وانه‌ی دارشتن
پێویسته مامۆستا به‌ڕێزه‌کان له وانه‌ی دارشتن ئه‌م
خاڵانه له‌به‌رچاو بگرن:
Øنووسینی دارشتن له
قوتابخانه ئه‌نجام بدرێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر که‌میش بێت باشتره له‌و نووسینه‌ی
ماڵه‌وه که دایک و باوکه‌کان بۆیان
بنووسن.
Øمامۆستا سه‌رجه‌م
دارشتنه‌کان چاو لێبکات و واژۆیان لێبدات و رێکه‌وته‌که‌یان له‌سه‌ر بنووسێت.
Øتێ‌بکۆشن ئه‌و
بابه‌تانه هه‌ڵبژێرن که قوتابیه‌کان هانده‌دات بۆ بیرکردنه‌وه و خه‌یاڵیان
تێدابێت و وه‌ک چیرۆک دابرێشترێن.
Øمامۆستا ده‌توانێت
چه‌ند رسته‌یه‌ک له چیرۆک یان فیلمێک بنووسێت و دواتر داوا له قوتابیه‌کان بکات
که ته‌واوی بکه‌ن.
بۆ نموونه:
مه‌یموونه‌که له ناو دارستانه‌که‌دا پیاسه‌ی ده‌کرد
له‌ناکاو ده‌نگێک سه‌رنجی راکێشا.............
Øپێویست ناکات دارشتن
به‌رده‌وام له‌سه‌ر لاپه‌ڕه ئه‌نجام بدرێت، زۆر جار ده‌توانین داوا له
قوتابیه‌کان بکه‌ین بێن و هه‌ر وا به شێوه‌ی زاره‌کی له‌سه‌ر بابه‌تێک بدوێن.
Øزۆر جار ده‌توانین
چه‌ند وێنه‌یه‌کی په‌یوه‌ندیدار که پێکه‌وه چیرۆکێک نیشان ده‌ده‌ن بخه‌ینه به‌ر
چاوی قوتابیه‌کان و داوایان لێبکه‌ین بێن و به‌پێی وێنه‌کان چیرۆکه‌که‌مان بۆ
بگێڕنه‌وه
Øئه‌نجامی
لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌ریخستوه که قوتابیه‌کان ئه‌و چیرۆکانه باشتر داده‌ڕێژن که
خۆیان قاره‌مانی چیرۆکه‌که بن، که‌واته باشتره زۆرتر که‌ڵک له‌و جۆره
چیرۆکانه وه‌ربگرین
بۆ نموونه:
•ئه‌گه‌ر من پاتشای
جیهان بام.........
•ئه‌گه‌ر من شاره‌وانی
شاره‌کامان بام ئه‌و کات......
•ئه‌گه‌ر رۆژێک ببمه
پزیشک ئه‌و کات.....
•و.......تاد.
No comments:
Post a Comment