هۆکارگه‌لی کاریگه‌ر له سه‌ر فێربوونی قوتابیان:
ئه‌م بابه‌ته‌م له گۆڤاری زانکۆ پرێسی زانکۆی هه‌ولێردا چاپ و بڵاو بۆته‌وه
هۆگارگه‌لێکی زۆر هه‌ن که شوێن له‌سه‌ر فێربوون داده‌نێن، فیر بوون ڕه‌وتێکه و قۆناغی دوابه‌دوای یه‌ک دا تێپه‌ڕ ده‌کات، له‌م ڕه‌وته‌ش دا هۆکاری زۆر هه‌ن که کاریگه‌ریان له‌سه‌ر فێربوون ده‌بێت و ڕاده‌ی کارتێکه‌ری ئه‌م هۆکارانه‌ش ڕاسته‌وخۆ شوێن دانه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر چلۆنایه‌تی و چه‌ندێتی فێربوون. له ڕه‌وتی وانه‌وتنه‌وه و فێربوون دا سه‌ره‌کیترین هۆکاره کاریگه‌ره‌کان بریتین له:
ئه‌م بابه‌ته‌م له گۆڤاری زانکۆ پرێسی زانکۆی هه‌ولێردا چاپ و بڵاو بۆته‌وه
هۆگارگه‌لێکی زۆر هه‌ن که شوێن له‌سه‌ر فێربوون داده‌نێن، فیر بوون ڕه‌وتێکه و قۆناغی دوابه‌دوای یه‌ک دا تێپه‌ڕ ده‌کات، له‌م ڕه‌وته‌ش دا هۆکاری زۆر هه‌ن که کاریگه‌ریان له‌سه‌ر فێربوون ده‌بێت و ڕاده‌ی کارتێکه‌ری ئه‌م هۆکارانه‌ش ڕاسته‌وخۆ شوێن دانه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر چلۆنایه‌تی و چه‌ندێتی فێربوون. له ڕه‌وتی وانه‌وتنه‌وه و فێربوون دا سه‌ره‌کیترین هۆکاره کاریگه‌ره‌کان بریتین له:
1- ئاماده بوون:
پێوییسته بۆ ئه‌وه‌ی که قوتابی بتوانێت به‌شداری له
وانه‌کان دا بکات و فێرببێت،له سه‌رجه‌م باره‌کانی له‌شی و ده‌روونی و مێشکی و...
گه‌شه‌ی پێویستی کردبێت. به‌ر له گه‌شه سه‌ندنی ته‌واو وانه و فێربوون نه ته‌نیا
بۆ قوتابی به که‌ڵک نیه به‌ڵکو داهێزێنه‌ر و ماندووکه‌ره. وانه جیاجیاکان
پیویستیان به هێزی جۆراوجۆر هه‌یه، بۆ وێنه بۆ فێربوونی بیرکاری ده‌بێ مێشکی
قوتابی ئاماده بێت، بۆ نووسینه‌وه ئه‌بێت ماسوولکه‌کانی ده‌ست ته‌واو و به ڕاده‌ی
پێویست به‌هێز بن و ...هتد.
ڕاده‌ی ئاماده‌بوونی تاکه‌کان جیاوازه، هه‌ندێک که‌س له
لایه‌نی له‌شه‌وه ته‌واو و پۆشته‌ن به‌ڵام له لایه‌نی ده‌روونیه‌وه کێشه‌یان هه‌یه
و زۆر که‌سیش به پێچه‌وانه، که هه‌ر کام له که‌مایسیانه له شوێنی خۆی دا ده‌توانێت
خه‌سار به فێربوون بگه‌یێنێت. که‌واته مامۆستا ئه‌بێت وانه‌کانی خۆی به گوێره‌ی
ئاستی ئاماده‌بوونی قوتابیه‌کانی پێڕه‌و بکات و ئاراسته‌یان بکات.
پێشکه‌ش کردنی وانه له لایه‌ن مامۆستاوه کاتێک به‌که‌ڵک
ئه‌بێت و زۆرترین ئاستی فێربوون ئه‌به‌خشێ به قوتابیان که قوتابی گه‌یشتبێته
ئاستی پێوه‌یستی ئاماده‌بوون و سه‌رجه‌م توانا پێویسته‌کانی تێدا به‌دی بکرێت ئه‌گینا
چرای زانین و فێربوون گه‌شه ناکات.
2- هانده‌ر و
ئامانج:
فێربوون ده‌ره‌نجامی هانده‌ره جیاوازه‌کانه. یه‌کێک له
سه‌ره‌کیترینی ئه‌م هانده‌رانی، حه‌ز و تاسه‌ی قوتابی و خوێندکاره بۆ فێربوون.
ئاره‌زووی قوتابی بۆ فێربوون هانده‌رێکه که تێکۆشانی قوتابی زۆر ده‌کاتێ و وزه‌ی
پێ ئه‌به‌خشێت.
که واته پێویسته مامۆستا و گه‌ڵاڵه‌داڕێژه‌ران و ده‌روونناسانی
بواری په‌روه‌رده و نووسه‌رانی کتێبه ده‌رسیه‌کان، وانه و بابه‌ته‌کان به چه‌شنێک
هه‌ڵبژێرن که به پێی پێویستی و به له‌به‌رچاو گرتنی ته‌مه‌ن و حه‌زی قوتابیان
هه‌ڵبژێرن و ناوئاخنی کتێبه‌کان بابه‌تی پێویستی ژیانی ڕۆژانه‌یان بێت و فێریان
بکات چۆن ده‌گه‌ڵ ژینگه و ده‌ورووبه‌ریان دا هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن.
یه‌کێک له هۆکاره‌کانی تر که هانده‌ر و جووڵێنه‌ر ده‌ئافرێنێت،
ئامانجه. ئامانج ڕێ و شوێنی تێکۆشان دیاری ده‌کات و مانای پێ ئه‌به‌خشێت. نه‌بوونی
ئامانج بڕستی مرۆڤ ده‌بڕێت و وزه‌ی لاواز ده‌کات زۆر کاتیش تێکۆشانه‌کان لاڕێ ده‌کات.
ئامانجی قوتابخانه‌ش ئه‌بێت هه‌ڵقوڵاوی پێداویستی و حه‌زه‌کانی
قوتابیان بێت و زۆر به ڕوونی باسی لیوه‌کرابێت. هه‌روه‌ها پێوانه‌یه‌ک هه‌بێت بۆ
پێوان و هه‌ڵسه‌نگاندیان و به ڕوونی ئامانج له هاتنه قوتابخانه بۆ مامۆستا و
قوتابیان ڕوون بکاته‌وه.
3- ئه‌زموونگه‌لی
ڕابردوو:
سه‌رجه‌م زانیاری و ناوئاخنی مێشکی قوتابی (پێکهاته‌ی
زانیاری)[1] ئه‌و
پێک دێنن که ئاماده بوون یان نه‌بوونی قوتابی و خوێندکار بۆ فێربوون به ڕاده‌یه‌کی
به‌ربڵاو به‌سراوه‌ته‌وه پێکهاته‌ی زانیاری قوتابی. بۆ شیکردنه‌وه‌ی پرسیار و
واتایه‌کی نوێ پێویسته پرسیار یان واتا نوێیه‌که پێوه‌ندی به پێکهاته‌ی زانستی
قوتابیه‌وه هه‌بێت. فێربوون وه‌ک گه‌شه‌ی له‌ش ڕه‌وتێکی به‌رده‌وام و به‌رده‌وامه
وله ڕابردوو و ئێستا و داهاتوو دا پێوه‌ندی به یه‌کتریوه هه‌یه، واتا ئه‌م
بابه‌ته‌ی که ئێستا قوتابی فیری ده‌بێت ده‌بێت پێوه‌ندی به پێکهاته‌ی زانستی
ئێستاکه‌ی قوتابی هه‌بێت و ده‌گه‌ڵیدا گونجاو بێت.
که‌واته پێویسته مامۆستا به‌پێی ئه‌زموونه‌کانی
رابردووی قوتابیان تێکۆشانه‌کانی خۆی له‌ناو
په‌روه‌رده دا ڕێک بخات و به گویره‌ی
پێکهاته‌ی زانیاری قوتابیان دایڕێژێت.
شیاوی باسه که پێکهاته‌ی زانیاری قوتابیان به‌پێی جۆری
بنه‌ماڵه و چلۆنایه‌تی په‌روه‌رده و... لێک جیاوازه و له‌ڕاده‌یه‌ک دا نیه و
ئه‌م دڕدونگیه کێشه بۆ مامۆستا ساز ده‌کات، ته‌نیا ڕێگای چاره‌سه‌ری ئه‌م چه‌شنه
کێشانه سازدانی وانه‌ی تایبه‌ت و قه‌ره‌بووکه‌ره‌وانه‌یه.
4- باروودۆخ و شوێنی
فێربوون:
باروودۆخ و شوێنی فێربوون هۆکارێکی گرنگی فێربوونه.
باروودۆخ و شوێن ده‌توانێت فیزیکی بێت وه‌ک: ڕووناکی، هه‌وا، که‌ره‌سه و پێداویستی
ناو قوتابخانه‌کان که شوێنێکی زۆریان له‌سه‌ر فێربوون هه‌یه، دیاره هه‌رچه‌ند
که‌ره‌سه و پێداویستی قوتابخانه‌کان ته‌یار و پۆشته‌تر بێت و باروودۆخێکی
گونجاوتر له قوتابخانه‌کان دا هه‌بێت ئه‌وا هه‌لومه‌رجی خوێندن و فێربوون له‌بارتر
ده‌بیت.یان ده‌توانێت عاتفی[2]
بێت، چلۆنایتی پێوه‌ندی نێوان مامۆستا و قوتابیان، قوتابی و بنه‌ماڵه، بنه‌ماڵه
و قوتابخانه هۆکارێکی شوێندانره له‌سه‌ر ڕاده‌ی فیربوونی قوتابیان.
خاڵێکی به‌رچاو له‌مباره‌وه بریتیه له گونجاو بوونی
باروودۆخ و هه‌لومه‌رجی فێربوون ده‌گه‌ڵ ته‌مه‌ن ، ڕاده‌ی ئاماده‌بوون، به‌هره و مه‌یلی[3] قوتابیان.
که‌واته ژینگه‌ی په‌روه‌رده‌یی واتا باروودۆخی قوتابخانه و شوێنی فێربوون چ هۆکاری
ئینسانی و پێداویستیه ماددیه‌کان بێت چ باروودۆخی کۆمه‌لایه‌تی، که‌له‌پووری و
ئابووری یان هۆکاری بنه‌ماڵه‌یی و ڕوانگه‌ی بنه‌ماڵه له‌مه‌ڕ خوێندن و فیربوونه‌وه
بیت، شوێن له‌سه‌ر چه‌ندێتی و چلۆنایه‌تی فێربوونی قوتابیان داده‌نێت.
5- شێوازی وانه
وتنه‌وه‌ی مامۆستا:
مامۆستا یه‌کێکه له سه‌ره‌کیترین مه‌رجه‌کانی فێربوون
و فیرکاری و په‌روه‌رده و سه‌ره‌کیترین پێکهاته‌ی ژینگه‌ی په‌روه‌رده‌ییه و
شێوازی وانه‌وتنه‌وه‌ی مامۆستا ده‌ورێکی زۆری له‌سه‌ر فێربوونی قوتابیان هه‌یه.
ڕاسته که‌ل و په‌ل و ئامێره‌کانی ناو
قوتابخانه‌کان گرنگی تاایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه و ڕه‌وتی فێربوون و خوێندن به‌ره‌و
پێش ده‌به‌ن به‌ڵام ئه‌وا مامۆستایه که ئه‌م ئامێر و که‌ل و په‌لانه به‌کار ئه‌هێنێت
و که‌ڵکیان لێوه‌رده‌گرێت. له ئه‌گه‌ری کارامه و لێهاتوو نه‌بوونی مامۆستا دا سه‌رجه‌م
ئه‌م که‌ل و په‌لانه له کونجی قوتابخانه‌کان دا تۆز و خۆڵیان له‌سه‌ر ده‌نیشێت و
ده‌چنه ناو چوارتا بیره‌وه‌ریه‌کانه‌وه.
کارامه بوونی که‌ل و په‌ل و ئامێر ڕاسته‌وخۆ گرێدراوه
به کارامه‌یی و لێزانی و شاره‌زایی هێزی ئینسانیه‌وه و مامۆستا وه‌ک سه‌ره‌که‌ترین
هێزی ئینسانی و کادری په‌روه‌رده ئه‌م ئه‌رکه قورسه ڕاده‌په‌ڕێنێت، هه‌ربۆیه‌ش
شێوازی وانه وتنه‌وه و که‌ره‌سه و مۆدێلی هه‌ڵبژێردراوی مامۆستا و له‌به‌رچاو
گرتنی سه‌رجه‌م خاڵه‌کانی وه‌ک حه‌ز و تاسه و ته‌مه‌ن و پێداویستی ژیانی ئه‌مڕۆیی
قوتابیان که له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێکرا یه‌کێکه له گرنگترین هۆکاری شوێندانه‌ر
له‌سه‌ر فێربوون و هه‌رهه‌مووشی گرێدراوه به شاره‌زایی مامۆستا له شێوازه
نوێیه‌کانی وانه وتنه‌وه.
هه‌ڵبه‌ت ده‌بێت که‌سایه‌تیه به‌رپه‌رسیاره‌کانی په‌روه‌رده‌ی
وڵات بیر له نوێژه‌ن کردنه‌وه‌ی ئاستی زانیاری مامۆستایان له‌مه‌ڕ شێوازه نوێیه‌کانی
وانه‌وتنه‌وه بکه‌ن و به دانانی خولی تایبه‌ت و هه‌روه‌ها کارگای وانه‌وتنه‌وه
و دانانی سمینار له‌مباره‌وه، تێ‌بکۆشن ئاستی په‌روه‌رده‌ی وڵات ببه‌نه سه‌ره‌وه
و به‌مجۆره که‌ل و په‌لی ناو قوتابخانه‌کان ته‌نیا وه‌ک دیکۆری شانۆیه‌ک له
قوژبنی قوتابخانه‌کان دا تۆز و خۆڵیان لێنه‌نیشێت و قوتابیانی وڵاته‌که‌مان به
شێوازی نوێ و به که‌ڵک وه‌رگرتن له تێکنۆلۆژیا وانه‌کان ئه‌زموون بکه‌ن و به‌ره‌و
ئاسۆ هه‌نگاو بنێن.
No comments:
Post a Comment