نووسینی: فازڵ سدیق حسێن
خوێندکاری قۆناغی دووی زانستی گشتی له زانکۆی سۆران کۆلیژی په‌روه‌رده‌ی بنیات:
پیشهكى
هه‌زاران مروڤ له سهرتاسـهری
جیـهان به‌ده‌ست كۆمه‌لیك نه‌خۆشی
ده‌روونیه‌وه ده‌ناڵینن و ژیانیان به‌ره‌و روخان و لـه‌ناو چـوون ده‌چـیت، منیش هه‌وڵمدا به‌نوسینی ئه‌م نامیلكه‌یه تاكو بتوانـم
كه‌میك خـزمه تی مروَڤـایه تی بكه‌م بهتایـبهتی
ئه‌و مـروَڤانـهی كـه خاوه‌نی نهخوَشـی
ده‌روونین ،ئه‌م نامیلكه‌یه باس له چه‌ند نـیشانه‌ی نهخوَشیهكان
و چاره سه‌ریان ده‌كات .
زوَر سـوپاسی مامۆسـتاى به‌ریز(م.عومه‌ر فتاح مه‌عرووفی) ده‌كـه‌م
بوَ
ئه‌و یارمه‌تییه گه‌وره‌ی پیـشكهشی كردم له بابه‌تی نوسینی ئه‌م نامیلكه‌یه ،به و هیوایه‌ی كه‌وا سـودمهندبن و ئه‌م نامیلكه‌یه
ببێته یارمه‌تیه‌ك بوَمروَڤێك
كه خاوه‌نی یه‌كێك له‌م نهخوَشیانه بیت .
1- نه‌خۆشى فشارى
ده‌رونى:-
بریتیه له‌و نه‌خۆشیه‌ى كه‌وا خاوه‌نه‌كه‌ى گرفتارى
فشارى ده‌رونیه و به‌چه‌ند نیشانه‌یه‌كى جـۆراو جۆر ده‌ناڵێنیت جا جه‌سته‌ی و رهفتـارى بهشێـوهیهكى
به‌رده‌وام بێزار‌و وهرسكهره .
*نیشانه‌كانى :-
1- نیشانه
ده‌رونیه‌كان : دڵه راوكێ و شڵه‌ژان و تاوتاو توڕه بون خه‌وزڕان و جارجار گریان
و گومانى هه‌ستى و ماندویه‌تى جه‌سته‌ی و زه‌ینى .
2- نیشـانه زانستیه كان: لهخـۆچون و له بیرچونـهوه
و دوو دڵـى له بڕیاردان، له‌ده‌ست دانى متمانه به خۆ كردن و دابه زینى رێز له
خود.
3- نیشانه‌كانى هه‌ڵسوكه‌وتى: رۆچون له جگهرهكیشان
، زیاده‌رۆى له خواردنى قاوه و چایه ، زۆر له خۆ بای بوون، تێك چونى شیرازه‌ى
خواردن و ئاره‌زوى زۆر خواردن.
4-نیشانه‌كانى جه‌سته‌یى: سه‌ر ئێشه‌یه‌كى به‌رده‌وام،
هه‌ست كردن به هێڵنجدان و رشانه‌وه ، به‌رز
بونه‌وه‌ى فشارى خوین و ئازارى سینگ و تێك چونى لێدانى دڵ و سك چون .
ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ى لێوه
دروست ده‌بن:-
نه‌خۆشى شهكرهیهكان و دڵ و خوێن به‌ره‌كان و ته‌نگه‌نه‌فه‌سى
و لاوازى ئاره‌زووى جنسى پیـاوان و تێكچونى
سوڕى مانگانه‌ى ئافره‌تان ،و زوو پیربون و لاواز كردنى خانه‌كانى مێشك به تایبه‌تى
(هیبـۆكامبس) كه‌بیرى مرۆڤ لاواز ده‌كات و روخسارى چورچ و لۆچدار و وشك ده‌بیت .
چاره سه‌رى :-
1-
چاره‌سه‌رى به دا‌و دهرمـانى ده‌رونى: نه‌خۆش له وانه‌یه پێویستى به ده‌رمانى
كـیمیـاى هه‌بێت وه‌ك دژه خه‌مۆكى و دڵه راوكێی و پهژارهیى .
2- چاره‌سه‌رى
ره‌فتارى: راهێنان به نه‌خۆش بۆ خه‌واندنى یان كۆنترۆل كردنى خۆى له كاتى توره
بون .
3- گۆرینى شێوازى بیر كردنه‌وه: بیركردنه‌وه‌ى ته‌ندروست
و ژیرانه له‌كاردا ئه‌وا هیچ بوار بۆ فشاره‌كان ناهێڵێته‌وه تاواى لێ دێت له‌كاتى
پێویست بڵێ (نـا) كه ههندىَ كـوس ناتوانـن
بیڵێن.
2- نه‌خۆشى فۆبیا:-
نه‌خۆشى فۆبیا بریتیه له ترسێـكى ناسروشتى ئه‌م جۆره
نه‌خۆشیه ترسێـكى شـاراوهیه بێ به‌هانه‌و نالۆژیكیانهیه له‌شتێك یا له جێگایه‌ك
.
*نیشانه‌كانى :-
1-ترس
لهروبهره چۆله‌كان و شوێنه به‌رزه‌كان ،تاریكى .
2- ترس له‌بروسكه و هه‌وره تریشقه .
3- ترس له شه‌یتان و جنۆكه و گیانه نه‌گریسه‌كان.
3- ترس له‌ئاوى زۆر و ئاگرى گه‌وره ،مرۆڤ .
چاره سه‌رى :-
ده‌بێ نه‌خۆش به هاوڕێ له‌گه‌ل پزیشكى پسپۆر(شاره‌زا)
له‌بوارى نه‌خۆشى ده‌رونى كار بكات بۆ مه‌شق كردن له‌سه‌ر یه‌كه‌ى ترس و كاركردن به‌كرده‌ى
،و خوێندنى ئایه‌ته‌كانى قورئانى پیرۆز .
3- نه‌خۆشى مازۆخیه‌ت (مازۆ شیهم)(Masochism) :
مازۆخیه‌ت بریتیه له‌وجۆره تێكچونى و ئاڵۆزانى كه‌سیه‌تى
به‌و كه‌سـانه ده‌وتریت كه ئازارى خۆیان ده‌ده‌ن جا جه‌سته‌یى بێت یان زاره‌كى .
* نیشانه كانى:
1- مازۆخیه‌ت
به لایه‌نى جوت بوون: به‌شێوازى سوكایه‌تى پێكردن و توندوتیژى لاشه‌ى و (تیۆرى)
زاره‌كى ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ست كردن به تاوان و په‌شیمان بوونه‌وه‌ى ده‌رونى
و دڵه‌ڕاوكێى ،و كه‌م هه‌ست به خۆشى ده‌كات لـه‌م كاتانه‌دا .
2- مازۆخیه‌ت به لایه‌نى گشتى : خۆیان رسوا و وێڵ ده‌كـه‌ن
، یـان ئازارى لاشـهى خۆیان ده‌ده‌ن، زۆر جار ره‌فتاریان سـتهمكارانه ده‌بێت وه
ههوڵـدهدهن خۆیان تێك بشكێنن و له‌ناوببه‌ن .
*هۆكاره‌كانی
توش بوون به‌م نه‌خۆشیه:-
1-نادروستی بهروهردهو پێگه‌یاندنی
كۆمه‌ڵایه‌تی
2-مه‌ترسی له ده‌ستدانی خزم وكه‌سی نزیك و رۆیشتنیان
3-كێشه‌ی خێزانی له‌نێوان ژن ومێرد به‌تایبه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی
رێزی دایك
(5)
چاره‌سه‌ری:
1-زانینی هۆكاره بنه‌ڕه‌تیه‌كان
ئه‌مـه‌ش به‌گه‌ڕانه‌وه بوَ ئه‌و په‌روه‌رده‌ی
كه تاك پێیدا تێپه‌ڕیوه
2-دانیشتنی تووشبوو له‌گه‌ڵ پزیشكی پسـپوَری
ده‌روونی بهچارهسهریهكی زانسـتی
3-چاندنی توَی
متمانه بهخوَبوون كه له ده‌ستی داوه
4-خویندنی ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیروَز
5-سه‌رقاڵكردنی توشبوو به چالاكیه‌كی كوَمهڵایهتی و لابردنی
ئه‌و ترسـهی كه به‌سه‌ری زاڵبووه.
4-نه‌خۆشی
دڵه ڕاوكێ:-
دڵه‌ڕاوكی بریتیه له‌هه‌ستكردن به‌هه‌سته‌كانی ترس
وتوَقینه
و له‌رز به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك كه زیادهروَیی تێدایه و هوَكاری روون و ئاشكرای نیه.
(6)
*نیشانه‌كانی:
1-ئالۆزی و تێكچوونی ماسولكه و ده‌ماره‌كان، له‌ده‌ستدانی خۆكۆنترۆڵ
كردن
2-خێرا هه‌ڵچوون
و ههستـكردن به ماندویهتـی , بهرزبوونـهوهی ژمـاره‌ی لێدانه‌كانی دڵ.
3-وشك بوونه‌وه‌ی ده‌م و به‌گرانی قوتدانی خواردن.
4- بێزاری و هه‌ستكردن
به سه‌رگێژه و زوَر میزكردن.
چاره‌سه‌ری:-
1-دان به‌خۆداگرتن و پشت به خوَ
به‌ستن.
2-گوَرینی ره‌وشتی
خراپ بوَ ره‌وشتی باش.
3-چاره‌سه‌ری به دا‌و ده‌رمـان كه ئه‌مـه‌ش لـه‌لایه‌ن
پزیشك دیاری ده‌كرێت وه‌ك:
ده‌رمانه‌كانی (ڤالوَم
-لیبریوَم...).
*سه‌رچاوه‌ی وه‌رگرتنی زانیاریه‌كان:-
1-نه‌خۆشییه
ده‌روونییه‌كان و هۆكار
و چاره‌سه‌ری ، نوسینی چه‌ند نوسه‌ریك وه‌رگیڕانی:محمد
علی وه‌لی
سلیمانی ، چاپخانه‌ی
گه‌نج، چاپی یه‌كه‌م(2012).
2-ده‌روون له‌نیو ئاین و زانست دا، نوسینی : عبدو لرهقیب
رڤهسول رڤوستایی ،زریان
ره‌مه‌زان عبدالله چاپی یه‌كه‌م (2012).


