مامۆستا یه‌که‌م که‌سه که په‌روه‌رده‌ی قوتابی به
شێوه‌یه‌کی ڕه‌سمی و مۆڵه‌ت پێدراو وه ئه‌ستۆ ده‌گرێت. قوتابخانه‌ش یه‌که‌م شوێنه
که ئه‌م ئه‌رکه‌ی به‌م شێوه‌یه تێدا به‌ڕێوه ده‌چێت. که‌واته پیویسته
مامۆستایان له سه‌رجه‌م بواره‌کانی په‌روه‌رده و ڕاهێنانی قوتابیان دا شاره‌زا
بن و ئه‌گه‌ر و که‌ندوکۆسپ و شیوازاکان به باشی بزانن و تا ڕاده‌یه‌کی به‌رچاو
زانیاریان له‌سه‌ر ده‌روونناسی په‌روه‌رده‌ییه‌وه هه‌بێت. به‌هه‌مان چه‌شن
پیویسته قوتابخانه‌کانیش به سه رجه‌م که‌ره‌سته و ئامێره‌کانی په‌روه‌رده ته‌یار
بکرێن و باشترین خزمه‌ت به قوتابیان بکرێت که ئاکامی ئه‌مه‌ش ده‌بیته پێشوه‌چونی
په‌روه‌رده و پێشوه‌چوونی وڵات که مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی له په‌روه‌رده‌یه. له زۆربه‌ی ولاتانی پێشکه‌وتوو و به‌ره‌و پێشکه‌وتن،
مامۆستایان به‌ر له وه‌ئه‌ستۆگرتنی ئه‌رکی مامۆستاییی له زانکۆ و ناوه‌ندی تایبه‌ت
دا ڕاده‌هێندرێن و به سه‌رجه‌م بابه‌ت و شێوازی پێویست ته‌یار ده‌کرێن، ده‌بیت
باش بزانین که پاشه‌ڕۆژی قوتابیان و په‌روه‌رده نابێت بکرێته خه‌رمانی به‌ربا و
به ده‌ست قه‌زا و قه‌ده‌ره‌وه بسپیردرێت. که‌واته پیویستی به ئاماده‌کاری و
دانانی کات و پاره و بوودجه هه‌یه که ئه‌مه‌ش بێ گه‌ڵاڵه‌دارشتن به‌دی نایه.
پێویسته له‌سه‌ره‌تادا مامۆستایان به شێوازێکی زانستی
و پڕ ئه‌زموون ڕاهاتبن و پێیان نابێته سیسته‌می په‌روه‌رده دا و شاره‌زای ده‌روونناسی
په‌روه‌رده‌یی و ده‌روونناسی گه‌شه بن، پێداویستی هه‌ر ته‌مه‌نێک بزانن و له گه‌ڵ
ئه‌مه‌شدا پسپۆڕێکی باشیان له‌سه‌ر شێوازه‌کانی وانه‌گوتنه‌وه و ئامێره‌کان و ته‌کنه‌لۆژی
وانه‌بێژی دا هه‌بێت و ئه‌م پسپۆڕیه‌ش ده‌گه‌ڵ چوونه پیشی ته‌کنۆلۆژیدا نوێژه‌ن
بکرێته‌وه.
گرنگتر له سه‌رجه‌م ئه‌م بابه‌تانه، باوه‌ڕی
مامۆستایانه به ده‌روونناسی و به‌کارهێنانی ئامێره جۆراوجۆر و شێوازه ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌کانی
وانه‌بێژی، ئه‌گه‌ڕ سه‌رجه‌م ئامێره نوێیه‌کان و شێوازه شیاو و نوێیه‌کانی وانه‌بێژی
له‌به‌رده‌م مامۆستا دا هه‌بێت، به مه‌رجیک که بڕوای پێ نه‌بێت ده‌کاری ناکات و
که‌ڵکی لێوه‌رناگریت. ئه‌وه‌ی که مامۆستایان نه‌توانتت شێوازی نوێی بیرکردنه‌وه
فێری قوتابیان بکه‌ن و باریان بێنن یان له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه ده‌گه‌ڵ ته‌کنه‌لۆژیای
نوێ یان شێوازی نوێ دا توشی شکست ده‌بن، ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر چه‌ند هۆکار به شێوه‌ی
خواره‌وه:
یه‌کێک له هۆکارکان بریتیه له ڕاهاتنی مامۆستا به
شیوازی کۆن و باوه‌ڕی هه‌ڵه، مامۆستاگه‌لێک که خۆیان له سیسته‌مێکی هه‌ڵه‌دا په‌روه‌رده
بوون یان ته‌مه‌نێکی زۆره به شێوازی کۆن وانه ده‌ڵێنه‌وه، بۆیان دژواره
متمانه به شیوازه نوێیه‌کان بێنن یان بتوانن به‌پێی وان هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن و هه‌رچه‌ند
شێوازی نویشیان فێر بکریت و ده‌وره‌یان بۆ بکریته‌وه که گه‌رانه‌وه ناو پۆله‌کانی
خۆیان هه‌ر که‌ڵک له شێوازه کۆنه‌کان که له میشکیان دا که‌ڵکه‌ڵه‌ی به‌ستوه
وه‌رده‌گرن و له ئاکام دا ده‌بنه هۆکاری گه‌شه نه‌ستاندنی بیرکردنه‌وه له
قوتابیان دا.
هۆکارێکی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر بیروباوه‌ڕی نه‌رێنی
مامۆستایان له‌سه‌ر گه‌شه‌ی مێشک و تێگه‌یشتنی
قوتابیان، زۆرک له مامۆستایان به هه‌ڵه لایان وایه مناڵان و میرمناڵان
توانای تێگه‌یشتن له زۆرێک له کێشه و پرسه گه‌وره‌کانیان نیه و تێگه‌یشتن له‌م
کێشه و پرسه گه‌ورانه به‌ده‌ر له توانای وانه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م جۆره ڕوانینه
بنه‌مایه‌کی زانستی نیه و پێویستیش ناکات منالان و میرمنالان ده‌گه‌ڵ گه‌وره‌ساڵان
هه‌ڵسه‌نگێنین و به‌راورد بکه‌ین، به‌لکوو باشتر وایه پرس و کیشه‌کان به گویره‌ی
توانای مناڵان و میرمناڵان بخرینه به‌رباس و ڕێگایه‌ک بدۆزینه‌وه بۆ باشتر تیگه‌یشتنی
مناڵان و میرمناڵان له پرسه‌کان.
قوتابخانه ده‌بیت وینه‌یه‌کی گچکه له بنه‌ماله و
ژیانی ئاسایی ناو کۆمه‌لگا بێت، ژیانیش بریتیه له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه ده‌گه‌ڵ
کێشه و پرسه جۆراوجۆره‌کان و چاره‌سه‌رکردنیان. پیویسته پرس و کێشه جۆراوجۆره‌کانی
ناو کۆمه‌لگا به شێوه‌ی چالاکی جۆراوجۆر له قوتابخانه‌دا بخرێنه به‌ر باس و
قوتابی به ڕێنمایی و له‌ژێر چاوه‌دیری مامۆستادا چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزێته‌وه.
یه‌کیک له گرینگ‌ترین ئه‌رکه‌کانی مامۆستا بریتیه له
نوێژه‌ن کردنه‌وه و سه‌رله‌نوێ ساز کردنه‌وه‌ی هزری قوتابیان. مامۆستا ده‌بێت
توانایی ئه‌وه‌ی هه‌بێت که له ڕه‌وتی چالاکیه‌کانی ڕۆژانه‌دا، باوه‌ڕ و زانیاریه‌کانی
په‌سه‌ندکراوی قوتابیان بباته ژێر پرسیار و به خستنه ڕووی پرسیار و چالاکی ئه‌وتۆ
هزری مناڵان نوێژه‌ن بکاته‌وه و بوێریان تێدا بئافرێنێت.
No comments:
Post a Comment