بایه‌خ و گرنگی په‌روه‌رده‌ی
گشتی لە هەرێمی
کوردستاندا
عومەر (هەڵمەت) مەعرووفی
له جیهانی پڕ ڕکه‌به‌ری
ئه‌مڕۆدا په‌روه‌رده چواره‌مین پێداویستی سه‌ره‌کی مرۆڤ دێته ئه‌ژمار له دوای
خواردن، جل و به‌رگ و سه‌رپه‌نا. هه‌رچه‌ند له جیهانی پێشکه‌وتوی ئه‌مڕۆدا،
زانسته به‌رزه پسپۆ‌ریه‌کان و په‌روه‌رده‌ی ته‌کنیکی، بایه‌خ و گرینگیه‌کی تایبه‌تیان
هه‌یه، به‌ڵام په‌روه‌رده‌ی گشتیش بایه‌خی
تایبه‌ت به خۆی هه‌یه و پێداگری و جه‌ختێکی زۆری له‌سه‌ر ده‌کرێته‌وه. ئه‌م
بایه‌خه به سه‌رنجدان به په‌یوه‌ندی سه‌لمێندراوی نێوان په‌روه‌رده و پێشکه‌وتنی
ئابوری، کۆمه‌ڵایه‌تی و که‌له‌پوری کۆمه‌ڵگا، لایه‌نی نوێ ی به‌خۆوه گرتوه (وفادار،1375).
ئه‌م بایه‌خه له وڵاتانی پێشکه‌وتوو و له کوردستانیش که به هۆی هه‌بوونی ده‌سه‌ڵاته
یه‌ک له دوای یه‌که سه‌ره‌ڕۆ و چه‌وسێنێره‌کان و نه‌بوونی سیسته‌مێکی ساغ و ته‌ندرووست
و...تاد، له‌سه‌ر ئه‌م خاکه، تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا
بێت هه‌ر به ده‌ست نه‌خوێنده‌واریه‌وه ده‌ناڵێت و ئێستاش که حکومه‌تی خۆماڵی و
کوردی ساز بوه و سیسته‌می په‌روه‌رده پێکهاتوه، پێویسته په‌روه‌رده‌ی گشتی
پێناسه بکرێت و به ناسینی بایه‌خ و گرنگی ئه‌م چه‌شنه له په‌روه‌رده و شێوازی
په‌ره پێدانی، تێبکۆشرێت به گه‌شه پێدان به په‌روه‌رده‌ی گشتی، نه‌خوێنده‌واری
بسڕێته‌وه و لانی که‌م په‌روه‌رده‌ی گشتی به ئاستێکی باش بێته ئاراوه و تاکه‌کانی
کۆمه‌ڵگای کوردی به‌م چه‌که ته‌یار بکرێن.
په‌روه‌رده‌ی گشتی چیه؟
په‌روه‌رده‌ی گشتی یا
لیبێراڵ که له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی ده‌گرێته‌وه بریتیه
له: « به‌رنامه‌یه‌کی خوێندن – یان به‌شێک له به‌رنامه‌ی خوێندنه- که به مه‌به‌ستی
پێدانی زانستی گشتی و په‌ره‌پێدان به تواناییه گشتیه‌کانی مێشکی له هه‌مبه‌ر به‌رنامه‌ی
خوێندنی پیشه‌یی، پسپۆری یا ته‌کنیکی دا ڕێک ده‌خرێت». تیشکۆی سه‌ره‌کی ئه‌م چه‌شنه له په‌روه‌رده بریتیه له : «په‌ره‌پێدانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی تاکه‌کان بێ له‌به‌ر چاوگرتنی پیشه‌کانیان»، واتا له په‌روه‌رده‌ی گشتیدا په‌روه‌رده و قوتابخانه تواناییه‌کی پیشه‌یی
پێشکه‌ش به تاکه به‌شداربوه‌کان ناکه‌ن و ئه‌م چه‌شنه له په‌روه‌رده باری
پیشه‌یی له خۆی ناگرێت به‌ڵکو هه‌موو تواناکانی ده‌خاته گه‌ڕ بۆ دابینکردن و فێر
کردنی تواناییه گشتی و پێداویستیه زانیاریه‌کانی سه‌ره‌تایی که بۆ ژیان له کۆمه‌ڵگادا
پێویستیه‌کی گشتین و ده‌بێت سه‌رجه‌م تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا به‌م زانیاری و زانست و کارامه‌ییانه
ته‌یار بکرێن. گاسسێت به‌ر له 65 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ڵێت: په‌روه‌رده‌ی گشتی ئه‌م
به‌شانه له خۆ ده‌گرێت: «بۆشارستانیانه کردنی ئامانجگه‌لی ژیان، پاڵاوتن و
پاقژکردنه‌وه‌ی دژکرده‌وه هه‌ستی و عاتیفیه‌کان و کامڵ کردنی تێگه‌یشتنی تاک بۆ تێگه‌یشتن
له سروشتی ئه‌و شته نوێ یانه‌ی که به هۆی زانستی سه‌رده‌م به‌رهه‌م ده‌هێندرێن» Gasset,1946) . (
که‌واته به سه‌رنج دان به‌م
تایبه‌تمه‌ندیانه ده‌توانین بڵێین هۆکاری هه‌بوونی ده‌مارگرژی، ڕانه‌هاتنی هه‌مه‌لایه‌نه
له‌گه‌ڵ پێشکه‌وته زانستیه‌کان، مانه‌وه له قۆناغی عه‌شیره‌تی و...تاد، له
کۆماڵگای ئێمه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر په‌ره نه‌ستاندن و گشتگیر نه‌بوونی په‌روه‌رده‌ی
گشتی و بنه‌بڕنه‌بوونی نه‌خوینده‌واری.
په‌روه‌رده‌ی گشتی توانایی
خوێندنه‌وه، نووسین، ژماردن و هه‌روه‌ها کارامه‌یی چاره‌سه‌ری کێشه ده‌به‌خشیت
به تاک و زانست و زانیاریه سه‌ره‌تاییه‌کانی ژیانی پێسکه‌ش ده‌کات. تاکی به‌هره‌مه‌ند
له په‌روه‌رده و خوێنده‌واری گشتی پاقژ ئه‌م تواناییانه‌ی تێدا به‌دی ده‌کرێت:
Ø
ده‌توانێت به درووستی،کاریگه‌رانه و ڕه‌خنه‌گرانه بنوسێت
و بیربکاته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌توانێت به تێبینی، هێز و زیره‌کیه‌وه په‌یوه‌ندی
به خه‌ڵکه‌وه بکات.
Ø
تێگه‌یشتنێکی ڕه‌خنه‌ییانه‌ی هه‌مبه‌ر شێوازگه‌لی وه‌ده‌ست
هێنانی زانست و تێگه‌یشتن له جیهان، کۆمه‌ڵگا و مرۆڤه‌کان ده‌بێت.
Ø
زانیاریه‌کی پووخته‌ی له‌سه‌ر که‌له‌پوره‌کانی تر ده‌بێت
و توانای بڕیاردان له ئاستێکی فراوانتر و له‌سه‌ر سه‌رجه‌م جیهانی ده‌وروبه‌ر و ئه‌و
شتانه‌ی گه‌مارۆیان داوه ده‌بیت.
Ø
تا ڕاده‌یه‌ک تێگه‌یشتن و ئه‌زموونی بۆ بیرکردنه‌وه‌ی
سیستماتیک له‌سه‌ر کێشه‌گه‌لی ئه‌خلاقی و ڕه‌وشتی باش یان خراپ ده‌بێت
هه‌ڵبه‌ت کۆی ئه‌م خاڵانه
کاتێک به‌رهه‌م دێن که ۆه‌روه‌رده‌یه‌کی درووست و ته‌ندرووست و لیبرال بێته
ئاراوه و شێواز و بابه‌ته په‌روه‌رده‌ییه‌کان خۆیان دوور بن له دیکتاتۆریه‌ت و
به‌رژه‌وه‌ندی خوازی سیاسی و ...تاد، و هه‌روه‌ها ناوه‌رۆکی بابه‌ته ده‌رسیه‌کان
ئه‌م جۆره تواناییانه ببه‌خشن به فێرخوازان، ئه‌گینا خودی په‌روه‌رده‌که ده‌توانێت
ڕێگایه‌ک بێت بۆ خوڵقانی ڕه‌وشت و کرداری دژ به‌م خاڵانه سه‌ره‌وه و هێنانه
کایه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌کی چه‌واشه‌کار و تاکی چه‌واشه‌کار و ده‌مار گرژ.
ئه‌رکی حکومه‌ت له‌مباره‌وه:
حکومه‌ته‌کان به گشتی له‌مباره‌وه
ده‌بێت چه‌ند فاکته‌رێک له‌به‌ر چاو بگرن و بۆ هاتنه دی ئه‌م ئاراسته‌یه ئه‌م ئه‌رکانه
به‌ڕێوه ببه‌ن:
1)
به‌زۆری کردنی خوێندنی گشتی. واتا حکومه‌ته‌کان ده‌بێت
له چه‌ند ئامراز و تاکتیکێکی گونجاو که‌ڵ وه‌رگرن بۆ به زۆری کردنی خوێندنی گشتی
و هه‌ر تاکێک خۆی یان منداڵه‌کان یان که‌سانی به‌رده‌ستی خۆی له‌م په‌روه‌رده‌یه
ببوێرێت له ڕێگای ئه‌م ئامرازانه‌وه سزا بدرێت. چه‌ندێک ئه‌م ئامرازانه‌ش بریتین
له: بێ به‌ش کردن له هه‌ندێک قازانجی کۆمه‌ڵگا بۆ وێنه هه‌ڵپه‌ساردنی یارمه‌تیه‌کان
، یان سزادان، کۆ له زۆرێک له کۆمه‌گاکان دا ته‌نانه‌ت سزای زیندانیش هه‌یه،
یان ئه‌وه‌ی که په‌روه‌رده‌ی گشتی بکرێته مه‌رجێک بۆ دامه‌زراندن و ...تاد.
2)
دابین کردنی قوتابخانه یان هه‌لومه‌رجی ده‌ست ڕاگه‌یشتن
به قوتابخانه له‌و شوێنانه‌ی که دوورن یان قوتابی که‌می تێدایه.
3)
دابین کردنی مامۆستای پۆشته و ته‌یار به شێوازه‌کانی
وانه وتنه‌وه و زانیاری پێویست.
4)
دابین کردنی کتێب و بابه‌تی خوێندنی پڕ ناوه‌رۆک، شیاوی
ئاماژه‌یه که کتێبی ده‌رسی لاواز و نه‌گونجاو له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی فێرخوازان
ناتوانێت ئه‌م ئامانجه بپێکێت.
5)
دابین کردنی قوتابخانه‌ی شه‌وانه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که
ته‌مه‌نیان له‌سه‌ره یان له ڕۆژدا خه‌ریکی ئیش کردنن.
بابه‌تێکی که لێره‌دا
پێویسته بورووژێندرێت ڕاگرتن یان نوێ کردنه‌وه‌ی خوێندکاریه پاش ده‌رچوون له
قوتابخانه‌کان و نه‌بوونی توانای درێژه‌دان به خویندنه به هه‌ر هۆکارێکه‌وه که
ساکارترین شێوه‌ی به‌رگریکردن له‌م بابه‌ته هه‌بوونی گۆڤارگه‌لی پیشه‌ییه. بۆ
وێنه هه‌بوونی گۆڤارگه‌لێک له‌مه‌ڕ جلکدرون، شیوه‌کانی دووکانداری، جۆشکاری
و...تاد، که ئه‌مه خۆی دوو قازانجی هه‌یه:
1)
توانای خوێندنه‌وه له ناو تاکه‌کاندا په‌ره پیده‌دات
و ئیزنی کۆن بوونی زانیاریه‌کانیان پێ نادات.
2)
زانیاری نوێ یان له‌سه‌ر پیشه‌که‌یان پی ده‌به‌خشێت و به‌توانایان
ده‌کات له‌مباره‌وه.
به پشت به‌ستن به بابه‌تی
پێشکه‌ش کراو، ده‌بێت حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بایه‌خێکی زۆرتر بدات به په‌روه‌رده‌ی
گشتی و له سه‌رجه‌م ئامرازگه‌لی به‌رده‌ست که‌ڵک وه‌رگرێت بۆ نه‌هێشتن و ببه‌بڕکردنی
نه‌خوێنده‌واری و به‌رگری کردن له نه‌خوێنده‌وار بوونی نه‌وه‌ی نوێ که ئه‌م ئه‌رکه
هه‌م ئه‌رکێکی نه‌ته‌وایه‌تی حکومه‌تی کوردیه و هه‌روه‌تۆ پێویستیه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گری
کۆمه‌گاکه‌مانه که هێشتاش له سیسته‌مێکی نه‌خوێنده‌وار و عه‌شایری دا ده‌ژیت و
تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت خوێندن و خوێنده‌واری نه‌بۆته پێداویستیه‌کی سه‌ره‌کی و
هه‌مولایه‌نه، که‌واته ده‌بێت هه‌موو تواناییه‌کان بخرێنه گه‌ڕ ئه‌م ئه‌رکه
گشتگیر بکرێت و به‌تایبه‌ت له دامه‌زرانه‌کاندا بکرێته مه‌رجی سه‌ره‌کی و له
گونده‌کاندا هه‌لومه‌رج و ده‌رفه‌تی خوێندن بۆ هه‌مو تاکه‌کان بڕه‌خسیت و بیرێکیش
له نه‌خوێنده‌واری به‌ساڵاداچوه‌کان به گشتی و ئافره‌تان به تایبه‌تی بکرێته‌وه.
له‌م ڕاستایه‌دا پێویسته
هه‌نگاوه‌کانی سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی کۆمه‌ڵگاکه‌مان هاوئاهه‌نگ بکرێن له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه‌کانی
پلانی ڕێکخراوی یونسکۆی نه‌توه یه‌کگرتوه‌کان له ژێر درووشمی (په‌روه‌رده بۆ هه‌موان)
که له ساڵی 1990 دا له وه‌ڵاتی تایله‌ند په‌سه‌ند کراوه.
2- José
Ortega y Gasset, Mission of the University. London: Kegan Paul, Trench,
Trubner, 1946, p.1. The quotes are the introductory words of Leo Nostrand, the
translator.
No comments:
Post a Comment