شێوازی ده‌ورگێڕان[1]
(شانۆگه‌ری)
باشترین شێوازی فێربوون، شێوازێکه که له‌ودا فێرخواز
بۆخۆی چالاک بێت. چالاک بوونی فێرخواز بنه‌مای فێربوونه و فێربوونی به‌رده‌وام و
مانادار، ته‌نیا له ئه‌گه‌ری چالاکی خودی فێرخوازدا دێته ئاراوه، که‌واته ده‌بێت
مامۆستایان تێ‌بکۆشن فێرخوازه‌کان چالاک بکه‌ن و ئه‌رکه‌که بده‌ن به خۆیان و
مامۆستاکان سێ ئه‌رکی سه‌ره‌کی: چاوه‌دێری، ڕێنمایی و ڕابه‌ری قوتابیه‌کان به ئه‌ستۆوه
بگرن. شێوازی شانۆگه‌ری که شێوازێکی زۆر کارایه له فێربووندا، یه‌کێک له‌م
شێوازیانه‌یه که ده‌توانێت به باشترین شێوه بمانگه‌یێنێته ئاسۆی ئه‌و ئامانجه
پیرۆزه.
ئه‌م شیوازه که پێداگری له‌سه‌ر سرووشتی کۆمه‌ڵایه‌تی فێربوون
ده‌کات، بریتیه له پێدانی ده‌وری شانۆیی کورت خایه‌ن به قوتابیان و خوێندکاران
که په‌یوه‌ندی به بابه‌ته‌که‌وه هه‌بێت. مه‌رج نیه ده‌ق و پرۆڤه‌و خۆئاماده‌کردنه
هه‌بێت، ته‌نیا سیناریۆ نواندنێکی ساده و ساکار (گفتوگۆ له‌نێوان به‌شداربوان) و
پێویسته به‌شداربوان له خۆیانه‌وه هه‌روه‌کو چۆن به‌ڕاستی باسی شتێک ده‌که‌ن،
نواندنه‌که بکه‌ن بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که به شێوه‌یه‌کی زۆر ساده و
ساکار (خالید حه‌مید خۆشناو و یوسف عوسمان حه‌مه‌د، 2010). زۆربه‌ی وانه و بابه‌ته
ده‌رسیه‌کان به تایبه‌تی له ئاستی بنه‌ڕه‌تیدا، هه‌ڵگری ئه‌م شێوازه‌ن و به
ساکارترین شێوه ده‌توانین ئه‌م شێوازه به‌کار بێنین و باشترین فێربوون بۆ
قوتابیان به‌دیاری بێنن.
له‌م شێواه‌دا تێده‌کۆشرێت
ئه‌زموونه‌کانی خودی قواتبیه‌کان بێته ناو وانه‌که و که‌ڵکی لێوه‌ربگیردرێت،
لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌ریانخستوه که ئاوێته کردنی ئه‌زموونگه‌لی کرداری فێربوون له
ناو پۆله‌کاندا، ده‌بێته هۆی تامه‌زرۆتر کردنی فێرخوازه‌کان به بابه‌ته‌که و
تێگه‌یشتن له ناوه‌ڕۆکی گشتی خول یان کتێبه‌که (Poorman, 2002, pg. 32). هه‌روه‌ها شێوازی شانۆگه‌ری هه‌ست
به ماندوویه‌تی و وه‌ڕه‌زی فێرخوازه‌کان به‌تایبه‌ت له وانه‌کانی مێژوودا ده‌ڕه‌وێنێته‌وه
و که‌شێکی ئارام و دڵبزوێنیان بۆ ده‌خوڵقێنێ و هاوڕێ له‌گه‌ڵ کاره‌سات و ڕووداوه‌کاندا،
هه‌لی فێربوونیان بۆ ده‌ره‌خسێنێت، هه‌روه‌ها چالاکی و هاوبه‌شی فیرخوازه‌کانیش
زێده ده‌کات.
له ڕوانگه‌ی کایلێن[2]
ـه‌وه شێوازی شانۆگه‌ری بریتیه له: ته‌کنیکێک که له‌ودا ده‌رفه‌تێکی باش بۆ
فێرخوازه‌کان ده‌ڕه‌خسێت بۆ چالاکانه‌تر به‌شداربوون له بیرکردنه‌وه له‌مه‌ڕ
چلۆنایه‌تی دژکردنه‌وه نیشاندان له هه‌لومه‌رجی جیهانی ڕاسته‌قینه‌دا(Killen,
2008). ئه‌م شێوازه، باشترین شێوازه بۆ خستنه به‌ر باسی گرفته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان
و لێکدانه‌وه و شیکردنه‌وه‌یان و هه‌روه‌ها، فێرکردنی چلۆنایه‌تی هه‌ڵسوکه‌وتی
کۆمه‌ڵایه‌تی و چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی ڕۆژانه له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خه‌ڵک و
ژینگه‌دا، هه‌ر بۆیه‌ش ده‌توانێت گه‌شه به تێگه‌یشتن و پێگه‌یشتنی فێرخوازه‌کان
له بواری بایه‌خه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا بدات، واتا مامۆستا له ڕێگه‌ی شانۆیه‌که‌وه
باش و خراپه‌کانی کۆمه‌ڵگا به قوتابیان ده‌ناسێنێت و له کۆتایی شانۆیه‌که‌ش دا
به یارمه‌تی قوتابیه‌کان ده‌ست ده‌که‌ن به باس و لێکدانه‌وه له‌سه‌ر بابه‌ته‌که
و هه‌ڵسه‌نگاندن و شیکردنه‌وه‌ی. به‌ڵام ده‌بێت مامۆستا ئه‌وه‌ی له‌بیر بێت که مه‌به‌ست
له شانۆگه‌ریه‌که ته‌نیا ڕاگواستنی ساکارتری زانیاری و بابه‌ته نه‌ک شانۆیه‌که
بۆخۆی. هه‌ر بۆیه‌ش لۆمه کردنی فێرخوازه‌کان له‌سه‌ر شێوازی ده‌ورگێڕان کارێکی هه‌ڵه‌یه
و مامۆستا نابێت له‌م ڕوه‌وه سه‌رکۆنه‌ی فێرخوازه‌کان بکات.
چالاکیه‌کانی شێوازی شانۆگه‌ری ده‌توانێت به چوار قۆناغ
دابه‌ش ببێت(Cherif
& Somervill, 1998)
1- ئاماده‌کردن و
به‌دواداگه‌ڕانی چالاکیه‌که له‌لایه‌ن مامۆستاوه
3- شانۆگه‌ری
4- وتووێژ یان
ڕاپۆرتێک دوای چالاکی شانۆگه‌ری.
سه‌ره‌نج: مه‌به‌ست له یه‌که‌م قۆناغ واتا ئاماده‌کردن
و کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری له‌لایه‌ن مامۆستاوه، ئه‌وه نیه که مامۆستا ده‌بێت خۆی
ده‌قی شانۆکه ئاماده بکات، به‌ڵکو مامۆستا ده‌بێت زانیاری له‌سه‌ر بابه‌ته‌که
پێشکه‌ش بکات و ڕێنمایی ته‌واو و زانستی باشیان له‌مباره‌وه بداتێ، ئه‌گینا
فیرخوازه‌کان ده‌توانن خۆیان به‌سه‌ربه‌ستی ده‌قێک دابنێن. هه‌ڵبه‌ت زۆر جار
پیویست به ده‌قی داڕێژتراو ناکات و فیرخوازه‌کان ده‌توانن له‌خۆیانه‌وه شانۆیه‌ک
به‌ڕێوه ببه‌ن. لێره‌دا گرینگ به‌پێز یان ستاندارد بوونی شانۆیه‌که نیه، به‌ڵکو
ڕاگواستنی بابه‌ته‌که‌یه به شێوه‌ی گونجاو.
ئه‌م شێوازه چه‌ند لایه‌نێکی ئه‌رێنی هه‌یه به‌و شێوه‌ی
خواره‌وه:
Ø
که‌شێکی خۆش و دڵ‌بزوێن له‌ناو پۆله‌که‌سا ده‌ڕه‌خسینێت:
تێکه‌ڵ بوونی فێرخوازه‌کان له‌گه‌ڵ بابه‌ته ده‌رسیه‌که‌وه هاوهه‌نگاوبوونیان و
بوونیان به به‌شێک له وانه‌که و ده‌ورگێڕانیان له شانۆکه‌دا، ده‌بێته هۆکارێک
بۆ پێکهاتنی که‌شێکی ئارام و خۆش له‌ناو پۆله‌که‌دا و ماندوویه‌تی و بێ زه‌وقیان
ده‌تارێنێت.
Ø
به‌شداری چالاکانه‌ی فێرخوازه‌کان: ئه‌م شێوازه ده‌رفه‌تێکی باش ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ به‌شداری
چالاکانه‌ی قوتابیه‌کان له ڕه‌وتی وانه‌وتنه‌وه‌که‌دا. ئه‌م شێوازه فێرخواز ده‌باته
ناخی بابه‌ته‌که‌وه و ده‌یکات به به‌شێک له‌وانه و تێکه‌ڵ به ڕووداو و بابه‌ته‌که‌ی
ده‌کات و ده‌یانکات به به‌شێک له وانه‌که و هانیان ده‌دات بۆ باشتر فێربوون.
Ø
بردنه‌سه‌ری ڕاده‌ی بڕوابه‌خۆیی و شکانی ترس و دڵه‌روکێی
فێرخوازه‌کان: به‌هۆی
هاتنه ناو شانۆ و به‌شداری قوتابیان و وه‌ئه‌ستۆ گرتنی ده‌ور له شانۆکه‌دا، ڕاده‌ی
بڕوابه‌خۆیی فێرخوازه به‌شداربوه‌کان ده‌چته سه‌ر و ترس و دڵه‌راوکێیان داده‌به‌زێت.
هه‌روه‌ها مامۆستا ده‌توانێت توانایی فێرخوازه‌کان بناسێنێت و له ئه‌گه‌ر و ده‌رفه‌تی
گونجاو‌دا بیانخاته گه‌ڕ.
Ø
تێچویی که‌م و فێربوونێکی باش: ئه‌م شێوازه تێچوویه‌کی ئه‌وتۆی نیه و به ساکارترین
که‌ره‌سته‌کان و له هه‌موو شوێنێکدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و که‌ڵکی لیوه‌رده‌گیردرێت و
زۆرترین ڕاده‌ی فێربوونیش به‌رهه‌م دێنێت.
Ø
فیرکردنی ده‌ور و ئه‌رکه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان: مامۆستاکان ده‌توانن به که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م شێوازه
ئه‌رک و ده‌وره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و هه‌روه‌ها هه‌ست به به‌رپرساره‌تی و....تاد،
له ناو فێرخوازه‌کاندا په‌ره پیبده‌ن.
لایه‌نی نه‌رێنی شێوازی شانۆگه‌ری:
Ø
کێشه‌ی سه‌ره‌کی ئه‌م شێوازه ئه‌وه‌یه که مامۆستا
ناتوانێت هه‌موو ڕۆژ و له هه‌موو بابه‌تێک به‌تایبه‌ت بابه‌ته زانستیه‌کان وه ک
فیزیک و کیمیادا به‌کاری بێنێت و هه‌روه‌ها زۆر به‌کارهێنانی شانۆگه‌ری له خۆشی و
چێژه‌که‌ی که‌مده‌کاته‌وه و ئیتر فێرخوازه‌کان ئه‌م سۆز و کارتێکه‌رییه‌یان تێدا نامێنێت.
No comments:
Post a Comment