شێوازی وانه‌وتنه‌وه‌ی پرۆژه:
ئه‌م شێوازه که له سه‌ده‌ی18دا
و له‌ناو قوتابخانه‌کانی زانستی ته‌لارسازی و ئه‌ندازیاری ئه‌ورووپادا و له‌لایه‌ن
ده‌رچوانی ئه‌م قوتابخانانه و بۆ ئه‌وه‌ی که زانست و فێربوونی خۆیان بخه‌نه‌ڕوو،
ناسێندرا و به‌کارهات
(Knoll,1997)، له سه‌ده‌ی بیسته‌میشدا ویلیا‌م هێرد کیلپاتریک(1865-1950) ئه‌م
شێوازه‌ی ڕاکێشا بۆ ناو فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده‌وه.
لایه‌نگرانی ئه‌م شێوازه په‌روه‌رده‌ییه لایان وایه
ده‌بێت قوتابیان کێشه‌کان به وه‌رگرتنی که‌مترین ڕێنمایی له‌لایه‌ن مامۆستاوه
چاره‌سه‌ر بکه‌ن و ده‌وری مامۆستا له‌م شێوازه‌دا زۆرتر ئاسانکاری و چاوه‌دێریه.
هه‌روه‌ها ده‌بێت ئیزن به قوتابیه‌کان بدرێت به ئاره‌زووی خۆیان و به شێوه‌یه‌کی
ته‌واو و به‌گوێره‌ی هه‌ست و هه‌روه‌ها به گوێره‌ی حه‌زوویستی تاکه‌که‌سیان ده‌ستبکه‌ن
به تاقیکاری ژینگه‌که‌یان. هه‌روه‌ها ئه‌وان لایان وایه که ئه‌م شێوازه یه‌کێک
له باشترین شێوازه‌کانه بۆ گه‌یشتن به ئامانجی سه‌ره‌کی په‌روه‌ردده که
بریتیه که ((به‌توانا بارهێنانی قوتابیان بۆ بیرکردنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆییانه)).
کیلپاتریک که لایوابوو پرۆژه ده‌بێت سه‌رجه‌م چالاکیه
فکری، هونه‌ری و کرداریه‌کیان له‌خۆبگرێت. هه‌ربۆیه‌ش چوار جۆره پرۆژه‌ی داڕێشتوه:
جۆری یه‌که‌م: پڕۆژه‌گه‌لی بیناسازی یان داهێنه‌رانه وه‌ک: سازنکردنی
به‌له‌م، نوسینی نامه یان ڕێنووس، شانۆگه‌ریکردن.
جۆری دووهه‌م: پڕۆژه‌گه‌لی هونه‌ری که ئامانج له‌م پڕۆژانه تاموچێژ
به‌خشینه وه‌ک: ژه‌نینی ئامێرێک ، سازکردنی ئاوازێک، وێنه‌گه‌ری، گوێگرتن له
چیرۆکێک.
جۆری سێهه‌م: پرۆژه‌ی چاره‌سه‌ری کێشه که ئامانجه‌که‌ی بریتیه له
چاه‌سه‌ری کێشه‌یه‌کی هزری وه‌ک: دۆزینه‌وه‌ی وڵامی پرسیارێکی هزری بۆ نموونه بۆ
له کاتی بارینی باراندا کرمه‌کان له ژێر خۆڵ دێنه ده‌ر؟
جۆری چواره‌م: پڕۆژه‌گه‌لی پرۆڤه‌یی یان تایبه‌ت به فێربوون که
ئامانجیان ده‌ستهێنانی شاره‌زایی یان زانیاریه‌که بۆ نموونه: پرۆڤه‌ی خۆشنووسی
یان فێربوونی جاران و دابه‌ش و...هتد.
قۆناغ و هه‌نگاوه‌کانی به‌ڕێوه‌بردنی پرۆژه:
به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆژه و وانه‌وتنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م
شێوازه، خۆی هه‌ڵگری چه‌ند قۆناغی دوابه‌دوای یه‌کدایه و بۆ سه‌رکه‌وتوانه به‌ڕێوه‌چوونی
ئه‌رکه‌که و هاتنه ئارای فێربونێکی ته‌واو پیویسته مامۆستا ئه‌م قۆناغ و هه‌نگاوانه‌ی
خواره‌وه به باشی و دوابه‌دوای یه‌کدا به‌ڕێوه ببات. هه‌ڵبه‌ت شیاوی ئاماژه‌یه
که ئه‌و قۆناغ به‌ندیه‌ی که لیره‌دا ئاماژه‌ی پێده‌کرێت، ته‌نیا قۆناغبه‌ندی نیه
و چه‌ندها جۆری قۆناغبه‌ندی هه‌یه و خراوه‌ته ڕوو به‌ڵام سه‌رجه‌میان به گشتی
هه‌ر هاوشێوه‌ن و یه‌ک ئامانجی سه‌ره‌کیان هه‌یه.
هه‌نگاوی یه‌که‌م: ئاماده کردن و تێوه‌گلاندن[1]
لێره‌دا پێویسته
قوتابیان له‌گه‌ڵ پرۆژه و بابه‌ته‌که ئاشنا بکرێن.
هه‌نگاوی دووهه‌م: لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر بابه‌ته‌که
واتا ده‌بێت تا ئه‌و جێیه‌ی بۆمان ده‌گونجێت له ڕێگه‌ی
جۆراوجۆر و له ڕێی سه‌رچاوه‌ی جیاوازه‌وه، زانیاری له‌سه‌ر بابه‌ت یان کێشه‌که
کۆبکه‌ینه‌وه. پێویسته مامۆستا دڵنیابێت له‌وه‌یکه قوتابی ده‌ستیان به زانیاری
پێویست ڕاده‌گات و توانایی کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری پیویستیان هه‌یه.
هه‌نگاوی سێهه‌م: ورده‌کاری پلانی کاره‌که:
دوای کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری گشتی له‌سه‌ربابه‌ته‌که، قوتابیه‌کان
ده‌توانن ئامانجی ڕوونی بابه‌ته‌که هه‌ڵبژێرن و ده‌ستنیشانی بکه‌ن.
هه‌نگاوی پێنجه‌م: هێنانه‌دی پلانی کاره‌که
وه‌ک له ناوه‌که‌ی ڕا ده‌رده‌که‌وێت قوتابیه‌کان له‌م
قۆناغه‌دا پرۆژه و پلانه‌که جێ به جێ ده‌که‌ن.
هه‌نگاوی شه‌شه‌م: پێشکه‌شکردن
پێویست ناکات گرووپه‌کان سه‌رجه‌م ئه‌رکه‌که پێشکه‌ش
بکه‌ن، به‌ڵکو ته‌نیا ئاکامی کاره‌که پێشکه‌ش بکرێت ته‌واوه. ئاکامی به‌بایه‌خیش
ئه‌و ئاکامه‌یه که به ئامانج گه‌یشتبێت و پێکابێتی.
هه‌نگاوی شه‌شه‌م: هه‌ڵسه‌نگاندن، پێداچوونه‌وه و ڕه‌نگدانه‌وه[2]
قوتابیه‌کان ده‌بێت له ڕه‌وتی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆژه‌که‌دا،
سه‌رکه‌وتن وه‌ده‌ستبێنن، که ئه‌مه‌ش بڕوا به‌خۆیی قوتابیه‌کان ده‌باته سه‌رکه
ئه‌مه‌ش پێویستیه‌کی سه‌ره‌کی بۆ کارکردن له‌ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگادا.
هه‌نگاوی حه‌وته‌م: پلانداڕژتن بۆ داهاتوو:
ئه‌م هه‌نگاوه کاتێکت پێویسته که ئێمه بمانهه‌وێت له
کار کردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌که به‌رده‌وام ببین یان ئه‌وه‌ی که بمانهه‌وێت ئه‌زموونگه‌لی
خۆمان ڕابگوازین بۆ گرووپه‌کانی تریش، له‌م کاته‌دا پلانی داهاتوومان دیار و ده‌ستنیشان
ده‌که‌یه‌ن ئه‌گینا پرۆژه‌که کۆتایی پێدێت.
ته‌کنیک و ڕێکاره‌کانی چالاک کردنی گرووپ:
یه‌کیک له ته‌کنیکه‌کانی که له په‌روه‌رده‌ی نوێ و
پێشکه‌وتوودا جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌کرێته‌وه، گرووپ و تاقمبه‌ندی قوتابی و فێرخوازه‌کانه،
له‌وناوه‌شدا هه‌ندێک چالاکی و ته‌کنیکی تایبه‌ت هاتوونه ئاراوه که گرووپه‌کانمان
بۆ چالاک‌تر ده‌که‌ن و باشترین که‌ڵک و مفاح به‌رهه‌م ده‌هێنن. به‌ڵام به‌ر له
چوونه سه‌ر باس له‌سه‌ر ئه‌م ته‌کنیکانه پێویسته بزانین گرووپ خۆی چ پێکهاته‌یه‌کی
هه‌یه و باشترین شێوه‌ی پێکهێنانی گرووپ یان تاقمه‌به‌ندی چیه؟ ئایا هه‌موو جۆره
گرووپێک ده‌توانێت کاراییه‌کی باشی هه‌بێت و کارتێکه‌ری و که‌ڵکی ته‌واو بۆ
فیربوون به‌رهه‌م بهێنێت؟ گرووپه‌کان باشتر وایه چه‌ند که‌سی بن و ئه‌رکی تاکه‌کان
له گرووپدا چیه و ده‌بێت چۆن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بکرێت؟ لیره‌دا تێده‌کۆشرێت به
پێی توانا ئاماژه بکرێته سه‌ر ئه‌و پرسیارانه و چه‌ند پرسیاری تر.
No comments:
Post a Comment