرۆڤ .

چاره‌ سه‌رى :-
ده‌بێ نه‌خۆش به‌ هاوڕێ له‌گه‌ل پزیشكى پسپۆر(شاره‌زا) له‌بوارى نه‌خۆشى ده‌رونى كار بكات بۆ مه‌شق كردن له‌سه‌ر یه‌كه‌ى ترس و كاركردن به‌كرده‌ى ،و‌ خوێندنى ئایه‌ته‌كانى قورئانى پیرۆز .
                               
3-  نه‌خۆشى مازۆخیه‌ت (مازۆ شیه‌م)(Masochism) :

مازۆخیه‌ت بریتیه‌ له‌وجۆره‌ تێكچونى و ‌ ئاڵۆزانى كه‌سیه‌تى به‌و كه‌سـانه‌ ده‌وتریت كه‌ ئازارى خۆیان ده‌ده‌ن جا جه‌سته‌یى بێت یان زاره‌كى .
* نیشانه‌ كانى:
1- مازۆخیه‌ت به‌ لایه‌نى جوت بوون: به‌شێوازى سوكایه‌تى پێكردن و توندوتیژى لاشه‌ى و (تیۆرى) زاره‌كى ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هه‌ست كردن به‌ تاوان و په‌شیمان بوونه‌وه‌ى ده‌رونى و دڵه‌ڕاوكێى ،و ‌كه‌م هه‌ست به‌ خۆشى ده‌كات لـه‌م كاتانه‌دا .
2- مازۆخیه‌ت به‌ لایه‌نى گشتى : خۆیان رسوا و وێڵ ده‌كـه‌ن ، یـان ئازارى لاشـه‌ى خۆیان ده‌ده‌ن، زۆر جار ره‌فتاریان سـته‌مكارانه‌ ده‌بێت وه‌ هه‌وڵـده‌ده‌ن خۆیان تێك بشكێنن و له‌ناوببه‌ن .

*هۆكاره‌كانی توش بوون به‌م نه‌خۆشیه‌:-
1-نادروستی به‌روه‌رده‌و پێگه‌‌یاندنی كۆمه‌ڵایه‌تی
2-مه‌ترسی له‌ ده‌ستدانی خزم وكه‌سی نزیك و رۆیشتنیان
3-كێشه‌ی خێزانی له‌نێوان ژن ومێرد به‌تایبه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێزی دایك
(5)
چاره‌سه‌ری:
1-زانینی هۆكاره‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كان ئه‌مـه‌ش به‌گه‌ڕانه‌وه‌ بوَ ئه‌و په‌روه‌رده‌ی كه‌ تاك  پێیدا تێپه‌ڕیوه‌
2-دانیشتنی تووشبوو له‌گه‌ڵ پزیشكی پسـپوَری ده‌روونی به‌چاره‌سه‌ریه‌كی زانسـتی
3-چاندنی توَی متمانه‌ به‌خوَبوون كه‌ له‌ ده‌ستی داوه‌
4-خویندنی ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیروَز
5-سه‌رقاڵكردنی توشبوو به‌ چالاكیه‌كی  كوَمه‌ڵایه‌تی  و لابردنی  ئه‌و ترسـه‌ی كه‌ به‌سه‌ری زاڵبووه‌.

4-نه‌خۆشی دڵه‌ ڕاوكێ:-
دڵه‌ڕاوكی بریتیه‌ له‌هه‌ستكردن به‌هه‌سته‌كانی ترس وتوَقینه‌ و له‌رز به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك كه‌ زیاده‌روَیی تێدایه‌ و ‌  هوَكاری  روون و ئاشكرای نیه‌.


                              (6)
*نیشانه‌كانی:
1-ئالۆزی و تێكچوونی  ماسولكه‌ و ده‌ماره‌كان، له‌ده‌ستدانی خۆكۆنترۆڵ كردن
2-خێرا ههڵچوون  و هه‌ستـكردن به‌ ماندویه‌تـی , به‌رزبوونـه‌وه‌ی ژمـاره‌ی لێدانه‌كانی دڵ.
3-وشك بوونه‌وه‌ی ده‌م و به‌گرانی قوتدانی خواردن.
4-  بێزاری و هه‌ستكردن به‌ سه‌رگێژه‌  و ‌  زوَر میزكردن.
چاره‌سه‌ری:-
1-دان به‌خۆداگرتن و پشت به‌ خوَ به‌ستن.
2-گوَرینی ره‌وشتی خراپ بوَ ره‌وشتی باش.
3-چاره‌سه‌ری به‌ داو ده‌رمـان كه‌ ئه‌مـه‌ش  لـه‌لایه‌ن  پزیشك دیاری ده‌كرێت وه‌ك:
ده‌رمانه‌كانی (ڤالوَم -لیبریوَم...).
*سه‌رچاوه‌ی وه‌رگرتنی زانیاریه‌كان:-
1-نه‌خۆشییه‌ ده‌روونییه‌كان  و هۆكار و چاره‌سه‌ری ، نوسینی چه‌ند نوسه‌ریك وه‌رگیڕانی:محمد علی وه‌لی                                                                                                                                                                                                                          سلیمانی ،  چاپخانه‌ی  گه‌نج، چاپی  یه‌كه‌م(2012).
2-ده‌روون له‌نیو ئاین و زانست دا، نوسینی :  عبدو لره‌قیب   رڤه‌سول  رڤوستایی  ،زریان   ره‌مه‌زان  عبدالله‌  چاپی یه‌كه‌م (2012).

No comments:

Post a Comment