به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بیرۆکانه‌ی که لایان وایه ڕه‌وشت
واتایه‌که که گه‌وره‌کان به‌سه‌ر منداڵه‌کانیانی داده‌سه‌پێنن (پێناسه‌ی ده‌روونشیته‌لکاری
له ڕه‌وشت) یان وه‌ک شتێک که ته‌نیا له‌سه‌ر بنه‌مای خۆ پاراستن له دڵه‌کوته و
هه‌ست به تاوان پێک هاتبێت(پێناسه‌ی ره‌فتاریه‌کان له ڕه‌وشت)، کۆلبێرگ لای وایه
که منداڵه‌کان خۆیان دادوه‌ری ڕه‌وشتی خۆیان به‌رهه‌م ده‌هێنن. سه‌ره‌تا له‌ناو
په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه هانده‌درێت – که بریتین له به دایک و
باوک، خوشک و برا، هاوته‌مه‌نه‌کان، هاوڕێکان، به‌ڵام ته‌نیا به‌وه‌شه‌وه نابه‌سترێته‌وه
- دووهه‌م به هۆی چه‌ند هه‌ستێکی جۆراوجۆر – وه‌کو ئه‌وین، ڕێز، هاوهه‌ستی و
لکان، به‌ڵام ته‌نیا به‌وانه‌شه‌وه نابه‌سترێته‌وه- منداڵه‌کان هۆکاره ڕه‌وشتیه‌کانیان
په‌ره پێده‌ده‌ن. تاقیکاریه‌کانی کۆلبێرگ له ڕێگای بینین و سایکۆمێتری (پێوانی
زیره‌کی) منداڵان و گه‌وره‌کانه‌وه ئه‌وی گه‌یانده ئه‌و ئاکامه که گه‌شه
کردنی مرۆڤه‌کان به‌ره‌به‌ره و بێ پچڕان و له‌ئاکامی هێزی لێکدانه‌وه ڕه‌وشتیه‌کانیان
دا و له شه‌ش قۆناغی زۆر ئاشکرادا که به گشتی ده‌تواندرێ به سێ ئاست پۆلێن
بکرێن پێک دێت.
بیردۆزی کۆلبێرگ له‌سه‌ر بنه‌مای بیری سوقرات که ده‌یکوت"
دادپه‌روه‌ری ئه‌وپه‌ڕی هه‌موو به‌ڵگه‌یه‌کی ڕه‌وشتیه"، هه‌روه‌کا له‌سه‌ر
بیرۆکه‌ی پیاجێت له‌مه‌ڕ قۆناغه‌کانی جۆریی گه‌شه داندراوه.( Diessner& Simmons2000)
ئه‌و شه‌ش قۆناغه له هزری ڕه‌وشتی مرۆڤی ، جۆره‌کانی
جیاوازی بیرکردنه‌وه و چاره‌سه‌ری کێشه له هه‌ر قۆناغێک له‌خۆ ده‌گرێت.
| domain |
stage
|
SOCIAL ORIENTATION
|
پێش نه‌ریتی
|
1............
|
سزا
و ملکه‌چی
|
2............
|
ئاڵوگۆڕی
ئامرازی
|
|
نه‌ریتی
|
3............
|
Interpersonal conformity
|
4............
|
یاسا
و ڕێکی
|
|
پاش نه‌ریتی
|
5............
|
Prior rights and social contract
|
6............
|
ڕێسا جیهانیه مۆڕالیه‌کان
|
کۆلبێرگ ڕای وابوو که گه‌شه‌ی تاکه‌کان ته‌نیا به‌ناو ئه‌و قۆناغانه‌دا تێپه‌ڕده‌بێت و له هه‌ر کاتێکیشدا ته‌نیا ده‌توانن یه‌ک قۆناغ ببڕن، واتا ناتوانن له یه‌ک کاتدا، له دوو قۆناغ دابن. ئه‌و ڕوانگه‌یه له‌گه‌ڵ ڕوانگه‌ی مازلۆ (1943،1968،1972) له‌سه‌ر زنجیره پێداویتیه‌کانی مرۆڤ دا ناکۆکی هه‌یه. به پێی بۆچونه‌که‌ی کۆلبێرگ، هیچ مرۆڤێک نه ده‌توانێت قۆناغێک تێپه‌ڕێنێت و نه ده‌شگه‌ڕێته‌وه بۆ قۆناغه‌کانی پێشوتر. واتا مرۆڤه‌کان به تێگه‌یشن له لێکدانه‌وه و به‌ڵگه‌هێنانه‌وه مۆڕاڵیه‌کان، ده‌چنه ناو قۆناغێکی سه‌رتر له گه‌شه‌ی مۆرالی و به چونه ناو قۆناغی سه‌رتر، ئیتر نایانهه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه قۆناغی خواروتر و نزمتر.
به‌ڕای کۆلبێرگ، له قۆناغێ له گه‌شه‌ی مۆرالی ئێستاکه‌یان، له ڕێگای وڵامدانه‌وه به ناکۆکی له زانیاریه‌کانیاندا، ئاستی گه‌شه‌ی مۆرالی خۆیان ده‌به‌نه سه‌ر. به‌ڵام، که‌سانی ده‌ورووبه‌ر وه‌ک (دایک و باوک ، هاوڕێ، که‌سانی ئایینی، ڕێبه‌ران و زانا سیاسی و بازارگانی و...تاد) ده‌بێت له ڕێگای هێنانه به‌رباسی پرسی ئاڵۆز و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه و مشت‌ومڕ کردن له‌سه‌ریان. نه‌ته‌نیا هاریکاری تاکه‌کان بده‌ن که نه‌ته‌نیا ژیرانه بوونی قۆناغی سه‌رتری هزری مۆرالی بناسێت به‌ڵکو هانبدرێت، گه‌شه‌ی مۆرالی خۆی به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته ببات و به‌و پێیه بجوڵێته‌وه.
کۆلبێرگ لای وابوو که به‌ر له‌هه‌موو شتێک تێکه‌ڵاوی کۆمه‌ڵایه‌تی و گفتوگۆ ده‌بێته هۆی خێراتر کردن وپه‌ره‌پێدانی گه‌شه‌ی مۆرالی مرۆڤ. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، بۆ نموونه، بنه‌ماڵه‌کان، هاوڕێکان و مامۆستایان له ڕێگای خستنه به‌رباسی به‌ڵگه و ڕێسا په‌یوه‌ندی داره‌کان له‌گه‌ڵ قۆناغی پێشوتری گه‌شه‌ی مۆرالی هاریکاریان بکه‌ن تا بگه‌نه قۆناغێکی سه‌رتر له گه‌شه‌ی مۆرالی.
کۆلبێرگ له‌و کاته‌دا که به‌رپرسیاره‌تی به‌شی په‌روه‌رده‌ی زانکۆی هارواردی به‌ئه‌ستۆوه بوو ده‌ستی دایه لێکۆڵینه‌وه له‌مباره‌وه. ئه‌و له تێکۆشا له‌ڕێی هه‌وڵدان بۆ شکڵ دانی دێمۆکراسی یان "ته‌نیا کۆمه‌ڵگا" له ناو قوتابخانه و زیندانه‌کاندا، تیۆریه‌کانی په‌ره‌پێدانی مرۆڤ به شێوه‌یه‌کی کرداری جێبه‌جێ بکات. ئه‌و ڕای وابوو که په‌روه‌رده‌ی مۆراڵی له هه‌ر ژینگه‌یه‌کدا که تاکه‌کان هێزی بڕیاردانیان هه‌بێت، گه‌شه ده‌کات.
کۆلبێرگ له ساڵی ئاخیره‌کانی ساڵی 1960 دا له هه‌ر دوو ڕووی جه‌سته‌یی و ده‌روونیه‌وه تووشی نه‌خۆشی هات، بر گوێره‌یه‌ک که ساخله‌میه‌که‌ی به‌ره‌و خراپی ڕۆیشت و ژیانی تووشی ئاڵۆزی بوو، هه‌ندێک بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن که ئه‌و به‌شی هه‌ره زۆری کاره‌که‌ی خۆی ڕاپه‌ڕاندوه. له به‌ره‌به‌ری کۆتایی ژیانیدا، ڕۆژ به ڕۆژ شێواو و ئاڵۆزتری ده‌بوو تا ئه‌وه‌ی که ڕۆژێک دوای خه‌واندنی له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی خۆجێی له 19ی جانویێری 1987، بردرایه وینترۆپ ، ماساچۆسێت، ترۆمبیله‌که‌ی خۆی له شه‌قامیکی بۆمبه‌ست دا ڕاگرت و خۆی فڕێدایه ناو سه‌هۆڵه‌کانی ئۆقیانوسی ئارام و مرد. ئه‌و ته‌نیا 59 ساڵ ژیا و ته‌مه‌نێکی تژی به‌رهه‌م و چالاکی هه‌بوو.
له پاش مردنی کۆلبێرگ ، زۆرێک له هاوکاره‌کانی ده‌ستیان کرد به لێکۆڵینه‌وه له هۆکاری خۆکوشتنه‌که‌ی. ئایا چالاکیه کرداریه‌کانی لێکۆڵینه‌وه تیۆریکه‌کانی ئه‌ویان لاواز کردبوو؟ هه‌ندێک که‌سیش پێداگریان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کرد و ئێستاش به‌رده‌وامن له‌سه‌ر پیداگریکردنه‌که‌یان و ده‌ڵێن کۆلبێرگ میراتی ژیانی کۆلبێرگ له قوتابخانه‌ی په‌روه‌رده‌ی هارواردبوو له ژێر کارتێکه‌ری به‌رنامه‌گه‌لێک وه‌ک "ریسک و به‌رگری". ئه‌و ئاکامانه‌ی کۆلبیرگ پییان گه‌یشتبوو له لێکۆڵینه‌وه‌گه‌لی نێوان – که‌له‌پوری که له تورکیا، تایوان، هیندوراس، ئامریکا، کانادا، به‌ریتانیا و ئیسراییل ئه‌نجام دراون، دووپاته بوونه‌وه، له‌م ڕوه‌وه که بیردۆزی کۆلبێرگ بناغه‌یه‌کی له ڕاسته‌قینه هه‌یه بۆته باسێکی جێی مشت‌ومڕ و به‌رباس.
ورده‌کاریه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به هه‌ر کام له قۆناغه‌کانی گه‌شی مۆڕالی(ڕه‌وشتی):
ئـ) ڕه‌وشتی پێش نه‌ریتی[1]:
(ڕێنمایی: ڕه‌وشت له‌ڕێگای مه‌زه‌نده‌کردنی چێژ یان ئازار ڕووده‌دات).
قۆناغی 1: سزا و گوێڕایه‌ڵی
ئه‌وه‌ی که وا به قۆناغی "پێش ڕه‌وشتی" ناوی لێده‌بردرێت، ئه‌وه‌یه که بکه‌ر به لێکدانه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌سکه‌وته جه‌سته‌ییه ڕاسته‌وخۆیه‌کان که له‌وانه‌شه بایه‌خێکی ڕه‌وشتیان نه‌بێت، کاره‌که ده‌کات، واتا ئامانجی بکه‌ر لێره‌دا خۆبواردنه له سزادانی جه‌سته‌یی. هه‌روه‌ها له قۆناغی یه‌که‌مدا گوێ ڕایه‌ڵی کردنه‌که‌ش هه‌ستێکی ڕه‌وشتی له‌گه‌ڵدا نیه، به‌ڵکو ئه‌وه سزاکه‌یه که ده‌بێته هۆکاری بڕیاردان له‌سه کردن یان نه‌کردنی کارێک.
قۆناغی 2: ئاڵوگۆڕی ئامرازی (گوێڕاڵی و هاوڕێ بوون له‌گه‌ڵ که‌سانی تر بۆ وه‌رگرتنی پاداشت)
لێره‌دا بکه‌ر هه‌رچی پێویست بێت و خاڵێکی به‌دوادابێت بۆ که‌سانی باڵاده‌ستی خۆی ده‌یکات، به‌ڵام تاکه ئامانجی له‌م ئه‌نجامدانه گه‌یشتن به ئامانجه(ـه‌کانی) خۆیه‌تی. لێره‌دابڕیاردانی ڕه‌وشتی تاک وه‌ک دوکانێک ده‌چێت که بکه‌ری ڕه‌وشته‌که به‌دوای زۆرترین خه‌ڵات و که‌مترین سزادا ده‌گه‌ڕێت. له‌م قۆناغه‌دا بکه‌ر به‌دوای ئه‌وه دانیه که باڵاده‌سته‌که‌ی خۆی له خۆی رازی بکات و دڵی به‌ده‌ست بهێنێت به‌ڵکو زۆرتر به‌دوای ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێت که خه‌لاتێکی زۆرتر له‌م باڵاده‌سته‌ی خۆی وه‌ربگرێت. باشترین نموونه بۆ ئه‌م قۆناغه ئه‌م قسه‌یه که ده‌ڵێت: "بۆیه‌ت پیده‌ڵێم خاڵه تا چۆله‌کانم بۆ بگری" یان "ئه‌گه‌ر پشتم بۆ بخورێننی منیش پشتی تۆ ده‌خورێنم". واتا بکه‌ر هیچ کارێک بێ به‌رانبه‌ر ناکات.
بـ) ڕه‌وشتی نه‌ریتی:
(چۆنایه‌تی بڕیار: ڕه‌وشت له ڕێگه‌ی قه‌بووڵ کردنی یاسا و ڕێساکان و ستانداره‌کانی گرووپێک دێته ئاراوه)
قۆناغی 3: هاوڕا بوون له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی (بڕیاردان به پێی کوڕی باش / کچی باش بوون)
له‌م قۆناغه‌دا بکه‌ر بۆ وه‌ده‌ستهێنانی هه‌ست و سۆز نیه که ره‌وشتێک یان کارێک ده‌نوێنێت، به‌ڵکو مه‌بستی له کردنی ئیش یان ده‌رخستین ڕه‌وشت وه‌ده‌ستهێنانی ئه‌و بایه‌خانه‌یه که له لایه‌ن کۆمه‌ڵگا یان گرووپێکه‌وه به "باش" یان "خراپ" پێناسه کراون. ڕه‌وشت یان کرداری ئه‌نجام دراو لیره‌دا هیچ بایه‌خێکی ڕه‌وشتی نیه. لێره‌دا تاکی بکه‌ر به‌دوای قایل کردنی خه‌ڵکانی تره و ئه‌و شته ده‌کات که کۆی خه‌ڵکی پێیده‌ڵێن باشه و به باشی ده‌زانن و به پێی ئه‌و ده‌جوڵێنه‌وه ئه‌گینا لای گرینگ نیه کرداره‌که بایه‌خی ڕه‌وشتی و مۆرالی هه‌یه یان نا به‌ڵکو گرینگ ئه‌وه‌یه خه‌ڵکی به باشی ناوزه‌د بکه‌ن و دانی پێدابێنن. لیره‌دا کرداری "خراپ" یان "گوناح" کردارێکه که پێچه‌وانه‌ی چاوه‌روانی کۆمه‌ڵگایه‌ک بیت که تێیدا ده‌ژیت. له‌م قۆناغه‌دا سزادان به‌کۆمه‌ڵه بۆ نموونه سزایه‌ک ده‌توانێت ئه‌وه بێت که کۆمه‌ڵێک تاکه‌که له‌خۆیان دووره‌په‌رێز ده‌که‌ن.
قۆناغی 4: یاسا و ڕێکوپێکی (بڕیاردان به‌پێی یاسا):
له‌م قۆناغه‌دا ره‌وشت بریتیه له ڕێزگرتن له یاسا، ڕێساکان و وه‌رگرتنی پۆست یان هێز به‌پێی یاسا و له‌به‌رچاوگرتن و پاراستنی ڕێک و پێکی جڤاک و بنکه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆی. لێره‌دا بکه‌ری ڕه‌وشتی ته‌نیا بۆ ڕاگرتی هه‌لومه‌رجی ئێستاکه‌ی خۆی، خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵکی ده‌پارێزێت. ڕه‌وشتی باش له‌م ئاسته‌دا بریتیه له پێکهێنانی ڕێکوپێکی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌به‌ر پاراستنی خۆدی تاک بۆ نموونه "وه‌رگرتنی پاره‌ی باش له به‌رانبه‌ر کاری باش‌دا" واتا ئه‌و ڕۆژه بۆ تاک باشه که له هه‌مبه‌ری کاری چالاکانه‌دا پاره‌یه‌کی باشی ده‌ست که‌وتبێت. تاکی باش و به‌رپرس که‌سێکه که زۆر که‌م له هۆکار بپرسێت و چی له لایه‌ن به‌رپرسه‌کانه‌وه پێی کوترا ئه‌نخامی بدات و بکه‌ری ڕه‌وشتی لای وایه به‌رپرسه‌که‌ی ڕاسته و هه‌ڵه ناکات چون له‌باری یاساییه‌وه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته.
له‌م ئاسته‌دا تاک لای وایه بۆیه ده‌بێت یه‌کگرتوویی و پێشینه له‌به‌ر چاو بگیردرێت چونکه شکست و هه‌ره‌س هێنان و له‌ژێر پێنانی یاسا و ڕێسا و ڕێکوپێکی کۆمه‌ڵگا، ئه‌گه‌ر خودی کۆمه‌ڵگاش له مه‌ترسی نه‌هاوێت ئه‌وا تان و پۆیه‌کانی کۆمه‌ڵگا له مه‌ترسی ده‌هاوێت.
له قۆناغی 4دا "دادپه‌روه‌ری" به شێوه‌یه‌کی گشتی ده‌ڕوا به‌ره‌و لای دادپه‌روه‌ری تاوانی یان دادگه‌ری، داواده‌کرێت تاوانباره‌کان یان هه‌ڵه‌که‌ره‌کان به "دانی قه‌رز واتا سزا به کۆمه‌ڵگا" ته‌نێ بکرێن و سزا بدرێن که پێی ده‌کوترێت "سزای ڕه‌وا یان دادگه‌ری"، هه‌روه‌ها که‌سانی یاساپاریزیش ده‌بێت به‌هۆی پایبه‌ند بوونی بێ ئه‌ولاوئه‌ملایان به یاسا و به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری، خه‌ڵات بکرێن. که‌واته نادادپه‌روه‌ری بریتیه له خه‌ڵات نه‌کردنی که‌سانی شیاو و سزادانی که‌سانی شیاو، که شیاو و نه‌شیاو بوون لێره‌دا ته‌نیا له ڕووی گوێ ڕایه‌ڵ بوون یان نه‌بوون بۆ یاسا پێوانه ده‌کرێت.
قۆناغی ½4:
له نێوان قۆناغی نه‌ریتی و پاش نه‌ریتیدا، کۆلبێرگ قۆناغێکی گواستنه‌وه‌ی ئاشکرایگریمانه کردوه، بۆ نموونه: له‌و که‌سانه‌دا که له ته‌مه‌نی زانکۆدان که‌سانێک هه‌ن که ڕه‌وشتی نه‌ریتیان پێ به‌راوردی (نسبی) و ئاره‌زووکارانه‌یه(خودسه‌ر) به‌ڵام له هه‌مان کاتیش‌دا هێشتا نه‌گه‌یشتونه ڕێسا جیهانیه‌کانی ڕه‌وشت. له‌جیاتی هه‌نگاونان به‌ره‌و به‌کار هێنانی ڕێسا جیهانیه‌کانی ڕه‌وشت له کاتی بڕیاردانێ ڕه‌وشتیدا................
ج) قۆناغی پاش نه‌ریتی یان ڕێسادار
(چۆنایه‌تی بڕیار: ڕێسا جیهانیه‌کانی ڕه‌وشت)
قۆناغی 5: بڕیاردان له‌سه‌ر بنه‌مای گرێبه‌سته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان.
بکه‌ری ڕه‌وشتی لێره‌دا له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ڵێنی دوولایه‌نه و به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌که‌سی کار ناکات و چاکه و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی له پێش به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌که‌سیه‌وه‌یه و تاک به پێی ئه‌و ڕێسایانه ده‌جوڵێته‌وه که خه‌ڵکی وه‌ک ستاندارد و به‌رهه‌مهێنه‌ری به‌خته‌وه‌ری کۆمه‌لایه‌تیان پێناسه ده‌که‌ن. لێره‌دا هه‌رچه‌ندئازادی بکه‌ری ئه‌خلاقی ده‌توانێت له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگاوه قۆرغ بکرێت، به‌ڵام ئه‌و ئازادیانه کاتێک قۆرغ ده‌کرێن که ئازادی و مافی که‌سێکی تر پێشێل یان ڕه‌تبکه‌نه‌وه. لیره‌دا کرداری ڕه‌وشتی له‌سه‌ر بنه‌مای یاسا و ڕێسرا نووسراوه‌کان، سیاسه‌ت یان گرێبه‌سته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، پێناسه ناکرێن، به‌ڵکو له‌سه‌ر بنه‌مای به‌کارهێنانی لۆجیک و مه‌نتقی ڕێسا ڕووت و جیهانیه‌کانی ڕه‌وشت و هه‌روه‌ها پێویستی و خوازراوی هه‌لومه‌رجی ڕوودانی ڕه‌وشته‌که،پێناسه ده‌کرێن. له هه‌مان کاتیش‌دا، بکه‌ری ڕه‌وشتی خاوه‌نی هه‌ندێک مافی سرووشتی و سه‌لمێندراوه که ده‌بیت له لایه‌ن کۆمه‌ڵگاوه ڕێزی لێ‌بگیردرێت و پارێزگاری لێبکردرێت.
لێره‌دا تاک به بێ بنما و کوێرانه ڕێڕه‌وی له یاساکان ناکات و لای وایه یاسا کاتێک باشه و ده‌بێت ڕێڕه‌وی لێ بکردرێت که زۆرترین باشه بۆ زۆرترین تاکه‌کان به‌رهه‌م بێنێت، تاک له‌وه ده‌کۆڵێته‌وه ئایا یاساکان ڕێز له مافه ڕه‌واکانی مرۆڤ وه‌ک مافی ژیان یان ئازادی ده‌گرن یان نا؟ له‌م قۆناغه‌دا بکه‌ری ڕه‌وشتی وا بیرده‌کاته‌وه که یاسا ده‌بێت ڕێڕه‌وی لێ بکردرێت به‌ڵام کاتێک بزانێت که یاسا ، ڕێسا یان سیسته‌مێکی فکری یان ئایینی یان کۆمه‌ڵگایه‌ک بایه‌خی زاتی و شکۆی مرۆڤ ڕه‌تدکاته‌وه له‌وانه‌یه وازی لێبێنێت.
قۆناغی 6: بڕیاردان له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێسا ڕه‌وشتیه جیهانیه‌کان
که‌سێکی که ده‌گاته ئه‌م قۆناغه به پیی پێوه‌ر و ڕێسا جیهانیه‌کانی ڕه‌وشت که له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌کسانی و بایه‌خی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌موو مرۆڤه‌کان که خۆی شتێکی نه‌بڕاوه‌یه پێکهاتوون ده‌جوڵێته‌وه. ئه‌م قۆناغه به "یاسای زێڕین" به‌ناوبانگه. له‌م قۆناغه‌دا ئیتر تاک پیویستی به یاسا نووسراوه‌کان نیه، چونکه ئیتر له‌سه‌ر بنه‌مای یاسا مرۆڤی و جیهانیه‌کان ده‌جوڵێته‌وه و بڕیار ده‌دات و ئه‌وان هانده‌رنی بۆ بڕیاردان و جووڵانه‌وه.
نمونه‌یه‌ک له‌و داستانانه‌ی که کۆلبێرگ به‌کاری
ده‌هێنا بۆ ده‌سنیشانکردنی ئاستی گه‌شه‌ی ره‌وشتی:
له ئه‌ورووپا ژنێک
تووشی جۆرێکی تایبه‌ت له شێرپه‌نجه ببو و له‌سه‌ره‌مه‌رگ دا بوو .ته‌نیا یه‌ک ده‌رمان
هه‌بوو که پزیشکه‌کان لایان وابوو له‌وانه‌یه ژیانی ئه‌و خاتوونه رزگار بکات.ئه‌و ده‌رمانه جۆرێک رادیۆم بوو که ده‌رمانسازێک
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا توانیبووی بیدۆزێته‌وه ، سازکردنی ئه‌م ده‌رمانه تێچوویه‌کی
زۆری هه‌بوو و له هه‌مان کاتیش‌دا ده‌رمانسازه‌که داوای پاره‌یه‌ک ده ئه‌و هێنده‌ی
نرخی ده‌رمانه‌که‌ی ده‌کرد ، به واتایه‌کی تر ئه‌گه‌ر سازکردنی ده‌رمانه‌که 200
دۆلاری تێچووبێت، ده‌رمانسازه‌که داوای 2000 دۆلاری ده‌کرد. مێردی ژنه نه‌خۆشه‌که
که ناوی هانس بوو‌و بۆ دابین کردنی پاره‌ی ئه‌و ده‌رمانه داوای له سه‌رجه‌م
خزم و براده‌ر و ناسیاوه‌کانی کردبوو به‌ڵام ته‌نیا توانی 1000 دۆلار کۆبکاته‌وه
که نیوه‌ی هێنده‌ی نرخی ده‌رمانه‌که بوو هانس چۆ لای ده‌رمانفرۆشه‌که و باسی نه‌خۆشی و
له‌سه‌ره‌مه‌رگ دابوونی خێزانه‌که‌ی بۆ کرد و لێی پاڕایه‌وه که یان ده‌رمانه‌که‌ی
به نرخێکی هه‌رزانتر بداتێ یان ئه‌وه‌ی که پاره‌که‌ی تری له کاتێکی تردا لێ وه‌ربگرێت،
به‌ڵام ده‌رمانفرۆشه‌که کوتی من خۆم ئه‌م ده‌رمانه‌م دۆزیوه‌ته‌وه و به‌ته‌مام
له ڕێگای فرۆشتنی ئه‌م ده‌رمانه‌وه پاره‌یه‌کی باش کۆبکه‌مه‌وه . هه‌ر بۆیه‌ش
هانسی له هه‌موو جێ هیوابڕاو نیوه‌شه‌و و به‌شێوه‌یه‌کی نایاسایی چؤ ناو ده‌رمانخانه‌که
و ده‌رمانه‌که‌ی بۆ خێزانی دزی.
ئێستاکه‌ش بۆ دیاریکردنی ئاستی گه‌شه‌ی ره‌وشتی
ئێوه دوو پرسیار ده‌خه‌ینه روو:
1.ئایا مێردی ژنه‌که ده‌بوایه ئه‌و کاره
بکات یان نا؟ بۆ؟
2.ئایا مێردی ژنه‌که به هۆی ئه‌نجامدانی ئه‌م کاره‌وه
ده‌بێت سزا بدرێت یان نا؟ بۆ؟
Diessner,R.
& Simmons,S. (2000). Educational Psychology. by Dushkin/McGraw
Hill, Guilford, USA.
No comments:
Post a Comment