هه‌رهه‌مووان زۆر کات و به شێوازی جۆراوجۆر باس له
بیرکردنه‌وه ده‌که‌ین و زۆر جاریش به پێی بۆچونی خۆمان شی ده‌که‌ینه‌وه. به‌ڵام
ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که‌م که‌س باس له کاکڵی بابه‌ته‌که ده‌کات و به جوانی
لێی تێده‌گات. که واته پێویسته به شێوازی زانستیانه بیخه‌ینه به‌رچاو و
تاووتۆی بکه‌ین.
ساکارترین پێناسه له بیرکردنه‌وه بریتیه له:
بیرکردنه‌وه ڕه‌وتێکه که له‌و دا مرۆڤ به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ئه‌نجامێکی نوێ
زانیاریه‌کانی خۆی به چه‌شنێکی ڕێکه‌پێک له لای یه‌ک داده‌نێت. ڤیناک له کتێبی
ده‌روونناسی هزر دا، به‌م شێوه‌یه پێناسه‌ی بیرکردنه‌وه ده‌کات: بیرکردنه‌وه
ئۆرگانیزه کردن و نوێژه‌ن کردنه‌وه‌ی فێربوونه‌کانی پێشوویه به مه‌به‌ستی به‌کارهێنانیان
له هه‌لومه‌رجێکی نوێ دا. ڕووبه‌ڕڕوو بوونه‌وه ده‌گه‌ڵ کێشه‌یه‌ک یان هه‌لوومه‌رجێکی
نوێ سه‌ره‌تا و ده‌ستپێکی بیرکردنه‌وه‌یه، واتا مه‌به‌ست له بیرکردنه‌وه بینینه‌وه‌ی
ڕێچاری نوێیه بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان یان ڕاهاتن ده‌گه‌ڵ هه‌لوومه‌رجی نوێ.
به‌ڵام ئایا له بیرکردنه‌وه دا ته‌نیا یه‌ک شێواز به‌کار
دێت یان هه‌ر هه‌مم مرۆڤه‌کان ته‌نیا به یه‌ک شێواز بیر ده‌که‌نه‌وه؟ له
راستیدا هه‌ر وه‌ک ئامانج له بیرکردنه‌وه بۆ هه‌وان وه‌ک یه‌ک نیه و یان هه‌میشه
ته‌نیا یه‌ک ئامانجمان له بیرکردنه‌وه نیه که‌واته شێواز و چۆنیه‌تی بیرکردنه‌وه‌ش
یه‌ک نیه. بۆ وێنه زۆر کات له ناو خه‌ون و خه‌یاڵا بیرد ده‌که‌ینه و زۆر کاتیش
ته‌نیا بۆ سه‌رقاڵ بوون یان جه‌گه‌نگ و زۆر کاتیش بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌گه‌لی ڕۆژانه‌مان
و زۆر کاتیش بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌یه‌کی گرنگ و هه‌مه لایه‌نه بیر ده‌که‌ینه‌وه.
لێره‌دا به هۆی گرنگی به‌رچاو و شیاوی باسی شاره‌زایی و ناسیاوی مامۆستایان له‌سه‌ر
جۆره‌کان و شێوازی په‌ره‌پێدان به بیرکردنه‌وه ی قوتابیان، تێده‌کۆشین به
کورتی جۆره‌کانی بیرکردنه‌وه شی بکه‌ینه‌وه.
1-
بیرکردنه‌وه‌ی دابڕاو(free association)[1]:
جۆرێک له بیرکردنه‌وه‌یه که هیچ جۆره به‌ربه‌ستێکی دوونیای ده‌ره‌وه‌ی له‌سه‌ر
نیه و له لایه‌ن تاکیشه‌وه هیچ کۆنترۆڵێکی به‌سه‌ر داناکرێت و تا ڕاده‌یه‌کی
زۆر له ژێر کارتێکه‌ری باری ده‌روونی مرۆڤ دایه. له‌م چه‌شنه له بیرکردنه‌وه‌دا
مانا و واتاکان به شێوه‌گه‌لی جیاواز تێکه‌ڵ به‌یه‌کتری ده‌بن و هه‌ودای بیرکردنه‌وه‌که
له کۆنترۆڵی مرۆڤ دا نامێنێت(شه‌عبانی،1385هـ.).
2-
بیرکردنه‌وه‌ی خه‌یاڵاوی[2]
(ئاویته‌ی خه‌یاڵ بوون): جۆرێک له
بیرکردنه‌وه‌یه که له دوونیای ده‌ره‌وه دابڕاوه، به‌ڵام بابه‌تێکی دیاری
کراوی هه‌یه. به بڕوای ده‌روونناسان که له ماوه‌یه‌کی کوورت دا زانیاریه‌کی
زۆریان له‌مباره‌وه کۆ کردۆته‌وه، خه‌یاڵاوی بوون خوویه‌کی خراپ یان نیشانده‌ری
نه‌خۆشی ده‌روونی نیه، به‌ڵکوو ئه‌وان لایان وایه خه‌یاڵاوی بوون حاڵه‌تێکی
ئاسایی وشیار بوونه که گۆڕانی سرنج یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندیه به‌رچاوه‌کانیه‌تی.
واتا سرنجی تاکی خه‌یاڵاوی له جیاتی ئه‌وه‌ی که بۆ لای یه‌ک ئه‌رک یان ئیشێکی
فیزیکی یان ده‌روونی ڕابکێشرێت، ئه‌فڕێته سه‌ر بیرۆکه و هزرگه‌لێک که له هزریه‌وه
سه‌رچاوه ده‌گرن.
3-
بیرکردنه‌وه‌ی کرداری[3]: ئه‌م
جۆره له بیرکردنه‌وه له‌ناو دونیای ڕاسته‌قینه دایه و شێوه‌ی کرداری هه‌یه و له‌ناو کردار و
جموجۆڵی ڕۆژانه‌مان دا به‌دی ده‌کرێت. ئه‌وه‌ی که چۆن له ژیانی ئاسایی ڕۆژانه‌مان
دا بتوانین کێشه‌کانمان چاره‌سه‌ر بکه‌ین و بنه‌بڕیان بکه‌ین، پێوه‌ندی به
بیرکردنه‌وه‌ی کرداری و پڕاگتیکه‌وه هه‌یه.
4- بیرکردنه‌وه‌ی
داهێنه‌رانه[4]:
ئه‌م جۆره له بیرکردنه‌وه وه‌ک له ناوه‌که‌ی ڕا بۆمان ده‌رده‌که‌وێ باس له
بیرێکی داهێنه‌ر و پێکهێنه‌ر ده‌کات، که‌واته له جۆره‌کانی تر له بیر قووڵتر و
تواناییه‌کی زۆرتری گه‌ره‌که. داهێنه‌ری به واتای توانایی هه‌بوونی وێنا کردنی
یان سازکردنی شتی نوێ، که واته به پێی ئه‌م پیناسه ساکاره، بیرکردنه‌وه‌ی
داهێنه‌رانه، جۆرێک له بیرکردنه‌وه‌یه که بۆ سازدان یان وێنا کردنی شت یان
بابه‌تی نوێژه‌ن به‌کار دیت. که واته ئه‌م جۆره بیرکردنه‌وه تایبه‌ته به
داهێنه‌ران و چه‌شنێک بیرکردنه‌وه‌ی سه‌خت و دژواره.
کۆی بابه‌ته‌که: ئه‌وه بیرکردنه‌وه‌ی که ده‌بێت له په‌روه‌رده و
بارهێنان دا سرنجی بدرێتێ و ڕاهێنانی بۆ بکرێت، شێوازی چواره‌می بیرکردنه‌وه واتا
بیرکردنه‌وه‌ی داهێنه‌رانه‌یه. ده‌بێت قوتابی و خوێنده‌وار فیر بکرێت له کاتی
ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه ده‌گه‌ڵ کێشه و پرسیارێک دا، کێشه یان پرسیاره‌که زۆر به
وردی تاووتۆ بکات و بیر له ڕێگا جۆراوجۆره‌کانی چاره‌سه‌ر کردنی بکاته‌وه و به‌م
شێوازه هێزی داهێنان و تازه‌گه‌ری له قوتابی و خوێنده‌وار دا پێک بهێت و به‌هێز
بکرێت. باس له بیرکردنه‌وه‌ی داهێنه‌رانه و هه‌روه‌سا شێواز و قۆناغه‌کانی
باسێکی به‌ربڵاوه کۆ خۆی چه‌ندها کتێبی له‌سه‌ر نووسراوه،
No comments:
Post a Comment