بیردۆز به مانای به‌ربڵاوی وشه بریتیه له "
شیکردنه‌وه و لێکدانه‌وه‌ی ڕووپانایی یان لایه‌نێک له لایه‌نه‌کانی
زانیاری". بردۆزه‌کانی فێربوون، باس له هه‌لوومه‌رجی فێربوون یان فێرنه‌بوون
ده‌که‌ن و لێکیده‌ده‌نه‌وه.
له‌مه‌ڕ هه‌لومه‌رجی فێربوونه‌وه ده‌روونناسان کۆک نین
و ڕای جیاوازیان هه‌یه و به‌ڕاده‌ی ئه‌م جیاوازیه‌ش قوتابخانه‌ی بیری جیاواز سه‌ریان
هه‌ڵداوه که لێره‌دا به وردی باس له‌م قوتابخانه بیریانه ده‌که‌ین و قوژبنه
جیاوازه‌کانیان شیده‌که‌ینه‌وه.
تا به‌ر له سه‌ده‌ی 17ی زاینی، سێ بیردۆزی سه‌ره‌کی به
ناوه‌کانی:ڕێکوپێکی مێشکی[1]، بوژانه‌وه‌ی
سرووشتی[2]، اندریافت(apperception). ئه‌م سێ بیردۆزه زۆرتر لایه‌نی
فه‌لسه‌فیان هه‌بوو ده‌چنه پاڵ قوتابخانه‌ی پێکهاته‌ییه‌وه[3]
که خۆی بنه‌مای ده‌روون بینی هه‌یه.
له سه‌ده‌ی هه‌ژده دا هێربارت، له سه‌ده‌ی نۆزده دا
پائۆلۆف، واتسۆن، تۆرندایک و ڕێڕه‌وانی قوتابخانه‌ی گشتاڵت توانیان بناغه و بنه‌ماکانی
ده‌روونناس به گشتی و ده‌روونناسی په‌روه‌رده‌ی به‌تایبه‌تی دابمه‌زرێنن. له سه‌ده‌ی
بیسته‌میش دا که‌سانێک وه‌ک سکینێر، پیاژه، برونێر، ئازۆبێل و بێنجامین بلووم ده‌ستیان
دایه لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر چلۆنایه‌تی فێربوونی مرۆڤ و ئاژه‌ڵه‌کان و به‌م شێوه‌یه
گۆڕانکارێکی بنه‌ڕه‌تیان له فێربوون و سیسته‌مه په‌هروه‌رده‌ییه‌کان دا پێک هێنا
و ده‌توانین ئه‌مان دابه‌ش بکه‌ین به دوو کۆی گه‌وره‌دا پۆلێن و دابه‌ش بکه‌ین:
بیردۆزی مه‌رجی یان ره‌وشتی[4]
یان ڕه‌وشتیه‌کان و بیردۆزی مێشکیه‌کان[5].
1- بیردۆزی مه‌رجی(ڕه‌وشتیه‌کان):
ئه‌م بیردۆزه، بیردۆزه‌کانی پائۆلۆف(1936-1849)، واتسۆن(1958-1878)، سۆرێندایک و
سکینێر(1990-1904) له‌خۆی دا کۆده‌کاته‌وه و له درێژایی ده‌یه‌ی 1960-1930 دا سه‌ری
هه‌ڵداوه و بناغه‌ی ده‌روونناسی ئه‌زموونیان داڕشتوه(Lecas,2006)
هه‌رچه‌ند بنێشه‌ی ئه‌م بیردۆزه ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1913 و ته‌نانه‌ت به‌ر له‌م
ساڵه(سه‌فه‌وی،2008). ئه‌مان لایان وایه فێربوون بریتیه له:" سازدان و
پته‌و کردنی پێوه‌ندی نێوان هانده‌ر و وڵام له سیسته‌می مێشکی مرۆڤ دا".
بیرمه‌ندانی ئه‌م بیردۆزه لایان وایه له ڕه‌وتی فێربوون دا سه‌ره‌تا "هه‌لومه‌رج
یان حاڵه‌تێک" شوێن له‌سه‌ر خوێندکار یان ئه‌و که‌سه‌ی که وا فێرده‌بێت داده‌نێ
و پاشان وای لێده‌کات ده‌ست به تێکۆشان بکات و په‌یوه‌ندیه‌ک له نێوان باروودۆخه‌که
و وڵامه‌که دا ساز بکات که ئاکامه‌که‌ی ده‌بێته فێربوون. که واته فێربوون
بریتیه له پ که واته فێربوون بریتیه له پوه‌ندی نێوان هانده‌ر[6](S) و وڵام [7](R).
تێئۆری ڕه‌وشتی پێداگری
و باس له فێربوونی مرۆڤ و ئاژه‌ڵه‌کان ده‌کات له‌ڕووی کرداره دیار و ده‌رکه‌وتوه‌کان
ئه‌کات. ڕه‌وشتیه‌کاان لایان وایه فێربوون ته‌نیا بریتیه له وه‌رگرتنی کردار و
ڕه‌وشتی نوێ. له‌م تێئۆریه‌دا دوو جۆره مه‌رجییبوون به‌دیئه‌کرێت: 1) مه‌رجیبوونی
کلاسیک 2)مه‌رجیبوونی کارا(ره‌وشتی یان).
1- مه‌رجیبوونی
کلاسیک: ئه‌م جۆره له مه‌رجیبوونه که پیاژه لێکۆڵینه‌وه‌کانی له‌باره‌وه
کردوه، کاتێک ڕوو ئه‌دات که هانده‌رێک به شێوه‌یه‌کی سرووشتی ببێته هۆکاری
وڵام یان هه‌ڵوێستێک. بۆ وێنه کاتێک له شوێنێکی تاریکه‌وه ده‌رئه‌چین بۆ شوێنێک
که تیشکێکی به هێزی تێدا بێت ئه‌وا ڕه‌شکێنه‌ی چاومان ته‌نگ ئه‌بێته‌وه. ناسراوترین
لێکۆڵینه‌وه و تاقیکاری له‌باره‌ی مه‌رجیبوونی کلاسیک، ئه‌م تاقیکاریانه‌ن که
پاۆلۆف له‌مه‌ڕ سه‌گه‌کانه‌وه کردویه‌تی. له کاتی تاقیکردنه‌وه و تێڕوانینه‌کانی
دا بۆی ده‌رکه‌وت که کاتێکی سه‌گه‌کان خوارده‌مه‌نی ئه‌خۆن یان ئه‌یبینن ئه‌وا زاریان پڕئه‌بێت له
ئاو یان لیک. که واته لێره‌دا هانده‌رێکی نامه‌رجی (خوارده‌مه‌نی) بۆته ڕوودانی
وڵامێکی نامه‌رجی(ئاوی زار)، به‌ڵام ئه‌گر بێت و هانده‌ری نامه‌رجی(خوارده‌مه‌نی)
ده‌گه‌ڵ هانده‌رێکی مه‌رجی (وه‌ک ده‌نگی زه‌نگ) هاوڕێ بکرێت، ئه‌وا پاش ماوه‌یه‌ک
هانده‌ری مه‌رجی (ده‌نگی زه‌نگ) به‌ته‌نێ وڵامی مه‌رجی (لیک) به‌دواوه‌ئه‌بێت.
هانده‌ری نامه‌رجی (خوارده‌مه‌نی) وڵامی نامه‌رجی (لیک)
هانده‌ری نامه‌رجی (خواارده‌مه‌نی) ده‌گه‌ڵ
هانده‌ری مه‌رجی (زه‌نگ)
وڵامی نامه‌رجی (لیک)
هانده‌ری مه‌رجی(ده‌نگی زه‌نگ) وڵامی مه‌رجی (لیک)
|
2- مه‌رجی بوونی
کارا[8]
(ڕه‌وشتی): کردار یان ره‌وشتی
کارا به ڕه‌وشتگه‌لێکی وه‌ک ئاخافتن یان ڕۆیشتن و ...هتد که بوونه‌وه‌ره‌کان
له خۆیانی نیشان ده‌ده‌ن ده‌گوترێت. کاتێک بوونه‌وه‌ره‌که کردارێک له‌خۆی نیشان
ئه‌دات هانده‌ر یان ڕووداوێکی تر ئه‌درێت به بوونه‌وه‌ره‌که که بۆ ئه‌و خۆش یان
به‌که‌ڵک بێت و ئه‌مه‌ش ئه‌بێته هۆکاری دووپات و چه‌ندپات بوونه‌وه‌ی کرداره‌که.
که واته ئه‌م جۆره له مه‌رجی بوونه کاتێک ڕووده‌دات که هانده‌رێک ببێته
هۆکاری به‌هێز بوونی کردار یان هه‌ڵوێستێک. که واته بنه‌مای مه‌رجی بوونی کارا
بریتیه له‌سه‌ر ده‌سکه‌وته، واتا ئه‌گه‌ر به‌دوای کرداری مرۆڤ یان بوونه‌وه‌رێک
دا پاداشت یان ده‌سکه‌وتێکی باش بێته ئاراوه، ئه‌وا ئه‌گه‌ری ڕوودانه‌وه‌ی ئه‌م
کرداره له پاشه‌رۆژ دا زۆرتر ئه‌بێت.بۆوێنه مامۆستایه‌ک قوتابیه‌کی بوو که
توانایی یان حه‌زی له‌به‌رکردنی وشه نوێیه‌کانی نه‌بوو، مامۆستا به‌ڵێنی دا بۆ له‌به‌ر
کردنی هه‌ر وشه‌یه‌کی نوێ ئه‌وا پێنووسێک خه‌ڵاتی بکات و به‌م شێوه‌یه
تێکۆشا ئه‌م توانایه له‌م قوتابیه دا به‌هێز بکات.
شێوازی سکینێر له مه‌رجی بوونی کارا دا به‌م شێوه‌ی
خواره‌وه‌یه:
وڵام (دندووک
لێدان) هانده‌ر
یان پاداشت (خوارده‌مه‌نی)
وڵامی مه‌رجی کراو
(دندووک لێدان)
هانده‌ری مه‌رجی بوو (خوارده‌مه‌نی)
|
دووپات بوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام
|
له شێوازی مه‌رجیبوونی کارا
دا، فێرخواز به‌گوێره‌ی هه‌لومه‌رجی سرووشتی خۆی ئه‌جوڵێته‌هوه و بۆ هۆر کرده‌وه
یان کردارگه‌لێکی دیار خه‌ڵات ئه‌کرێت، تا ئه‌وه‌ی که له نیوان کردار (بۆ وێنه
دندووک لێدان له شوێنێک) و هانده‌ره خه‌ڵات که‌ره‌که (بۆ وێنه خوارده‌مه‌نی)
دا پێوه‌ندیه‌ک ساز ئه‌بێت. سکینێر بۆ فێر کردنی سه‌ما و کردارگه‌لی له‌م چه‌شنه
به کۆتره‌کان که‌ڵکی وه‌رگرتوه و له‌م پێوه‌ندیه‌ش دا سندووقی سکینێر ناووده‌نگیكێ جیهانی هه‌یه.
شێوازگه‌لی گۆڕینی کردار به که‌ڵک وه‌رگرتن له تێئۆری
مه‌رجی بوونی کارا:
له مه‌رجی بوونی کارا دا له جیاتی باس له شیکردنه‌وه‌ی
زه‌ینی و بابه‌ته تێئۆریکه‌کان شێواز و ته‌کنیکی جۆراوجۆر هاتۆته ئاراوه که
باس له ته‌کنیکی کردار ده‌کات و ئه‌م ته‌کنیکانه له چه‌ن ده‌یه‌ی دوایی دا له ڕاوێژکاری
و ڕێنمایی و په‌روه‌رده‌ی مناڵانی نائاسایی و ته‌نانه‌ت له ڕه‌وان ده‌رمانی و په‌روه‌رده‌ی ئاژه‌ڵه‌کان دا کارامه‌ییه‌کی
زۆری له‌خۆی نیشان داوه. به هۆی کارامه‌یی ئه‌م ته‌کنیکانه له په‌روه‌رده‌دا
به گویره‌ی توانا باس له‌م ته‌کنیکانه ده‌که‌ین و شیان ده‌که‌ینه‌وه.
گرنگترین شێواز و ته‌کنیک که له تێئۆری مه‌رجی بوونی
کارا دا خراونه‌ته به‌رباس بریتین له:
ئا) شێوازه‌کانی په‌ره پێدان به ڕه‌وشتگه‌لی هه‌یی.
بێ) شێوازه‌کانی پێکهێنانی ڕه‌وشتگه‌لی نوێ.
پێ) شێوازه‌کانی ڕاگرتنی ڕه‌وشته خوازراوه‌کان.
تێ) شێوازه‌کانی که‌مکردنه‌وه یان سڕینه‌وه‌ی ڕه‌وشته
ناشیرنه‌کان.
ئا) شێوازه‌کانی په‌ره‌پێدان به ڕه‌وشتگه‌لی هه‌یی:به‌رچاوترین شێوازه‌کانی په‌ره‌پێدان به ڕه‌وشتگه‌لی
هه‌یی بریتین له: په‌ره‌ی ئه‌رێنی،گشتگیرکردن، هه‌ڵاواردن، په‌ره‌ی نه‌رێنی.
1)
په‌ره‌ی ئه‌رێنی[9]: هه‌رکات
دوای وه‌رگرتنی ولامێک، هانده‌رێک بیته ئاراوه و ببێته هۆی دووپات و چه‌ند پات
بوونه‌وه‌ی ولامه‌که، به‌و هانده‌ره ئه‌ڵێن په‌ره‌ی نه‌رێنی. بۆ وێنه ئه‌گه‌ر
پاش ده‌رچوون و سه‌رکه‌وتنی به‌رچاوی قوتابی له تاقیکاریه‌کان دا، مامۆستا به
بانگهێشتی قوتابی بۆ خواردنێک یان خه‌لاکێتی تر و ئه‌م خه‌ڵاته‌ش ببێته هۆکاری گه‌شه‌ی
کرده‌وه‌که (سه‌رکه‌وتنی به‌رچاو)، خواردن یان خه‌ڵاته‌که وه‌ک په‌ره‌یه‌ک ده‌ئه‌ژمێردرێت،
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م خواردنه یان خه‌ڵاته دووپات بوونه‌وه‌ی کرده‌وه‌که‌ی به‌دواوه
نه‌بیت و قوتابی له وه‌رگرتنی هه‌ست به خۆشی نه‌کات، ئه‌وا ناتوانین پێی بڵێین په‌ره.
که‌واته هه‌ر په‌ره‌یه‌ک ده‌توانێت خه‌ڵاتێک بێت به‌ڵام هه‌ر خه‌لاتێک ناتوانێک
په‌ره‌یێک بێته ئه‌ژمار.
2)
گشتگیرکردن[10] و
هه‌ڵاواردن[11].
گشتگیرکردن بریتیه له دووپات و چه‌ندپات بوونه‌وه‌ی کردارێک له باروودۆخێکی هاوتا
دا. بۆ وێنه مشکێک که به پاڵ پێوه‌نانی دده‌سکێک خواردنی ده‌ست ئه‌که‌وێت ڕه‌نگه
به هیوای وه‌ده‌ست هێنانی خوارده‌مه‌نی زۆرتر پاڵ به ده‌سکی دووهه‌م و ... وه‌بنێت.
یان مناڵێک که تازه فێری وشه‌ی پشیله بوه، بۆی هه‌یه به‌هۆی وێکچوونه‌وه به
ئاژه‌ڵه‌کانی تریش بڵێت پشیله. کارایی گشتگیرکردن له قوتابخانه دا زۆره
بۆ وێنه مامۆستایان ده‌توانن فێری قوتابیان بکه‌ن که شێوازی چاره‌سه‌ری کێشه و
پرسه‌کانی ناو قوتابخانه له ماڵێشا به‌کار بێنن هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه به مه‌رجێکه
که شێوازی گشتگیرکردنی درووست فێری قوتابیان بکه‌ین بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته
قوتابیان فێری هه‌ڵاواردن بکه‌ین، واتا قوتابیان فێر بکه‌ین له نێوان هانده‌رێک
ده‌گه‌ڵ هانده‌ره‌کانی تر دا جیاوازی بکه‌ن و لێکیان هه‌ڵاوێرن. هه‌ڵاواردن به‌م
مانایه‌یه که هه‌ر کردارێک ته‌نیا کاتێک خه‌ڵاتی پێ ئه‌به‌خشرێت که به‌شێوازێکی
درووست ئه‌نجام درابێت. واتا قوتابیانیش ئه‌بێت بزانن هه‌مبه‌ر چ هانده‌رێک چ
وڵامێک بده‌نه‌وه و به پێچه‌وانه. بۆ وێنه مشکه‌کان هه‌مبه‌ر پاڵپێوه‌نانی ده‌سکی
دوهه‌م یان سێهه‌م خه‌ڵات وه‌رناگرن و ئه‌بیت فێربن و بزانن که ته‌نیا پاڵپێوه‌نانی
ده‌سکی یه‌که‌مه که خه‌ڵاتی به‌دواوه ئه‌بێت.
3) په‌ره‌ی نه‌رێنی:
واتا سڕینه‌وه یان لاواز کردنی کردارێک به که‌ڵک وه‌رگرتن له هانده‌رێکی ناخۆش
له کاتی سه‌رهه‌ڵدانی کرداره‌که .بۆ وێنه ئه‌گه‌ر تا ئێستا به پاڵدانی ده‌سکه‌که
خه‌ڵات ئه‌درا به مشکه‌که ئه‌مجاره‌یان شۆکێکی پێ ئه‌دریت ئه‌مه‌ش فیری مشکه‌که
ئه‌کات چی تر پاڵ به‌م ده‌سکه‌وه نه‌نیت. که‌واته په‌ره‌ی نه‌رێنیش وه‌ک په‌ره‌ی
ئه‌رێنی ئه‌بێته هۆکارێک بۆ دووپات و چه‌ندپات بوونه‌وه‌ی کردار، به‌ڵام
جیاوازیان ئه‌وه‌یه که له په‌ره‌ی ئه‌رێنی دا هانده‌رێکی خوازراو و دڵخۆشکه‌ر
ئه‌درێت به فێرخوازه‌که به‌ڵام له په‌ره‌ی نه‌رێنی دا هانده‌رێکی بێزارکه‌ر و
رق هێنه‌ری پێئه‌درێت.
بێ) شێوازه‌کانی پێکهێنانی ڕه‌وشتگه‌لی نوێ: بۆ
پێک هێنانی کردار و ڕه‌وشتی نوێ، ئه‌م شێوازانه‌ی به‌شی ئا ناتوانن کاریگه‌ر بن هه‌ر
بۆیه‌ش ده‌روونناسانی په‌روه‌رده بۆ پێکهێنانی ڕه‌وشتی نوێ ئه‌م شێوازانه‌یان
خستۆته به‌ر باس: لاسایی[12]، مۆدێل
دانان[13]، جیاوازکردنه‌وه‌ی
وڵام[14]،
شکڵ دان[15]،
لکاندن[16].
1-
فێربوون له ڕێگای لاسایی و مۆدێل دانان: ئه‌م شێوازه
به‌تایبه‌ت له ناو مناڵان دا زۆر لێهاتوو و به‌که‌ڵکه. ئه‌وان زۆرێک له کرداره‌کانی
خۆیان به لاسایی کردنه‌وه‌ی گه‌وره‌کان و مۆدێل دانانی گه‌وره‌کان فێر ئه‌بن. ئه‌م
شێوازه به‌تایبه‌ت له فێربوونی زمان دا زۆر به‌که‌ڵکه، به‌ڵام خاڵی گرینگ په‌ره
پێدان و به‌هێز کردنی کردار دوابه‌دوای لاسایی کردنه‌وه‌یه. ئا‌لبێرت باندۆرا، له‌مباره‌وه
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زۆری کردوه و له لێکؤلیینه‌وه‌یه‌ک دا ده‌ریخست که مناڵان
چۆن لاسایی گرژی و توره‌یی دایک و باوکیان ده‌که‌نه‌وه و به‌هه‌مان شێوه‌ش کردار
و ڕه‌وشته نه‌رم و نیانه‌کانیش له کرداره نه‌رم و نیانه‌کانی ئه‌وان و خه‌ڵکانی
ده‌وروپشتیان فێر ئه‌بن. هه‌روه‌ها مناڵان ئه‌رکه‌کانی دواڕۆژی ناو کۆمه‌ڵکاش له
ڕێگای لاسایی کردن و ئۆلگووبه‌رداریه‌وه فیر ئه‌بن، زۆربه‌ی ئێمه له کاتی مناڵی
دا جل و به‌رگی گه‌وره‌کانمان له‌به‌ر کردوه و بۆشی هه‌یه زۆر جار به‌م هۆیه‌وه
سه‌رکۆنه کرابین یان ته‌نانه‌ت سزاش درابین.
2-
جیاوازکردنه‌وه‌ی وڵام: کاتێک که کردارێکی نوێ فێر ئه‌کریت، ئه‌گه‌ر چه‌ند به‌شێک
له‌م کرداره له‌ناو خه‌زێنه‌ی کرداره‌کانی فیرخواز دا هه‌بێت، ئه‌وا ده‌توانین له
شێوازی چیاوازکردنه‌وه‌ی وڵام که‌ڵک وه‌رگرین. له‌م شێوازه دا مامۆستا تێ ئه‌کۆشێت
ئه‌و به‌ش یان به‌شانه له کرداره یان ڕه‌وشته‌که به‌هێز بکات که پێی به‌که‌ڵک
بێت و به‌شه بێ که‌ڵکه‌کان پاش گوێ ئه‌خات و سرنجیان پێنادات.
3-
شکڵ دان: ئه‌م شێوازه بۆ پێکهێنانی ئه‌م کردارانه به‌کار دێت که له‌ناو کرداره‌کانی
فێرخواز دا به‌دی ناکرێن، به که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م شێوازه ده‌توانین ئاکاری نوێ و
ته‌نانه‌ت دژواریش بخوڵقێنین. بۆ وێنه سه‌رجه‌م ئه‌م کارانه‌ی که ئاژه‌ڵه‌کان له
سیرک دا ئینوێنن له‌م ڕێیه‌وه فێر کراون.
4- لکاندن: ئه‌م شێوازه یه‌کێکه له شێوازه‌کانی فێرکردنی کرداری
نوێ که مامۆستا به که‌ڵک وه‌رگرتن له‌و ئاکاره ساکارانه‌ی که قوتابی ئه‌یانزانێت،
کرداری دژوارتری فیر ئه‌کات. واتا کردارێکی ئاڵۆز یان دژوار دابه‌ش ئکریت به به‌ش
به‌شی ساکار و به فیرکردنی قۆناغ به قۆناغی ئاکاره ساکاره‌کان و پێکه‌وه
لکاندنیان، کرداره دژواره‌که فیر ئه‌کردریت. بۆ وێنه میسواک لێدان.
پێ) شێوازه‌کانی ڕاگرتنی ڕه‌وشته خوازراوه‌کان: به‌هۆی
ئه‌وه‌ه‌ی که په‌ره‌ی به‌رده‌وام[17]له
په‌روه‌رده و فێرکاری دا به کاریێکی گونجاو نازاندرێت، هه‌ر کات به هۆی په‌ره
یان به‌هێزکردنه‌وه قوتابی کردارێکی نوێ یان باشی له خۆی نواند یان به‌هێزی کرد،
ئه‌وا پیویسته مامۆستا هێدی هێدی هۆکاره په‌ره یان به‌هێزکه‌ره‌که که‌م بکاته‌وه.
له لایه‌کی تریشه‌وه له‌ئه‌گه‌ری به‌هێز نه‌کردن و پاش گوێ خستنی کردارێک بۆی هه‌یه
ئه‌م کرداره ڕوو له کزی بنێت و پووچه‌ل بێته‌وه. هه‌ر بۆیه‌ش چه‌شنێکی تر له
په‌ره و به‌هێزکه‌ر به ناوی په‌ره‌ی پچڕۆک[i][18] که خۆی به دوو جۆری په‌ره‌ی ڕێژه‌یی[19] و
په‌ره‌ی مه‌ودایی[20].
که هه‌رکام له‌وانه ده‌توانن به دوو شێوه‌ی ڕێژه‌یی جێگیر[21] و
ڕێژه‌یی بگۆڕ به‌کار بهێندرێن.
په‌ره‌ی ڕێژه‌یی جێگیر: لێره‌دا ته‌نیا ژماره‌ی وڵامه‌کانی
فێرخواز گرینگه، واتا له‌داوی دووپات بوونه‌وه‌ی ڕاده‌یه‌ک وڵامی دیاریکراو په‌ره
ئه‌درێت. بۆ وێنه ئه‌گه‌ر مامۆستا له به‌رانبه‌ر وڵامی دروست بۆ 4 پردیار په‌ره
واتا خه‌ڵات بدات به قوتابی ئه‌وا په‌ره‌ی ڕێژه‌یی به‌کار هێناوه.
په‌ره‌ی ڕێژه‌یی بگۆڕ: له‌م شێوازه له په‌ره پێداندا کاتی
به‌خشینی په‌ره دیار ناکرێت و قوتابی نازانێت له هه‌مبه‌ر چه‌ند وڵامی درووست دا
په‌ره و خه‌ڵات وه‌رده‌گرێت. له‌م شێوازه دا جاری وایه له هه‌مبه‌ر یه‌ک یان
دوو وڵامی ڕاست په‌ره ئه‌به‌خشرێت و جاری واش هه‌یه له هه‌مبه‌ر چه‌ند وڵامی
ڕاست دا.
په‌ره‌ی مه‌ودایی جێگیر: له‌م شێوازه دا له‌جیاتی
ژوماره‌ی وڵام، پاش کاتێکی دیاری کراو کرداره‌که په‌ره‌ی پێ ئه‌درێت، بۆ وێنه له‌وانه
مامۆستایه‌ک له کۆتایی هه‌ر حه‌وتوویه‌ک دا تاقیکایه‌ک له قوتابیان وه‌رئه‌گرێت
و قوتابیه باشه‌کان خه‌ڵات بکات.
په‌ره‌ی مه‌ودایی بگۆڕ: له‌م شێوازه‌دا کات دیاری کراو
نیه و ئه‌گۆڕدرێت. بۆ وێنه مامۆستا له ڕۆژه ژیاوازه‌کانی حه‌وتوو دا تاقیکاری
وه‌ربگرێت یان خه‌ڵات بدات.
سرنج: وه‌ک ده‌رکه‌وتوه په‌ره‌ی ڕێژه‌یی بگۆڕ و په‌ره‌ی
مه‌ودایی بگۆڕ، له ڕاگرتنی کردار دا شوێنێکی باشتر و درێژخایه‌نتریان له په‌ره‌ی
ڕێژه‌یی جێگیر و په‌ره‌ی مه‌ودایی جێگیر هه‌یه.
شێوازه‌کانی که‌مکردنه‌وه یان سڕینه‌وه‌ی ڕه‌وشته
ناشیرنه‌کان: به‌شێک له
کردار و ڕه‌وشته ناشیرنه‌کان به هه‌ر هۆکارێکه‌وه بێت له‌ناو کرداری قوتابیان
دا ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه و فیری بوون، هه‌ر بۆیه‌ش مامۆستایان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یدا که
ئه‌بیت شاره‌زاییه‌کی باشیان له پێکهێنان و سازدانی کرداره جوانه‌کاندا هه‌بێت،
پێویسته له سڕینه‌وه یان لاوازکردنی کرداره ناشیرنه‌کانیش دا شاره‌زا بن و له‌هه‌مبه‌ریانا
هه‌ڵوێست بگرن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش شێوازی جۆراوجۆر هاتونه‌ته کایه‌وه که هه‌ندێکیان
بریتین له: پشت گوێ خستن، لێوڕێژکردن[22]، بێ‌به‌شکردن، سزادان، ته‌نبێ کردن. که هه‌رکام
له‌م شێوازانه له شوێنی خۆیدا که‌ڵکی لێوه‌رده‌گیردرێت و ئه‌شتوانین به‌یه‌که‌وه‌ش
که‌ڵک له دوو یان چه‌ندێک له‌وان وه‌ربگرین.
·
پشتگوێخستن: به‌واتای به‌هێز نه‌کردن و په‌ره‌پێنه‌دانی
کردار یان ڕه‌وشتێکه. بۆ وێنه قوتابیه‌ک له وانه و له کاتی ده‌رس گوتنه‌وه‌ی
مامۆستا دا بێ ئیزن خواستن و په‌یتا په‌تا پرسیار ئه‌کات، مامۆستا ده‌توانێت له
جیاتی هه‌ڵوێستگرتن و توڕه‌بوون، ئه‌م کرداره‌ی قوتابی وه‌پاش گوێ بخات و سرنجی پێ
نه‌دات، له هه‌مبه‌ریشا ئه‌توانێ به جوانی وڵامی ئه‌م قوتابیانه بداته‌وه که
به ڕێزه‌وه و دوای ئیزن خواستن پرسیار ئه‌که‌ن. هه‌ڵبه‌ت زۆر جار دایک و باوکان به
هه‌ڵه و بێ ئه‌وه‌ی خۆیان بزانن ده‌بنه هۆکاری پشتگوێخستنی هه‌ندێک کرداری باش،
بۆ وێنه ده‌رس خوێندنی باشی مناڵه‌که‌یان پاشگوێ ئه‌خه‌ن و په‌ره‌ی پێنادده‌ن و
ئه‌مه‌ش ئه‌بێته هۆی کز بوونه‌وه‌ی مه‌یل به خوێندن له مناڵه‌که‌یان دا.
·
لێوڕێژکردن: له‌م شێوازه دا کرداره خراپه‌که‌ی قوتابی
تا ماوه‌یه‌کی په‌ره پێ ئه‌درێت تا ئه‌وه‌ی که لێوڕێژ ببێت و وازی لێبهێنێت.
لێووڕێژکردن به واتای جۆرێک بێزار کردنه، بۆ وێنه کاتێک برسی بوویت و زۆر زیاتر
له ڕاده‌ی پێویست نانت خوارد، وای لێ دێت
له درێژه‌دان به نان خواردن بێزراو و بێزار ئه‌بیت.
·
بێ به‌ش کردن: کاتێک قوتابی ئه‌رکێک یان ئیشێک به‌باشی
ڕاناپه‌ڕێنێ، ئه‌توانین له‌م شێوازه که‌ڵک وه‌رگرین. له ڕه‌چاوکردنی ئه‌م شێوازه‌دا
ئه‌بێت ئه‌م خاله له‌به‌رچاو بگرین که ئه‌بێت قوتابی له شتێک بێبه‌ش که‌ین که
بۆی گرینگ بێت، ئه‌گینا شوێنی دانانێت. بۆ وێنه قوتابێک که دره‌نگتر له کاتی
دیاری کراو دێته ناو وانه‌وه مامۆستا ئه‌توانێت له وه‌رزشی بێ به‌ش بکات.
·
سزادان[23]: سزادان
به‌رئه‌نجامی نه‌رێنی کرداریێکی ناجوانه. مه‌به‌ست له سزادان که‌م کردنه‌وه‌ی کردارێکی
دیاریکراوه له ڕێگای که‌مکردنه‌وه‌ی ڕاده‌یه‌ک ڕاده‌یه‌کی دیاریکراو له هۆکارێک
که پێشدا وه‌ک په‌ره که‌ڵکی لێوه‌رگیراوه (کوپێر و هاوکارانت1987).، بۆ وێنه بێ
به‌ش کردنی قوتابی له ئاهه‌نگێکی ناو قوتابخانه به هۆی له‌به‌رچاو نه‌گرتنی
ڕێکوپێکی و یاساکانی قوتابخانه.
·
ته‌نبێ کردن: ته‌نبێ کردن شێوازێکی زۆر دێرینه که بۆ
سڕینه‌وه‌ی یان لاواز کردنی کرداره ناشیرینه‌کان که‌ڵکی لێ وه‌رگیراو. جان ئیانز
و هاوکارانی لایان وایه له‌م شێوازه دا بۆ لاواز کردنی کرداری نه‌شیاو، دوابه‌دوای
ڕوودانی کرده‌وه‌ی ناله‌بار و نه‌شیاو له لایه‌ن فێرخوازه‌وه، هانده‌رێکی بێزارکه‌ر
دێته ئاراوه. کاتێ له‌م شێوازه که‌ڵک وه‌رئه‌گرین ئه‌بێت ئه‌م چه‌ن خاڵه‌مان له‌به‌ر
چاو بێت:1) کارتێکه‌ری ته‌نبێ کردن وه‌ک په‌ره پیدان پێشبینی ناکرێت. واتا زۆر
جار ته‌نبێ کرداره ناله‌باره‌کان ناسڕێته‌وه به‌ڵکوو بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی سه‌رکوتیان
ئه‌کات و زۆر جاریش کردارێکی ناشیرنتر شوێنی کرداره ناشیرنه‌که‌ی پیشوو ئه‌گرێته‌وه.
2) ته‌نبێ ئه‌توانێت کاره‌ساتی ناله‌باری به‌دواوه هه‌بێت، زۆر کات ته‌نبێ کردن،
ڕق و بێزراوی له که‌سی ته‌نبێ کراو دا پێک دێنێت، بۆ وێنه قوتابێک که ته‌نبێ
کراوه له قوتابخانه ئه‌بیزرێت و زۆر جار له قوتابخانه ڕا ئه‌کات. 3) ڕه‌نگه
ته‌نبێ ببێته هۆکارێک بۆ ده‌مارگرژی و توڕه‌یی تاکی ته‌نبێ کراو.4) سه‌رجه‌م ئه‌م
خاڵانه ناتوانن به مانای ئه‌وه بین که نابیت به هیچ شێوه‌یه‌ک که‌ڵک له ته‌نبێ
وه‌ربگیرترێت، به‌ڵکوو له ته‌نبێ کردن دا ئه‌بێت خاڵه‌کانی سه‌ره‌وه ڕه‌چاو
بکردریت تا ئاکامێکی باشتری به‌دواوه بێت. هه‌روه‌ها ته‌نبێ کردنی جه‌سته‌یی نه‌شیاوه
و ئاکامی زۆر ناله‌باری به‌دواوه‌یه و هه‌ربۆیه‌ش پیویسته مامۆستایان و دایک و
باوکان به تووندی خۆی لی بپارێزن.هه‌روه‌ها ته‌نبێ کردن پێویستی به له‌به‌رچاوگرتنی
چه‌ند هه‌لومه‌رجێک هه‌یه که لیره‌دا له‌باسکردنی خۆ ده‌بویرین.
[i] .من خۆم ئه‌م وشه‌یه‌م
بۆ داناوه و به واتای جۆرێک له په‌ره دێت که به‌رده‌وام نیه و جارجارێک ئه‌درێت.
سه‌رچاوه‌کان:
سه‌رچاوه‌کان:
1-
سه‌یف، عه‌لی ئه‌کبه‌ر(1364)؛ پێوان و هه‌ڵهسه‌نگاندنی
پێشکه‌وتی په‌روه‌رده‌یی؛ تاران: ناوه‌ندی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاگاه.
2-
قولی پوور، فه‌رزووڵڵا؛ كلیات روان‌شناسی،تاران، چاپخانه‌ی
به‌رگۆزیده، 1376، به‌رگی دووهه‌م ، ل 69.
3-
شه‌عبانی، حه‌سه‌ن(د) (1385هـ)؛ کارامه‌گه‌لی په‌روه‌رده‌یی،
تاران، چاپخانه‌ی سه‌مت.
4-
Claude Lecas ، Lecas، Behaviourism and the mechanization of the
mind ، C. R. Biologies 329 (2006) 386–397
5-
Cooper et al. Applied Behavior
Analysis. Columbus: Merrill. (1987). p. 355.
6-
Mandler,
G. Origins of the cognitive (r)evolution. Journal of the History of the
Behavioral Sciences, (2002). 38, 339-353
No comments:
Post a Comment