1-
شێوازی گفتوگۆ کردن:
ئه‌م شێوازه خۆی شێوازێکی سه‌ربه‌خۆ نیه و مامۆستا له
هه‌ر شوێنێک و له پاڵ هه‌ر شێوازێکیتردا که پێویستی به گفتوگۆکردن له سه‌ر
بابه‌ته‌که هه‌بێت یان بیهه‌وێت ڕای فێرخوازه‌کان وه‌ربگرێت، ئه‌وا ده‌توانێت ئه‌م
شێوازه به‌کار بێنێت و که‌ڵکی لێوه‌ربگرێت.
له به‌کارهێنانئ ئه‌م شێوازه‌دا گرینگ چۆنایه‌تی به‌کارهێنان
و ڕێوه‌به‌ری و ڕێبه‌ری گفتوگۆکه‌یه، مامۆستا ده‌بێت بزانێت که‌ی و چۆن ڕێنمایی
پێشکه‌ش بکات و ئیزنیش نه‌دات باسه‌که له چوارچێوه‌ی خۆی ده‌رکه‌وێت، ئه‌گینا
گفتوگۆکردنه‌که به ئاکام ناگات و به پێچه‌وانه له ڕێباز و ئامانجی خۆی دورده‌که‌وێته‌وه.
هه‌روه‌ها له‌م شێوازه‌دا مامۆستا ده‌بێت تێبکۆشێت به
پێی توانا و کات سه‌رجه‌م فێرخوازه‌کان له گفتوگۆکه به‌شدار بکات و به هاوبه‌شیکردن
به شێوه‌یه‌کی چالاکانه قوتابیه‌کان هانبدات به پشت به‌ستن به خۆیان، بگه‌ن به
ڕاستیه‌کان و زانیاریه‌کان و باسه‌که نه‌بێته دمه‌قاڵه‌ی نێوان دوو یان که‌سی
تایبه‌ت.
ئه‌م شێوازه به‌تایبه‌ت له نێوان گه‌وره‌ساڵان دا،
لایه‌نگرێکی زۆری هه‌یه. هۆیه‌که‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که له‌م شێوازه‌دا
ئه‌وان ده‌توانن بیر و ڕاکانی خۆیان بێننه ئاراوه و هه‌ست به بوونی خۆیان و
گرینگی بیروڕاکه‌یان ده‌که‌ن و ده‌توانن ئه‌زموونه‌کانی خۆیان له‌مه‌ڕ بابه‌ته‌که
بێننه ئاراوه.
هه‌روه‌ها لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌ریانخستوه که فێربوون له
ڕێگه‌ی ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی که له‌سه‌ر ته‌وه‌ری چاره‌سه‌ری کێشه‌ی قوتابیان دێنه
ئاراوه زۆر به‌که‌ڵکتر و پڕبایه‌خترن له شێوازی ئاخافتن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
شێوازی گفتوگۆکردن ده‌بێته هۆی به‌هێز بوونی کارامه‌یی گوێ گرتن و قسه‌کردن له
فێرخوازاندا و فێریان ده‌کات چۆن ڕای خۆیان بێننه زمان و چۆن گوێ له ڕای به‌رانبه‌ره‌که‌یان
بگرن.
مامۆستایان له‌به‌ر سێ هۆکاری سه‌ره‌کی که‌ڵک له شێوازی
گفتوگۆ وه‌رده‌گرن:
1)
گه‌شه‌ی هزر و بیرکردنه‌وه له قوتابیاندا و هاریکاری
کردنیان بۆ ئه‌وه‌ی که خۆیان واتا به
ناوه‌ڕۆکی وانه‌که ببه‌خشن.
2)
په‌ره‌پێدان به ڕاده‌ی سه‌رقاڵ بوونی قوتابیان به
چالاکیه فێرکاریه‌کان.
3)
هاریکاری کردنی قوتابیان له‌مه‌ڕ فێربوونی کارامه‌ییه
گرینگه‌کانی په‌یوه‌ندی کردن و ڕه‌وتگه‌لی بیرکردنه‌وه.
قۆناغه‌کانی به‌کارهێنانی شێوازی گفتوگۆکردن:
قۆناغه‌کانی به‌کارهێنانی
شێوازی گفتوگۆ باس له ئه‌رکی مامۆستا له‌م پێناوه‌دا ده‌کات که دابه‌ش ده‌بن به
سێ قۆنا‌غی: به‌ر له گفتوگۆ، له‌کاتی گفتوگۆدا و پاش گفتوگۆ که لێره‌دا ئاماژه‌یان
پێده‌که‌ین.
ئا) به‌ر له گفتوگۆ: ئه‌وه‌ی که مامۆستا لای
وابێت گفتوگۆکردن، کارێکی هه‌ڕه‌مه‌کیه یان له‌خۆوه و بێ گه‌ڵاڵه و به‌رنامه
ساز ده‌بێت، بیرۆکه‌یه‌کی هه‌ڵه‌یه. باشتروایه مامۆستایان بزانن که ئه‌م
چالاکیه‌ش وه‌ک سه‌رجه‌م چالاکیه‌کی تر پێویستی به گه‌ڵاڵه و به‌رنامه هه‌یه و
به‌ر له گفتوگۆ ده‌بێت ئه‌م چالاکیانه له لایه‌ن مامۆستاوه ڕێک بخرێت:
1-
دیاریکردنی ئامانجئ گفتوگۆ: هه‌ر باسێک ده‌توانێت ناکۆتا
ئامانجی له پشته‌وه بیت، به‌ڵام پێویسته مامۆستا له‌دوای دڵنیا بوون له
گونجانی شێوازی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ بابه‌ته ده‌رسیه‌که، چه‌ند ئامانجێکی سه‌ره‌کی بۆ
ئه‌م گفتوگۆیه دابنێت و جۆر و شێوازی گفتوگۆش دیارد بکات.
2-
له‌به‌رچاو گرتنی قوتابیه‌کان: مامۆستا له‌کاتی که‌ڵک وه‌رگرتن
له هه‌ر شێوازێکدا ده‌بێت ئاستی قوتابیان و ڕاده‌ی گه‌شه‌ی تواناکانیان له
سازدانی په‌یوه‌ندی و هه‌ر وه‌ها شاره‌زایی له‌سه‌ر باسه‌که له‌به‌رچاو بگرێت. هه‌روه‌ها
پێویسته مامۆستا بیر له چۆنایه‌تی به‌شداریکردنی سه‌رجه‌م قوتابیه‌کان بکاته‌وه
و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی شێوه‌یه‌ک بۆ به‌رگریکردن له زۆربڵێی هه‌ندێک قوتابی و بێده‌نگی
و دڵه‌راوکه‌ی هه‌ندێکی تر له به‌شداریکردن له گفتوگۆکه‌دا بکاته‌وه.
3-
به‌کارهێنانی شوێنی گفتوگۆ: چۆنایه‌تی دانیشتنی قوتابیان
له هۆڵه‌که‌دا، ده‌ورێکی زۆری له‌سه‌ر به‌شداری کردن له گفتوگۆدا و هه‌روه‌ها
لێک تێگه‌یشتنی قوتابیان هه‌یه. باشتر وایه قوتابیان به جۆرێک دابنیشن که
ڕووبه‌ڕووی یه‌کتری ببن و چاو له چاوی یه‌کتری گفتوگۆ بکه‌ن. واتا باشتره
قوتابیان به شێوه‌ی ناڵی ئه‌سپ یان بازنه‌یی دابنیشن که له‌م شێوازه‌دا هه‌م
مامۆستا ده‌توانێت کۆنترۆڵی بارودۆخه‌که بکات و هه‌م قوتابیه‌کانیش ده‌توانن
باشتر په‌یوه‌ندی به یه‌کتره‌وه بکه‌ن.
ب) له کاتی
گفتوگۆدا: به بێ له‌به‌رچاوگرتنی چه‌ند خاڵێک، گفتوگۆ نا‌توانیت به‌که‌ڵک بێت
و بگاته ئاکام. پێویسته مامۆستا وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ری گفتوگۆ، چاوه‌دێریه‌کی ته‌واوی
به‌سه‌ر گفتوگۆکه‌دا هه‌بێت و تێبکۆشێت به ڕاکێشانی سه‌ره‌نجی قوتابیان، ئیزن نه‌دات
باسه‌که له ته‌وه‌ری خۆی لابدات. هه‌روه‌ها تێبکۆشێت به وردی گوێ بداته تێبینی
و ڕای قوتابیان و به‌م شێوه‌یه هانیان بدات که گوێ له به‌رانبه‌ره‌که‌یان بگرن
و ڕێز له یه‌کتری بگرن. له کاتی گفتوگۆدا مامۆستا ده‌بێت:
1- خاوه‌ندارێتی
گفتوگۆکه: له‌وانه‌یه له کاتی گفتوگۆدا هه‌ندێک باس بێنه ئاراوه که هیچ په‌یوه‌ندیه‌کیان
به باسه‌که‌وه نه‌بێت و باسه‌که لاڕێ بکه‌ن، هه‌ر بۆیه‌ش پێویسته سه‌ره‌تا
مامۆستا ئامانجگه‌لی باسه‌که ڕوون بکاته‌وه، وا باشتره مامۆستا له سه‌ره‌تای
گفتوگۆدا پرسیارێک بوروژێنێت، هه‌ڵبه‌ت ده‌بێت ئه‌م پرسیاره له‌گه‌ڵ باسه‌که‌دا
گونجاو بێت، هه‌ر کاتێکیش مامۆستا هه‌ستی پێ‌کرد باسه‌که لاڕێ بوه ئه‌وا به
هێنانه کایه‌ی پرسیارێک باسه‌که بێنێته‌وه سه‌ر ڕێ.
2-کۆنترۆڵ کردنی ڕووداوه‌کانی ناو پۆل: مامۆستا دبێت به‌رده‌وام
ئاگادار بێت که باسه‌که لاڕێ نه‌کرێت و نه‌کێشێته سه‌ر باسی یان قۆنا‌غی تر. له
هه‌ر پۆلێک دا قوتابیانێک هه‌ن که حه‌زیان له لاڕێ کردنی باسه‌که بێت و بیکێشنه
بواری تر و ڕه‌نگ و بۆنی تری پێوه بنێن، به‌ڵام مامۆستا ده‌بێت وشیارانه بجوڵێته‌وه
و هه‌روه‌ها ئیزنی ئه‌وه‌ش نه‌دات که باسه‌که دوورودرێژ بکرێته‌وه. یان
قوتابیگه‌لێک هه‌ن که نایانهه‌وێت یان شه‌رم ده‌که‌ن که به‌شداری له گفتوگۆدا
بکه‌ن، ئه‌وا مامۆستا ده‌بێت لێره‌دا به پرسیارکردن تێبکۆشێت ئه‌وانیش بێنێته
ناو باسه‌که و داوایان لێ بکات ڕای خۆیان ده‌رببڕن.
3-نووسینی تێبینی و خاڵه گرینگه‌کان: له هه‌ر
گفتوگۆیه‌کدا باشتر وایه خاڵه گرینگه‌کان بنوسرێن و یادداشت بکرێن، که ئه‌وه‌ش
بۆ گه‌یشتن به یاکام یان ته‌نانه‌ت به‌رگریکردن له لاڕێ بوونی باسه‌که و
ڕاکێشانی سه‌ره‌نجی فێرخوازه‌کان زۆر گرینگه. بۆ ئه‌مه‌ش مامۆستا ده‌توانێت خاڵه
گرینگه‌کان له‌سه‌ر بۆرده بنوسێته‌وه. هه‌روه‌ها داوا له قوتابیه‌کانیش بکات تا
خاڵه گرینگه‌کان بنوسنه‌وه یان ئه‌گه‌ر تێبینیه‌کیان هه‌یه بینوسن.
4-
گوێ گرتن له بیروڕای قوتابیان: مامۆستا ده‌بێت به باشی
گوێ له بۆچون و تێبینیه‌کانی قوتابیه‌کان رابگرێت. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی هاندانی
قوتابیه‌کان بۆ به‌شداری کردن له گفتوگۆدا و تێگه‌یشتنێکی باشتر له بابه‌ته‌که.
مامۆستا ده‌بێت بێ لایه‌نانه هه‌مبه‌ر تێبینیه‌کانی قوتابیه‌کان هه‌ڵوێست بگرێت،
واتا که قوتابیه‌ک تێبینی یان ڕایه‌کی هه‌ڵه‌ی ده‌ربڕی ئه‌وا مامۆستا نابێت هه‌ڵوێستی
دژ یان ناکۆکی له‌هه‌مبه‌ر بگرێت و لێی توڕه بێت، چون ئه‌مه خۆی ده‌بێته
هۆکارێکی نه‌رێنی بۆ پرینگانه‌وه‌ی قوتابیه شه‌رمیونه‌کان له به‌شداری کردن له
باسه‌که‌دا.
5-
دانی مۆڵه‌ت و ئیزن بۆ وڵام دانه‌وه: له‌وانه‌یه قوتابیه‌کان به هۆی نه‌بونی ئه‌زمون یان
ته‌مه‌نیان، شاره‌زایی ته‌واویان له‌سه‌ر بابه‌تی گفتوگۆ نه‌بێت، هه‌ر بۆیه‌ش
پێویسته مامۆستا به‌ڕێزه‌کان، له کاتی پرسینی ڕای قوتابیان، ئیزنی ته‌واویان
پێبده‌ن بۆ بیرکردنه‌وه و له کاتی ڕاوه‌ستان یان دره‌نگ ده‌ربڕینی قوتابی لێیان
تووڕه نه‌بن و ئه‌مه به بێ ڕیزی دانه‌نێن و ئیزن بده‌ن قوتابی له که‌شێکی
ئارام و بێ دڵه ڕاوکێ وڵام بده‌نه‌وه.
6-
کۆتایی هێنان و پوخته‌کردنی گفتوگۆ: پێویسته گفتوگۆ به
شێوه‌یه‌کی جوان و له‌بار کۆتایی پیبهێندرێت و مامۆستا باسه‌که پوخت بکات و
ئاکامێکی لێوه‌ربگرێت. بۆ ئه‌م ئه‌رکه مامۆستا ده‌توانێت له چه‌ند ڕسته‌یه‌ک دا
باسه‌که کۆ بکاته‌وه یان چه‌دن پرسیارێکی له‌م شێوه‌یه بکات: پوخته‌ی باسه‌که
چ بوو؟ سه‌ره‌نجڕاکێشترین خاڵی ئه‌م باسه چ بوو؟...تاد.
پ) ئه‌رکی مامۆستا پاش گفتوگۆ:
له پاش کۆتایی هاتنی گفتوگۆ پیویسته مامۆستایان دوو
کاری سه‌ره‌کی بکه‌ن:
1)
چاوخشاندنه‌وه‌یه‌ک به سه‌ر چلۆنایه‌تی گفتوگۆکه و
بڕیاردان بۆ گفتوگۆکانی داهاتو: که ئه‌مه‌ش ده‌توانێت به سه‌رنجدان به‌و خالانه
بیت که مامۆستایان له نێوئاخنی گفتوگۆکه‌دا نوسیویانه‌ته‌وه. که‌واته
مامۆستایان به له‌به‌ر چاو گرتنی خاڵه لاواز یان به‌هێزه‌کانی گفتوگۆکه ده‌توانن
بڕیار له‌سه‌ر چلۆنایه‌تی گفتوگۆکانیان له ڕۆژانی داهاتوو یان له گفتوگۆی
داهاتوودا بده‌ن.
2)
دانی نومره یان ده‌ره‌جه به به‌شداربوان و شێوه و
ڕاده‌ی به‌شداریان: ئه‌م به‌شه خۆی یه‌کیک له دژوارترین به‌شه‌کانی گفتوگۆیه.
هۆکاره‌که‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی که چه‌ندی به‌شداری قوتابیان ناتوانێت
ده‌رخه‌ری راده‌ی به‌شداریان له گفتوگۆدا بێت، به‌ڵکو جۆری به‌شداربوونیش گرینگه،
که‌چی ئه‌وه‌ی لێره‌دا بڕیارده‌ره، چه‌ندی به‌شداری کردنه که ئه‌مه‌ش وه‌ک باس
کرا نا‌توانیت پیوانه‌یه‌کی شیاو بیت. مامۆستایان ده‌توانن داوا له قوتابیه‌کان
بکه‌ن تا ڕا و تێبینی و فێربوونی خۆیان له گفتوگۆکه بنوسن و بیده‌ن به مامۆستا،
ئینجا مامۆستا له ڕووی ئه‌م نوسراوانه بڕیار له‌سه‌ر نومره‌ی قوتابیه‌کان بدات،
که ئه‌مش خۆی پێویستی به کاتێک زۆر هه‌یه.
له وتنه‌وه‌ی چ بابه‌ت و وانه‌یه‌ک ده‌توانین که‌ڵک له
شێوازی گفتوگۆ وه‌رگرین:
پێویسته مامۆستایانی به‌ڕێز به‌ر له که‌ڵک وه‌رگرتن له
شێوازی گفتوگۆکردن ئه‌م ڕاستیه‌یان له‌به‌رچاو بێت که ته‌نیا بابه‌ت و وانه‌یه‌یه‌ک
ده‌تواندرێ به شێوازی گفتوگۆ بکوترێته‌وه که ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ی ژێره‌وه‌ی تێدا
به‌دی بکرێت:
Ø
بابه‌ته‌که جێی مشتومڕی هه‌بێت و بیر وڕای جیاوازی له‌سه‌ر
هه‌بێت واتا ناکۆکی یان چه‌ند هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر بێت، نه‌ک ئه‌و بابه‌تانه‌ی که
هه‌موو لایه‌ک له‌سه‌ری کۆکن.واتا بابه‌تگه‌لێکی وه‌ک کۆمه‌ڵناسی و مێژو و ئابوری
و فه‌لسه‌فه... بۆ ئه‌م شێوازه زۆر گونجاون ، به پێچه‌وانه بیرکاری له‌گه‌ڵ ئه‌م
شێوازه ناگونجێت.
Ø
فێرخوازه‌کان زانیاریه‌کی باشیان له‌سه‌ری هه‌بێت یان
بتوانن زانیاری له‌سه‌ر کۆ که‌نه‌وه. واتا گونجاو بێت له گه‌ڵیاندا.
Ø
سه‌رجه‌م به‌شداربوانی گفتوگۆکه، هۆگری بابه‌ته‌که بن
و حه‌زیان له مشت‌ومڕ و گفتوگۆکردن له‌سه‌ری هه‌بێت.
تێبینی: یه‌کێک له ڕێکاره‌کانی به‌هێزتر کردنی شێوازی گفتوگۆ، که‌ڵک وه‌رگرتن له
شێوازی تاقم به‌ندی قوتابیه‌کان و پۆل پۆل کردنیانه، له تاقم و پۆلی بچوکی چه‌ند
که‌سیدا، که ئه‌مه‌ش خۆی ده‌بیته هۆی به‌دیهێنانی که‌شێکی چالاک و کارامه له
قوتابخانه‌دا و به‌شداری چالاکانه‌ی قوتابیه‌کان.
v خاڵه ئه‌رێنیه‌کانی
که‌ڵک وه‌رگرتن له شێوازی گفتوگۆ له ناو پۆل دا:
گفتوگۆ کردنی قوتابیان له‌گه‌ڵ یه‌کتر و له‌گه‌ڵ
مامۆستادا، ده‌توانێت گه‌لێک ده‌ستکه‌وتی باشی به‌دوا داهه‌بێت که هه‌ندێکیان به‌و
شێوه‌ی خواره‌وه‌ن:
Ø
فێرخوازه‌کان ده‌توانن ئاڵوگۆڕی بیروڕا بکه‌ن و له
بیروڕای یه‌کتری به‌شدار بن و که‌ڵکی لێوه‌رگرن له هه‌مان کاتیش‌دا بیروڕاکانی
خۆیان ڕاگوازن بۆ خه‌ڵکانی تر.
Ø
به گفتوگۆ کردن، هه‌ست به هاوکاری یه‌کتری و گه‌رمتر
بوونی په‌یوه‌ندی نێوان تاقمه‌کان په‌ره ده‌ستێنێت.
Ø
له کاتی گفتوگۆکردندا ده‌رفه‌تێک بۆ تاک ده‌ڕه‌خسێت که
خۆ و بیروڕاکانی هه‌ڵبسه‌نگێنێت.
Ø
له کاتی گفتوگۆکردندا، متمانه به‌خۆیی تاکه‌کان په‌ره‌ده‌ستێنێت
و توانای ڕه‌خنه‌گریشیان به‌هێز ده‌بێت.
Ø
هه‌لێکه بۆ که‌سانی ترسه‌نۆک و شه‌رمن که بێنه ناو
باسه‌که و متمانه به‌خۆیی ببه‌خشن به خۆیان.
Ø
له‌م شێوازه‌دا هه‌ست و هێزی به‌ڕێوه‌به‌ری له ناو
فیرخوازه‌کاندا گه‌شه ده‌ستێنێت.
Ø
هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تێکی باشه بۆ گه‌شه پێدانی هێزی به‌ڵگه
هێنانه‌وه و بیرکردنه‌وه‌ی ڕێکوپێک له فێرخوازه‌کاندا.
v خاڵه نه‌رێنیه‌کانی
که‌ڵک وه‌رگرتن له شێوازی گفتوگۆ:
Ø
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م شێوازه پێویستی به کاتێکی زۆر و
شوێنێکی فراوان هه‌یه.
Ø
له قۆنا‌غی بنه‌ڕه‌تیدا و به تایبه‌ت له پۆلی یه‌ک تا
چوار، به‌کارهێنانی زۆر دژوار و ته‌نانه‌ت نه‌گونجاوه.
پێویستی به مامۆستای
لێهاتوو هه‌یه و له ئه‌گه‌ری لێهاتوو نه‌بوونی مامۆستا گفتوگۆ له ئامانجی سه‌ره‌کی
خۆی ده‌رده‌چێت و لاڕێ ده‌بێت.