به پێچه‌وانه‌ی ڕه‌وشتیه‌کان که لایان وایه ژینگه سه‌ره‌کیترین
هۆکاری فێربوونه و ئه‌گه‌ر ژینگه‌ی فێربوون گونجاو بێت ئه‌وا سه‌رجه‌م فێرخوازه‌کان
فیر ئه‌بن، زه‌ینیه‌کان و لایه‌نگرانی ئه‌م قوتابخانیه که له ساڵی 1950وه و وه‌ک
به‌رپه‌رچێک بۆ ڕه‌وشتیه‌کان سه‌ری هه‌ڵداوه(ماندلێر،2002)، لایان وایه هۆکاری
سه‌ره‌کی له فێربوون دا فێرخوازه. زه‌ینیه‌کان تێده‌کۆشۆن سه‌رجه‌م ئه‌و ڕه‌وته‌ی
که مێشک له کاتی فێربوون دا تێپه‌ڕی ئه‌کات به وردی شی بکه‌نه‌وه و لێکیبده‌نه‌وه.
ئه‌وان به‌پێچه‌وانه‌ی ڕه‌وشتیه‌کان ده‌ستیان داوه‌ته لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی له‌سه‌ر
ڕه‌وتگه‌لی مێشک که به ڕای ئه‌وان بریتیه له: وه‌ده‌ست هێنان، لێکدانه‌وه،ده‌ستکاری
کردن، فێربوون.
واته به پێی بۆچوونی ئه‌م تێئۆریه فیربوون ڕه‌وتێکه
که له‌و دا زانست و زانیاریه‌کان له لایه‌ن فێرخوازه‌وه:
Ø
وه‌ده‌ست ئه‌هێندرێن
Ø
شی ئه‌کرێنه‌وه و لێکدانه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌کرێت
Ø
ده‌سکاریان تێدا ئه‌کریێت
Ø و له ئاکامیشا
له مێشک دا پاشکۆ ئه‌کرێن.
له دواییشا له هه‌لومه‌رجی پێویستدا ئه‌م زانیاریانه
له لایه‌ن فێرخوازه‌وه:
Ø
وه‌بیر دێنه‌وه
Ø
ئۆرگانیزه ئه‌کرێن واتا ڕێکوپێک ئه‌کرێن
Ø ئو ده‌گه‌ڵ
زانیست و زانیاری نوێ دا هاوپێوه‌ندی ساز ئه‌که‌ن.
زه‌ینیه‌کان لایان وایه فێربوون چوار قۆناغ و چالاکی
تێپه‌ڕ ئه‌کات:
1)
وه‌رگرتنی هانده‌ره‌کان
2)
شیکردنه‌وه‌ی زانیاریه‌کان
3)
ڕاگرتن و پاشکۆکردنی زانیاریه‌کان
4) ڕاگواستنی
زانیاریه‌کان.
به‌رچاوترین بیرمه‌ندان و ڕێڕه‌وانی ئه‌م تێئۆریه
بریتین له:ماکس وێرتێیمر[1]،
کورت کافکا[2]،
کورت لێوین[3] وۆڵفگانگ
کۆهلێر[4]،
ژان پیاژه[5]،
ڤیگۆتێسکی[6]،
ده‌یڤید ئازۆبێل[7]،
جرۆم برونێر[8]،
گانیه[9].
له‌ناو بیرسۆزگه‌لێک که سه‌رچاوه‌یان له قوتابخانه‌ی
زه‌یینی وه‌رگرتوه، دوو بیردۆزی گشتاڵت و گه‌شه‌ی قۆنا‌غی پیاژه به‌ناوبانگ و
گرنگترن که لێره‌دا به پێی توانا وچانیان له‌سه‌ر ئه‌ده‌ین.
گشتاڵت:
وشه‌ی گشتاڵت وشه‌یه‌کی ئاڵمانیه که به مانای گشتێکی
یه‌کگرتوو واته پێکهایه‌یه‌کی یه‌کگرتوو دێت. وشه‌ی گشت له زمانی کوردیشابه
واتای هه‌موو به‌کار دێت و ڕاست ئه‌م مانایه ئه‌به‌خشێت. ئه‌م قوتابخانه ده‌روونناسیه‌ش
له‌مه‌ڕ مێشک و زه‌ینه‌وه ئه‌دوێت و قوتابخانه‌یه‌کی هه‌ڵقوڵاو له به‌ڕلینی
ئاڵمانه. ڕێسای بنه‌ڕه‌تی ئه‌م قوتابخانه‌یه بریتیه له یه‌کپارچه‌یی زه‌ینی
مرۆڤ. له ڕوانگه‌ی بیرمه‌ندانی ئه‌م قوتابخانه‌یه‌وه‌فێربوون بریتیه له: وه‌ده‌ستهێنانی
ڕوانگه‌ی نوێ یان پێکهێنانی ئاڵوگۆڕی له ڕوانگه کۆنه‌کانی مرۆڤ دا. ئه‌مان لایان
وایه کۆی پێکهاته‌یه‌ک شتێکی له هه‌رهه‌موو به‌شه‌کانی ئه‌م پێکهاته‌یه زۆرتره،
بۆ وێنه خانوویه‌کی ته‌واو شتێکی زۆرتره له هه‌رهه‌مووی که‌ره‌سته‌کانی که له‌م
خانویه‌دا به‌کار هاتوون. ئه‌م قوتابخانه ده‌روونناسیه ساڵی 1910 له لایه‌ن
چوار زانای ئاڵمانی به ناوه‌کانی: ماکس ورتهایمر، کێرت کافکا ، وۆڵفگانگ کۆهلیر و
کیرت لڤین ه‌وه دامه‌زرا و یاسایه‌کی له‌مه‌ڕ فێربوونه‌وه‌و ئه‌وه‌ی که مرۆڤ حه‌ز
ئه‌کات بابه‌ت یان چه‌مک و شته‌کانی ده‌وروپشتی خۆی وه‌ک گشتێکی یه‌کگرتوو ببینێت
هێناوه‌ته ئاراوه که لێره‌دا شی ئه‌کرێنه‌وه.
1-
یاسای گشتبینی: به پێی ئه‌م یاسا گشتاڵتیه، یپێکهاته‌ی
ده‌روونی مرۆڤ به‌رده‌وام حه‌زئه‌کات شته‌کان یان ڕووداوه‌کان به ته‌واوی و له باشترین پێکهاته‌ی گونجاو دا
ببینێت. بۆ وێنه کاتێ ئه‌م وێنه‌یه‌ی به‌رانبه‌ر ده‌خرێته به‌ر چاوی بینه‌ر له جیاتی ئه‌وه‌ی که وه‌ک دوو پیتی گه‌وره‌ی
ئینگلیسی W
و M (واتا وه‌ک
دوو شتی جیا له یه‌ک) بیبینێ وه‌ک له‌وزیه‌ک ده‌یبینێت(واتا یه‌ک شتی ته‌واو).
|
|
2-
یاسای په‌یوه‌ست بوون: به پێی ئه‌م یاسایه مرۆڤ هه‌موو
کات حه‌زی لێیه شته ناته‌واوه‌کان ته‌واو بکات یان به ته‌واوی و په‌یوه‌ست به
یه‌که‌وه‌یان ببینێ و ئه‌م په‌یوه‌ست کردنه یان ته‌واو کردنی شته
ناته‌واوه‌کان جۆرێک ڕه‌زامه‌ندی له مرۆڤ دا پێک دێنێت.
بۆ وێنه په‌یوه‌ست بوون بوون و داخراو دیتنی ئه‌م وێنه‌ی ڕوبه‌ڕوو سه‌ره‌رای ناته‌وا
بوونی وێنه‌یه‌که له‌م یاسایه.
سرنج:که‌واته له فێر بوونیش دا کاتێک باشترین ده‌سکه‌وت
به‌رهه‌م دێت که سه‌رجه‌م ده‌ست و پێوه‌ندیه‌کانی په‌روه‌رده وه‌ک، مامۆستا،
قوتابی، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، کتێبی ده‌رسی و پلانداڕێژانی ئه‌م بواره
و...هتد، ده‌ست بده‌نه ده‌ستی یه‌ک و به یێکه‌وه و هه‌ر کام له شوێنی خۆی گه‌ڵاڵه‌یه‌کی
گشتیان له په‌روه‌رده له مێشک دا بیت و حه‌ولی بێ وچانی بۆ بده‌ن.
3-
یاسای هاوته‌نیشتی: به پێی
ئه‌م یاسایه، لێک نزیک بوونی چه‌ند پێکهاته‌یه‌ک سیمایه‌کی نوێ به‌دی دێنێت و تا
ڕاده‌ی ئه‌م نزیکی وله‌ته‌نیشت یه‌کبوونه‌ش زۆرتر بێت ئه‌وا وێکچوونه‌که‌ش زۆرتره.
مه‌به‌ست له یه‌ک نزیک بوون هه‌ردوو جۆری کات و شوێن له خۆی ده‌گریت. بۆ وێنه ئه‌م
چه‌ند هێڵه‌ی ڕووبه‌ڕوو به هۆی هاوته‌نیشتی و لێک نزیک بوونیان وه‌ک سێ ڕیزی دوو
هێلێ ده‌بیندرێت.
4-
یاسای هاوچه‌شنی[10]: به
گویره‌ی ئه‌م یاسایه ئه‌و شتانه‌ی که تایبه‌تمه‌ندی به‌رچاوی هاوچه‌شنیان پێکه‌وه
هه‌یه وه‌ک: ڕه‌نگ، قه‌باره، شکڵ، تانوپۆ یان بایه‌خ و ئاماژه، وه‌ک یه‌ک
پێکهاته و بابه‌تی سه‌ربه‌یه‌ک ده‌بیندرێن و ده‌درێنه پاڵ یه‌ک.
بۆ وێنه ئه‌م وێنه‌یه‌ی لای چه‌پ (که له 11 شتی
جیاواز پێک هاتوه) به هۆی ئه‌وه‌ی که له چه‌ند شتی هاوچه‌شن و وه‌ک یه‌ک
پێکهاتوه وه‌ک یه‌ک وێنه‌ی یه‌کپارچه ده‌بیندرێت. ته‌نانه‌ت سێ گۆشه‌کانی ژێره‌وه‌ی
هه‌ڵۆیه‌که وه‌ک تیشکی لای سه‌ره‌وه‌ی خۆره‌که ئه‌نوێنێن.
1- بیردۆزی گه‌شه‌ی
قۆنا‌غی پیاژه(1896-1980):
پیاژه‌ی زینده‌وار ناس و ده‌روونناسی سوێدی لای وایه فێربوون به‌رهه‌م و
ئاکامی گه‌شه و کامیل بوونی زه‌ین و مێشکی مرۆڤ و هه‌ڵسوکه‌وت ده‌گه‌ڵ ژینگه‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تی و ماددی مرۆڤه. هه بۆیه‌ش لای وایه گه‌شه‌ی ده‌روونی و هزری
فێرخوازان به‌رهه‌می چوار شته:(قولی پوور ،1376).
ئا) گه‌شه‌ی سرووشتی و بیۆلۆژیک
بێ) ئه‌زموون
له‌ناو ژینگه‌یی ماددی و فیزیۆلۆژیک دا
پێ) ئه‌زموون له‌ناو ژینگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی دا.
جێ)پێکهاتنی
باڵانسێک له ناو هه‌ر سێکی سه‌ره‌وه
پیاژه گه‌شه‌ی زه‌ینی یان مێشکی مناڵان و مێرمناڵان به
چوار قۆناغ به شێوه‌ی خواره‌وه دابه‌ش ده‌کات.
·
قۆناغێ sensorimotor
: ئه‌م قۆناغه له کاتی له‌دایک بوون تا دوو ساڵی له‌خۆ ده‌گرێت. له‌م قۆناغه‌دا
مناڵ ناتوانێت دنیای ده‌ره‌وه‌ی خۆی له‌ناو مێشک دا ڕابگرێت هه‌ر بۆیه‌ش مناڵان له‌م
ته‌مه‌نه دا بۆ ناسینی دنیا و ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ریان که‌ڵک له هه‌سته خواپیداوه‌کانی
خۆیان که‌ڵک وه‌رده‌گرن و له ڕیگای هه‌ڵسوکه‌وت کردن ده‌گه‌ڵ ژینگه‌ی ده‌ورووبه‌ریاندا
هه‌ندێک زانیاری له‌مباره‌وه وه‌ده‌ست دێنن. ئه‌م قۆناغه‌ش خۆی به چه‌ند قۆنا‌غی
تر دابه‌ش ده‌بیت که شیکردنه‌وه‌ی به ئه‌ستۆی ده‌روونناسه گه‌شه‌ییه‌کانه و
لێره‌دا خۆی لی ده‌بوێرین هه‌ر ئه‌وه‌نده نه‌بیت که له کۆتاییه‌کانی ئه‌م
قۆناغه دا واتای (به‌رده‌وامی شته‌کان) له مناڵ دا شکڵ ده‌گرێت و تێده‌گات
که شته‌کان هه‌میشه به‌رده‌وامن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نه‌شبیندرێن.
·
قۆنا‌غی preoperational
: ئه‌م قۆناغه ته‌مه‌نی 2 تا 7 ساڵی له‌ناوخۆی ده‌گرێت که هێشتا مناڵ ناتوانێت
تێکۆشانی مێشکیی به‌ربڵاوکان ئه‌نجام بدات. له‌م ته‌مه‌نه‌دا لێككدانه‌وه‌ی مناڵ
جیاواز له گه‌وره‌کانه بۆ وێنه ئه‌گه‌ر له یه‌ک کات دا دوو ئاڵوگۆڕی بێته
ئاراوه، سرنجی مناڵ له‌سه‌ر یه‌کیان له ده‌چێ و ته‌نیا لاڕاده‌کشێته سه‌ر یه‌کێکیان
و ئه‌وی تریان لاده‌چێت. هه‌روه‌ها مناڵ ناتوانێت بۆ سازکردنی واتایه‌ک پێویستی به
باروودۆخێکی بیندراو هه‌یه، بۆ وێنه له‌م قۆناغه‌دا مناڵ هێشتا نازانێ ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر له‌به‌رچاویش نه‌بن، دیسانیش هه‌ن.
·
قۆنا‌غی concrete
operations: ئه‌م قۆناغه ته‌مه‌نی 7 تا 11 ساڵان له‌خۆ ده‌گرێت و به‌و هۆیه‌وه
که مناڵ ئه‌زموونگه‌لێکی وه‌ده‌ست هێناوه داتوانێت واتاسازی بکات و کرده‌وه‌گه‌لێک
له‌خۆی بنوێنێت که نیشانده‌ری ئه‌زموونه‌کانیه‌تی هه‌روه‌ها ده‌توانێت په‌یوه‌ندی
نێوان پێکهاته و به‌شه‌کانی فام بکات و بیدۆزێته‌وه.
·
قۆنا‌غی formal operations: ئه‌م قۆناغه ته‌مه‌نی
11 ژه ا5 ساڵان له‌خۆ ده‌گرێت و هێدی هێدی پێکهاته‌ی زانیاری و هزری مناڵ وه‌ک گه‌وره‌ساڵانی
لیدێت و ده‌توانێت به پشت به‌ستن به به‌ڵگه، شیکاری و لێدوان بکات. له‌م قۆناغه‌دا
مناڵ بیر له بابه‌ته ده‌ره‌کیه‌کان ده‌کاته‌وه. بۆ وێنه له قۆنا‌غی preopertonal
دا مناڵ یاسا به پۆلیس و مه‌حکه‌مه پێناسه ده‌کات به‌ڵام له‌م قۆناغه دا له
پۆلیس و مه‌حکه‌مه‌ی جیا ده‌کاته‌وه. له‌م قۆناغه دا هزر به‌ره‌و مه‌نتقی بوون ده‌چێت
و بیر له ئایین و ڕێساکان و ....هتد ده‌که‌نه‌وه و له لێکدانه‌وه‌ی خۆیان دا ڕێچکه
و سیسته‌مێک ڕه‌چاو ده‌که‌ن. له‌م قۆناغه‌دا زمن کاریگه‌رێکی زۆری هه‌یه و ده‌ورێکی
به‌رچاو له ده‌ربڕینی هزری مێرمناڵ دا ده‌گێڕێت. له‌م ته‌مه‌نه‌دا ئیتر پیویست
ناکات مرۆڤ هه‌رهه‌موو شتێک به چاو ببینێت یان به ده‌ست و جه‌سته ئه‌زموونی له‌سه‌ر
بکات، به‌ڵکوو بۆ به‌ڕێوه‌ه‌بردنی زۆر شت ته‌نیا بیری لێده‌کاته‌وه و به هزری
خۆی هه‌ڵیده‌سه‌نگێنێت.
No comments:
Post a Comment