په‌روه‌رده و ته‌کنه‌لۆژیا:
له نووسینی: عومه‌ر فه‌تاح مه‌عرووفی
مامۆستای یاریده‌ده‌ر له زانکۆی سۆران
کۆلیژی په‌روه‌رده‌ی بنیات، به‌شی کوردی
سه‌رده‌می ئێستا که ئێمه تێیدا ده‌ژین به سه‌رده‌می ته‌کنه‌لۆژیا ناسراوه و ته‌کنه‌لۆژی سه‌رجه‌م قوژبن و بواره‌کانی ژیانی داگرتووین. مۆبایل، سه‌یاره‌ی پێشکه‌وتوو، کۆمپیوته‌ر، ئینتێرنێت و ئامێرگه‌لی جۆراوجۆر له هه‌موو ماڵێکدا به شێوه و ڕاده‌ی خۆی ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه. کلاسه‌کانی ده‌رس و مامۆستا و قوتابیانیش له‌م شیپه‌له بێبه‌ش نه‌بوون و بگره زیاتر له خه‌ڵکانیتر وه‌به‌ر ئه‌و ڕه‌هێڵه که‌وتوون و هه‌ر نه‌بێت پێویستیه‌کی زۆرتریان پێی هه‌یه. له وڵاتانی پێشکه‌وتوودا داتا شویه‌کان میچی هۆڵه‌کانی خوێندنیان داگیر کردوه و هۆڵی تایبه‌ت به کۆمپوته‌ر و ئینتێرنێت له هه‌موو قوتابخانه و زانکۆ پێشکه‌وتووه‌کانی جیهاندا به‌دی ده‌کرێت.
هه‌ر کام له ته‌کنه‌لۆژیا سه‌ره‌نجڕاکێشه نوێیه‌کان- فلیم دوای شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی، ته‌له‌ڤیزیۆن له دوای ساڵی 1950ز.، کۆمپیوته‌ره گه‌وره‌کان له ساڵی 1960ز. و 1970د ز.دا، کۆمپیوته‌ری مۆنیتۆردار له ساڵی 1980ز.دا و ئه‌نته‌رنێت و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه جیهانیه‌کان له‌م ساڵانه‌ی دواییدا- هیوایه‌کی مه‌زنیان بۆ وه‌دیهێنانی به‌ڵێنیه په‌روه‌رده‌ییه‌کان له نێوان مامۆستاکان و خه‌ڵکانی تردا له ژیانی ڕۆژانه‌دا هێناوه‌ته ئاراوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له سه‌ده‌ی دواییشدا، تۆماس ئێدیسۆن به نۆره‌ی خۆی، لای وا بوو که فلیم ده‌بێت تا کۆتایی ساڵی 1930ز. کتێبه‌کان وه‌ک یه‌که‌م ئامراز و شێوازی په‌روه‌رده بنه‌بڕ بکه‌ن(James L. Morrison,1999).
به‌ڵام لێره‌دا پرسیارێک له مێشک‌دا که‌ڵکه‌ڵه ده‌کات و جینگڵت پێده‌دا: بۆ قوتابخانه و مامۆستاکانی وڵاتی ئێمه له‌م ئه‌زموون و نێعمه‌ته بێ به‌شن یان ئه‌گه‌ر هه‌شه که‌ڵکی لێوه‌ر ناگرن؟ ئایا قوتابخانه‌کان له‌م ئامێرانه بێ به‌شن؟ ئایا بابه‌ته ده‌رسیه‌کان هه‌ڵگری که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م ئامێرانه نین؟ ئایا مامۆستایان شاره‌زایی ته‌واویان بۆ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م ئامێرانه نیه؟ یان چ ئه‌گه‌رێکی تری هه‌یه؟ له‌وانه‌شه کۆی ئه‌م ئه‌گه‌رانه هۆکاری ئه‌م به‌کار نه‌هێنانه بێت له قوتابخانه‌کانی خۆماندا.
وڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر کام له‌م پرسیارانه پێوستی به لێکۆڵینه‌وه و پشت به‌ستن به زانیاری و ده‌یتا هه‌یه له‌مباره‌وه که نه‌بوونی ئه‌م جۆره لێکۆڵینه‌وانه‌ش خۆی خه‌سارێکه له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ی کوردستان و پێویست ده‌کات بوودجه‌ی تایبه‌تی بۆ ته‌رخان بکرێت. به‌ڵام خۆ ده‌شکرێ به پشت به‌ستن به شێوازی خوێندن و ئاستی فێربوون و ڕاهێنانی خوێندکارانی فاکه‌لتی په‌روه‌رده له زانکۆ جۆراوجۆره‌کانی وڵات‌دا هه‌ندێکیش بڕیار بده‌یت.
به‌ڵام به‌ر له هه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ک ده‌پڕژێینه سه‌ر ئه‌و باسه که چ پێویستیه‌ک به به‌کارهێنانی ته‌کنه‌لۆژیا له قوتابخانه‌دا هه‌یه؟ زانایانی په‌روه‌رده لایان وایه هه‌بوون و که‌ڵک وه‌رگرتن له تکنه‌لۆژیا له په‌روه‌رده و وانه‌وتنه‌وه‌دا ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه مسۆگه‌ر ده‌کات:
· هێز و توانا ده‌به‌خشێت به مامۆستا
· پاڵنه‌ری ئه‌رێنی ساز ده‌کات بۆ فێربوون.
· وانه‌کان له شێوازی ئیشک و کلاسیک دێنێته ده‌ر و له جیهانی ده‌ره‌وه‌یان نزیک ده‌کاته‌وه.
· توانای داهێنان له قوتابیاندا به‌هێزتر ده‌کات و هانیان ده‌دات بۆ فێربوونی باشتر.
· و....تاد.
ئاندرسۆن و هاوڕێیانی (2011) باس له‌وه ده‌که‌ن که :«به‌رنامه‌ی په‌روه‌رده‌ی مامۆستایان نه‌ته‌نیا ده‌توانێت په‌ره بدات به باشتر بوونی شاره‌زایی قوتابیان و مامۆستایان له به‌کار هێنانی ته‌کنه‌لۆژیادا به‌ڵکو ده‌توانێت له ڕوانگه و ڕای وان له‌هه‌مبه‌ر ئاوێته کردنی وانه له‌گه‌ڵ ته‌کنه‌لۆژیادا گۆڕانکاری پێک بێنێت». که‌واته ده‌توانین بڵێین یه‌کێک له هۆکاره‌کانی ئه‌م کێشه‌یه له کوردستاندا نه‌بوونی پلانێکی باشه بۆ په‌روه‌رده و ته‌یارکردنی مامۆستایان به ته‌کنه‌لۆژیای په‌روه‌رده و ته‌نانه‌ت له‌وانه‌یه زانکۆکان نه‌یانتوانیبێت ئه‌م ڕوانگه‌یه له‌واندا پێک بێنن یان په‌ره‌ی پێبده‌ن. لێره‌دا شیاوی باسه که ده‌رسێک یان وانه‌یه‌ک به‌ناوی ته‌کنه‌لۆژیای په‌روه‌ره له فاکه‌لتیه په‌روه‌رده‌ییه‌کانی زانکۆکانی کوردستاندا شوێن بزره و نیه، که‌واته پێویسته وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بیرێک له‌م ئه‌رکه گرینگه بکاته‌وه و به ته‌رخانکردنی مامۆستا و کتێبی تایبه‌ت له‌م پێناوه‌دا هه‌نگاو بنێت.
به‌ڵام قۆناغی دواتر ته‌یاربوونی قوتابخانه‌کان به‌م ئامێرانه‌یه که ئه‌مڕۆ له وڵاتانی پێشکه‌وتوودا بایه‌خێکی زۆری پێده‌درێت بۆ وێنه کۆمیسیۆنی په‌یوه‌ندیه‌کانی فێدراڵی وڵاتی ئامریکا (2011) له راپۆرتی خۆیدا ده‌نوسێت: 97% قوتابخانه‌کان له سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا تا ساڵی 2010 به تۆڕی ئینتێرنێتی خێرا ته‌یار کراون و بۆیان ڕاکێشراوه.
Ø Anderson, S., Groulx, J., &
Maninger, R, (2011). Relationship among preservice teachers’ technology-related
abilities, beliefs, and intentions to use technology in their future classroom.
Journal of Educational Computing Research, 45(3)
Ø Federal Communications Commission, “National Broadband Plan, Connecting
America,” March 2011.
Ø James L.
Morrison, The Role of Technology in Education Today and Tomorrow. An
Interview with Kenneth Green, Part II 1999.

No comments:
Post a Comment