چه‌ند قسه‌یه‌کی نه‌سته‌ق له ناودارانی بواری ده‌روونناسی
چه‌ند قسه‌یه‌کی نه‌سته‌ق له ناودارانی جیهان:
نیتچه ده‌ڵێت:
-سیاسه‌تمه‌داره‌کان مرۆڤه‌کان به دوو تاقم دابه‌شده‌که‌ن: ئامراز و دووژمن. واتا ته‌نیا یه‌ک تاقم ده‌بینن ئه‌ویش دوژمنه .
یان له ڕسته‌یه‌کی تر دا ده‌ڵێت:
- به‌رزه‌فڕی من ئه‌وه‌یه بابه‌تێک وا له ده رسته‌دا بگونجێنم و به‌یان بکه‌م که که‌سێکی تر له کتێبێک‌دا ده‌توانێت بیڵێت.
گوته ده‌ڵیت:
- توانایی مرۆڤه‌کان له که‌شێکی ئارام‌دا گه‌شه ده‌کات و که‌سایه‌تیش له ڕه‌وتی ته‌واوی ژیاندا.
یان له ڕسته‌یه‌کی تر دا ده‌ڵێت:
- ته‌نیا مه‌رجی گه‌یشتن به سه‌رکه‌وتن هه‌بوونی وره‌یه‌کی به‌رزه، مه‌رجه‌کانی تر بایه‌خێکی ئه‌وتۆیان نیه.
ژان پیاژێت ده‌ڵێت:
- به شێوازی خۆت بژی، خه‌ڵکی ته‌نیا حه‌ز ده‌که‌ن مژارێکیان بێت بۆ قسه له‌سه‌ر کردن و جیاوازیه‌کیشی بۆیان نیه چۆنیت! چ باش ! چ خراپ! و ده‌تکه‌ن به مژاری باسه‌کانیان، که‌واته به شێوازی خۆت بژیت.
رێنێ کوتی ده‌ڵێت:
- ته‌مه‌نێکم به‌زایه‌دا تا تێگه‌یشتم پێویست نیه له‌هه‌موو شت تێبگه‌م.
که‌سایه‌تی ناودار و شویندانه‌ری جیهان چارڵی چاپڵین ده‌ڵێت:
- فێر بووم که.........چاونوقاندن به ڕووی ڕاستیه‌کاندا ئه‌وان نایانگۆڕێت.
- فێر بووم که......... ژیان ره‌ق و هه‌ڕه‌مووکه به‌ڵام من له‌و ڕه‌قتر و هه‌ڕه‌مووکترم.
- فێر بووم که......... بزه هه‌رزانترین ڕێگایه که دتوانین له‌ڕێیه‌وه، پانتای ڕوانین به‌رینتر بکه‌ین.
زیگمۆند فرۆید ده‌ڵێت:
- مرۆڤه‌کان له زاڵ بوون به‌سه‌ر سرووشتدا تا ڕاده‌یه‌ک چوونه پێش که ئێستا ده‌توانن به‌یارمه‌تی وه‌رگرتن له‌و، یه‌کتری تا دوایین که‌س له‌ناو ببه‌ن.
- دژایه‌تی کردن، حه‌تمه‌ن به واتای دوژمنایه‌تی نیه، به‌ڵکو وه‌کو هه‌نجه‌تێک بۆ دوژمنایه‌تی کردن که‌ڵکی لێوه‌رده‌گیردرێت.
- یاسایه‌کی ئه‌وتۆ نیه که بۆ هه‌موو كه‌س کارا بێت، به‌ڵکو پێویسته هه‌ر که‌س ڕێگایه‌ک بۆخۆی بدۆزێته‌وه که ڕزگاری ئه‌وی تێدا مسۆگه‌ر بێت.
No comments:
Post a Comment