پێكهێنانی په‌یوه‌ندی ئه‌رێنی له‌نێوان
مامۆستا و فێرخوازدا
نووسین: عومه‌ر مه‌عرِووفی
(هه‌ڵمه‌ت). م.ی.زانكۆی سۆران، فاكولتی په‌روه‌رده‌ی بنیات
لافاو.ن.عه‌بدوڵڵا.
قوتابی قۆناغی سێی زانستی گشتی زانکۆی سۆران
Lafaw.nuri@yahoo.com
زۆربه‌ى بیردۆزه زانیاریه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و برِوایه‌ن كه‌وا فێربوون روداوێكی
كۆمه‌لایه‌تیه، زۆربه‌ى لیكۆلینه‌وه‌كان سه‌لماندویانه كه ئه‌گه‌ر مامۆستا دروست
كردنی په‌یوه‌ندیه‌كی گه‌رمو گورو سۆزدارانه له‌گهڵ فێرخوازه‌كانی پشت گوئ بخات ئه‌وا
هه‌ردوكیان واته مامۆستا‌و فێرخواز باجی ئه‌و پشتگوئ خستنه ئه‌ده‌ن ، بۆ باشتر
كردنی هه‌لی فێرخواز بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌كادیمی و رۆشنبیرانه پێویسته هه‌ولَبده‌ن
بۆ پێكهێنانی په‌یوه‌ندیه‌كی كه‌سی واتادار له گه‌ڵ فێرخوازه‌كاندا.
چ شتێك وه‌سفی په‌یوه‌ندی ئه‌رێنی نێوان
مامۆستا‌و فێرخواز ئه‌كات ؟
( پیانتا pianta) په‌یوه‌ندی ئه‌رێنی
نێوان مامۆستا‌و فێرخواز به په‌یوه‌ندیه‌كی كراوه و سۆزدارانه و پشتگیریه‌كی ئه‌كادیمی
كه له نێوان مامۆستا‌و فێرخواز هه‌یه وه‌سف ده‌كات. ئه‌م په‌یوه‌ندیه له سه‌ره‌تای
ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا و له كاتێك دا كه فێرخواز له ژینگه‌ی قوتابخانه‌ى سه‌ره‌تاییه‌وه
ئه‌چێت بۆ ژینگه‌یه‌كی تر كه زیاتر پچرِ
پچرِه
واتا چوون بۆ قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی زۆر گرنگه.
په‌یوه‌ندیه‌كی
باش :فێرخوازه‌كان چیان له مێشكدایه ؟
له‌كاتێكدا هه‌ردو كۆمهڵه‌ى فێرخوازه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان
و فێرخوازه سه‌ركه‌وتوه‌كان باوه‌رِیان وایه كه گرنگه
مامۆستاكان به‌رێزه‌وه مامهڵه‌یان له‌گهڵ
بكه‌ن و ئه‌رك و تێكۆشانیان له‌به‌رچاو بگرن ،ئه‌م دوو كۆمه‌ڵه فێرخوازانه له‌باره‌ى
ئه‌وه‌ى كه چ وا له په‌یوه‌ندی نێوان مامۆستا و فێرخواز ئه‌كات واتادار بێت بیرورای
جیاوازیان هه‌یه.
ئه‌م فێرخوازانه هه‌ست به‌وه ئه‌كه‌ن كه
مامۆستاكانیان گرنگیان پێ ئه‌ده‌ن ((به شیكردنه‌وه‌ى گرنگیه كه‌سیه‌كان و یارمه‌تیان
ئه‌ده‌ن كه هه‌موو وزه‌یان بخه‌نه سه‌ر
ئامانجه درێژ خایه‌نه‌كان وه‌ك ده‌رچوون له قوتابخانه‌ى دوا ناوه‌ندی ))
په‌یوه‌ندیه‌كان :چۆن كاریگه‌ریان له سه‌ر
پۆل هه‌یه ؟
فێرخوازه‌كان به شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌لایه‌نى
هه‌ست و سۆز و رۆشنبیرى خۆیان ته‌رخان ئه‌كه‌ن له ناو پۆلدا به شێوه‌یه‌ك كه په‌یوه‌ندیه‌كی
ئه‌رێنیانه یان ئه‌بێت له‌گه‌ل مامۆستا كانیان ، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و مامۆستایانه‌ى
كه په‌یوه‌ندیه‌كی ئه‌رێنی له‌گهڵ فێرخوازه‌كانیان دروست ئه‌كه‌ن چه‌ند سودێك له‌مه
وه‌رئه‌گرن :-
1-زیاد كردنی ئاستی سه‌رنجی قوتابیان و چێژ
وه‌رگرتنیان له ناو پۆل.
2-زیادكردنی ده‌سكه‌وتی ئه‌كادیمی فێرخوازه‌كان
.
3-كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ى
كه ده‌بنه هۆی شێواندنی ناو پۆل.
چۆن په‌یوه‌ندی ئه‌رێنی مامۆستا‌و فێرخواز
كار ده‌كاته سه‌ر فێرخوازه ئه‌كادیمیه سه‌ركه‌وتوه‌كان؟
ئه‌و خوێندكارانه‌ى كه ده‌سكه‌وتی به‌رزیان
هه‌یه هه‌میشه ئه‌وه ئه‌كه‌ن كه لێیان چاوه‌رىَ
ئه‌كرێت ،به‌ڵام ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێز ی نێوان مامۆستا‌و قوتابی دروست نه‌كرابێ
ئه‌وا خۆیان به‌دوور ئه‌گرن له مامۆستا‌و له ئه‌ركی قوتابخانه ، ئاشكرایه ئه‌گه‌ر
مامۆستاكان په‌یوه‌ندیه‌كی ئه‌رێنی له‌گهڵ فێرخوازه ئه‌كادیمیه سه‌ركه‌وتوه‌كان
بنیات بنێن ئه‌وا ئه‌و فێرخوازه له‌ناو پۆل خه‌ریكی وه‌رگرتنی وانه‌كانی ئه‌بێت .
چۆن په‌یوه‌ندی ئه‌رێنی كارده‌كاته سه‌ر
قوتابیه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان؟
به شێوه‌یه‌كی چاوه‌روان كرا‌و ،په‌یوه‌ندیه‌كی
لاواز ى نێوان مامۆستا‌و فێرخواز دۆزرایه‌وه له ناو ئه‌و فێرخوازانه‌ى وازیان هینابوو
له قوتابخانه .
هه‌روه‌ك چۆن له لیكۆلینه‌وه‌كانی (ویلج
و روتر ) دا بهڵگه‌ى باوه‌ر پێكراو دابین كراوه‌و خراونه‌ته رِوو
له باره‌ى گۆشه‌گیری و ره‌تكردنه‌وه‌ى فێرخواز له قوتابخانه و یه‌كێك له‌و گۆرانكاریانه‌ى
كه له شیكردنه‌وه‌كانیاندا رویدا ئه‌ویش بایه‌خدانی مامۆستا بوو بۆ قوتابی .
((داوا له‌و قوتابیانه‌ى كه وازیان له
قوتابخانه هێنابوو كرا كه پله دابنێن بۆ
بایه‌خدانی مامۆستا به قوتابی له سه‌ر 4 پله ،نمره‌كان له باش بۆ خراپ بوون كه
له لایه‌ن %56ی ئیسپانیه‌كان و %50 ره‌ش پێسته‌كان و %59 له سپی پێسته‌كان بو.
هه‌ر چۆنێك بێت شتێكی ئاساییه بۆ ئه‌و
قوتابیانه‌ى كه سه‌ر ناكه‌ون له زۆربه‌ى خوله‌كان كه نمره‌ى له سه‌روو ناوه‌ند
به ده‌ست بێنن له‌و پۆله‌ى كه په‌یوه‌ندیه‌كی گرنگیان هه‌یه له‌گهڵ مامۆستاكانیان
.
دیاره كه ئه‌گه‌ر مامۆستا ژینگه‌یه‌كی پشتگیریكه‌ر
بۆ قوتابیه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان دابین بكات ئه‌مه به شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی كاریگه‌رى
ئه‌بێت له‌سه‌ر هه‌لوێستی فێرخوازان به‌رامبه‌ر قوتابخانه و ئه‌بیته هۆی زیاد
كردنی ئه‌گه‌رى مانه‌وه‌یان تا كاتی ده‌رچوون له قوتابخانه‌ى دواناوه‌ندی .
مامۆستایان چۆن ئه‌توانن په‌ره‌بده‌ن به
په‌یوه‌ندی نێوان مامۆستا‌و قوتابی ؟
Ø *شتی زۆر بزانه له‌باره‌ى گرنگیه تاكه
كه‌سیه‌كانی فێرخواز و پێشینه‌كانیان .هه‌ولَبده
گرنگیه تاكه كه‌سیه‌كانیان ببه‌ستیه‌وه به ئه‌ركى ناو پۆل به پێی توانا و فێربون له‌باره‌ى كلتور‌و ئاینی فێرخواز یارمه‌تی
ده‌ره بۆ ئه‌وه‌ى به شێوه‌یه‌كی باشتر بیان ناسین .
Ø *ئه‌نجامدان و دانانی چالاكی رۆژانه‌و كۆبونه‌وه‌ى
هه‌فتانه‌ى مامۆستا‌و فێرخواز و هه‌روه‌ها گفتوگۆی ناو پۆل كه ده‌توانێ وا له فێرخواز بكات كه رای خۆیان هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ى مامۆستاكان نیگه‌رانیه‌كانیان بخه‌نه
رِوو
.
Ø دابین كردنی هه‌لی فێربونی كۆمه‌لایه‌تی
بۆ فێرخوازان كه په‌ره به تواناكانیان ئه‌دات بۆ ئه‌وه‌ى له خودى خۆیان و هه‌ستی
كه‌سانی تر تیبگه‌ن (مۆرای)
Ø ئاگادارى چالاكی پۆل به ،هه‌ولَ
بده ئه‌و گرژیه‌ى كه له نێوان فێرخوازاندا هه‌یه نه‌یهێلَیت
.
Ø ئارام به له‌گهڵ ئه‌و فێرخوازانه‌ى كه
شێوێنه‌رو بێرِێزن ،به په‌یوه‌ندی كردن له‌گهڵ
قوتابیه شێوێنه‌ره‌كان ئه‌توانین په‌ره به ره‌فتاره باشه‌كانیان بده‌یت له‌ناوپۆل.
Ø هه‌لسوكه‌وتی نمونه‌یی بنوێنه ،به گشتی
فێرخوازه‌كان به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی مامۆستاكانیان له قوتابخانه‌و له ناو پۆلدا زۆر
هه‌ستیارن.
پێویسته مامۆستاكان له‌و په‌ری خۆرَِاگرى
بن و هه‌میشه رِه‌فتاری
نمونه‌یی ئه‌رێنی بنوێنن و بۆ ئه‌وه‌ى مامۆستا
ئاگادار بێت له هه‌ر هه‌ستێكی نه‌رێنی كه پێشانی به‌رامبه‌ر فێرخوازه‌كانی ئه‌دات
هه‌ندێك له دانیشتنه‌كانی ناوپۆل له لایه‌ن مامۆستاوه تۆمار بكرێن و هه‌لسه‌نگاندنی بۆ بكات ..
مامۆستایانی هێژا بۆ خستنه گه‌رِی
په‌یوه‌نیه‌كی گونجاو له‌گهڵ قوتابیه‌كانیان پێویسته ئه‌م خالَانه‌ی
خواره‌وه ره‌چاو بكه‌ن كه مه‌رجی پێویستن بۆ هاتنه ئارای په‌یوه‌ندیه‌كی باش له
نێوان مامۆستا و قوتابیدا:
گرنگی پێدان :-
قوتابیه‌كان ئه‌یانزانی كه مامۆستاكه‌یان
گرنگی به هه‌موو قوتابیه‌كانیان ئه‌ده‌ن ،و زور رێگه هه‌بوو كه مامۆستاكان ئه‌و
گرنگی پێدانه‌یان پێشان ئه‌دا ،هه‌ندێ له مامۆستاكان قوتابیه‌كانیان وه‌كو ئه‌ندامێكی
خێزانی خوَیان خۆشه‌ویست هه‌ندێ لیكولینه‌وه‌ى
سه‌ره‌تایی ئاماژه به‌و مامۆستایانه ئه‌دات .هه‌ندێ ماموستا له قوتابخانه سه‌ره‌تایی
و ناوه‌ندی په‌یوه‌ندیه‌كی هاوشێوه‌ى په‌یوه‌ندی دایكایه‌تیان دروست كردبوو،
رێزگرتن :-
په‌یوه‌ندیكی كاریگه‌ر رێزگرتنێكی هاوبه‌شی
دوولایه‌نه دروست ئه‌كات ،قوتابیه‌كان ئاماژه‌یان به چه‌ند مامۆستایه‌ك دا كه به‌ته‌واوه‌تی
زێزیان له‌و مامۆستایانه نه ئه‌گرت جونكه ئه‌م مامۆستایانه یارمه‌تی قوتابیه‌كانیان
نه‌ئه‌دا بۆ فێربوون ،وه پێچه‌وانه‌كه‌شی راست بوو هه‌ندێ مامۆستا كه‌وا زۆرخۆشه‌ویستیش
نه‌بوون له لای قوتابیان به‌لام په‌یوه‌ندیه‌كی وایان له‌گه‌ل قوتابیه‌كانیان
دروست كردبوو كه زۆر رێزیان لئ ئه‌گیرا
(هه‌روه‌كوو قوتابیه‌ك وتی له‌باره‌ى ئه‌م
جۆره مامۆستایانه :-ئه‌و زۆر ئێمه‌ى ماندوو ئه‌كرد به شێوه‌یه‌ك كه هه‌ندێ جار
خۆشمانه‌ویست هه‌ندی جاریش خوشمان ناویست به‌لام رێزى زورمان لێ ئه‌گرت واى له ئێمه
ئه‌كرد كه كاربكه‌ین و له‌وانه‌كانمان ده‌ربچین )
ئه‌توانین به‌ده‌ست هێنانی رێز ببه‌ستینه‌وه
به شێوازى تێكه‌لاوبوون له‌گه‌ل قوتابیان ، ئه‌و رێزه‌ى كه قوتابیه‌كان له مامۆستاكانیان
ئه‌گرن له ئه‌نجامی جونیه‌تی مامه‌له كردن و قسه‌كردنی مامۆستایه له‌گه‌ل قوتابی
دا دروست ئه‌بێ به‌و شێوه‌یه‌ی كه مامۆستا چۆن هه‌لسوكه‌وت ئه‌كات له‌ناو پۆل ،وه
ئه‌و وزه‌یه‌یو تێكۆشانه‌ى كه له‌كاركردنیانه‌وه دیاره و ئه‌و په‌رۆشیه بو فێربوون
و دلسۆزیان بو قوتابخانه‌و زانكۆ و ئه‌و راستگۆییه‌ى كه پیشانی قوتابیه‌كانیان ئه‌ده‌ن
،ئه‌مانه هه‌موویان ئه‌بنه هۆی ئه‌وه‌ى كه قوتابیه‌كان رێزێكی زۆر له مامۆستاكان
بگرن.
هه‌لسوكه‌وتی مامۆستاكان هه‌لسوكه‌وتێكی
ئاسایی بوو له‌گه‌ل كه‌سه پێگه‌یشتوه‌كان ، ئه‌وان شیكردنه‌وه‌ى یارمه‌تی ده‌رو
هوكاری كاركردن و دلسۆزبوون و پیشه‌گه‌ر بوون و سوباس كردن و داواى لیبوردن كردن له
كاتی گونجاو وه به نرخ وه‌رگرتنی بیرۆكه‌ى قوتابیان و به‌شدارى كردنیان و ئه‌مانه
هه‌موویان زیاتر واله‌قوتابی ئه‌كه‌ن كه رێزی زۆر له مامۆستابگرن و ئه‌ركو
ماندووبونیان له‌به‌رچاو بگرن..
هه‌ولَ
و تێكۆشانی زیاتر:-
قوتابیان زۆر سه‌پاس گوزار بوون بۆ هه‌ول
و تێكۆشانی زیاتر ى مامۆستا بۆ خه‌لات كردن و هاندانیان ،وه هه‌ندێ جار ئه‌و مامۆستایانه
خه‌لاتی ماددیان ئه‌به‌خشیه قوتابیه‌كانیان
(هه‌روه‌ك قوتابیه‌ك وتی :-مامۆستاكه‌مان
هه‌میشه هانی ئێمه‌ى ئه‌دا و هه‌ندێ جار چكلێت ى ئه‌هێنا بۆناو پۆل و خه‌لاتی ئه‌كردین
.)
زۆر نمونه هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و مامۆستایانه‌ى
كه به پاره‌ى تایبه‌تی خۆیان دیاریان بۆ قوتابیه‌كانیان ئه‌كری و قوتابیه‌كانیش
له‌مه ئاگادار بوون و زۆریش سوپاسگوزار بوون ،و زۆربه‌ى مامۆستاكان كه‌لو په‌ل و
سه‌رچاوه‌كانی خۆیان ئه‌دا به قوتابیه‌كانیان بۆ یارمه‌تی دانیان، رێگایه‌كی تر
بو پته‌وكردنی قوتابی پێدانی كاتی زیاتره بو وانه‌خوێندن له كاتی تایبه‌تی مامۆستا،هه‌ندێ
مامۆستا داهێنه‌ر بوون و رێگای تریان ئه‌دۆزیه‌وه بو یارمه‌تی دانی زیاتری قوتابی
به شێوه‌یه‌ك كه به قوتابیه‌كانیان ئه‌وت ئه‌توانن له هه‌ر كاتێك دا بێت بێن بۆ
وانه‌ى ئه‌و له پۆلێكی تر بو ئه‌وه‌ى ئه‌و شته‌ى كه باش لێی تێنه‌گه‌یشتون لێی تێبگه‌ن
و زانیارى زیاتر به‌ده‌ست بێنن و قوتابیه‌كان ئه‌مه‌یان زۆر پێ یارمه‌تی ده‌ر بوو
زۆریش سوپاسگوزار بوون .
ریگایه‌كی تر بۆ دابین كردنی پشتگیری
كردنی زیاتر بۆ قوتابی باسكردنی لایه‌نێكی ژیانی تایبه‌تی مامۆستایه و باسكرنی هه‌ست
و سۆزیان و باسكردنی شكست و به‌رگه‌نه‌گرتنیانه بۆ قوتابیه‌كانیان ،
هه‌روه‌ك چۆن قوتابیه‌ك ئه‌لیت :-له‌سه‌ره‌تای
سالَ
مامۆستاكه‌مان باسی ژیان و خێزانی خۆی كرد و ئیمه‌ش پرسیارمان لێئه‌كرد له باره‌ى
ژیانی و ئوه‌یش وه‌لامی ئه‌دایه‌وه .
وه مامۆستایه‌كیش ئه‌لێت :-به‌ر له‌وه‌ى
چاوه‌رێی كراوه‌یی یان لێ بكه‌م سه‌ره‌تا باسی خۆمم بۆكردن و ئه‌وانیش سه‌رسام
بوون به راشكاووی من له‌گه‌لیان ئه‌گه‌ر من راشكاو نه‌بم له‌گه‌لیان چون چاوه‌رێى
ئه‌وه‌یان لێ بكه‌م كه ئه‌وان راشكاوبن له‌گه‌لم.
ئه‌م نمونانه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌كه‌نه‌وه
كه‌وا باسكردنی ژیان‌و ئه‌زمونی مامۆستا كاریگه‌ریه‌كی ئه‌رێنی ئه‌بێت له‌سه‌ر
قوتابی.
سۆز بو هاندان \په‌رۆشی:-
ئه‌رێنی بوون و وزه هه‌بوون بو وانه وتنه‌وه تایبه‌تمه‌ندی
سه‌ره‌كین وه خویندنه سه‌ره‌تاییه‌كان تیبینی ئه‌وه‌یان كردوه كه مامۆستا بیهاوتاكان
زوتر زه‌رده‌خه‌نه ئه‌كه‌ن
هه‌روه‌ك قوتابیه‌ك ئه‌لێت :-زه‌رده‌خه‌نه
له‌سه‌ر ده‌مووچاوو جه‌سته‌ى به‌دی ئه‌كرێت ، ئه‌و كه‌سێكی ئه‌رێنیه و ئێمه به‌په‌رۆشین
بو وانه‌كه‌ی و وانه وتنه‌وه‌كه‌شی به شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنیه .
نمونه‌ى زۆر هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و مامۆستایانه‌ى
كه وائه‌كه‌ن فێربوون و خوێندن خوَش بێت له ناو پۆل
.وه قوتابیه‌كان پیان باشه كه‌وا كه‌شو هه‌وای ناوپۆل كه‌مێك گالته‌كردن و خۆشی
تێدابێت و ئه‌وه مانای ئه‌وه نیه كه مامۆستاكان هه‌میشه گالته بكه‌ن ئه‌وه
مانای ئه‌وه‌یه كه مامۆستاكان وا له قوتابی بكه‌ن كه ببێته كه‌سێكی رۆح سووك
، وه كه‌شوهه‌وایه‌كی ئارام و خۆشی ناوپول وا له‌قوتابی ئه‌كات كه هه‌ست به
ئازادی بكه‌ن له ناوپۆلو به شێوه‌یه‌كی باشتریش كاردانه‌وه‌یان ئه‌بێت له چالاكی
ناوپۆل .
ئارامی و كۆلنه‌دان :-
پێویسته مامۆستاكان به ئارام بن له‌گه‌ل
قوتابیه‌كانیان و ئاگادار بن له‌هه‌لسوكه‌وتی ناوپۆل و شیكردنه‌وه‌ى زیاتر بده‌ن به
قوتابیه‌كان له‌باره‌ى وانه‌كه .
قوتابیه‌كان ئه‌وه‌یان دوپاتكرده‌وه كه
چه‌ند یارمه‌تی ده‌ره بۆیان كه ئه‌گه‌ر مامۆستاكانیان كۆلنه‌ده‌ن و زانیاریه‌كان
دووباره بكه‌نه‌وه و شیكردنه‌وه‌ى زۆر‌و جیاواز
بده‌ن و نمونه‌ى زۆر بده‌ن تاكو
قوتابیه‌كان به‌توه‌اوى له وانه‌كه تیئه‌گه‌ن .
قوتابیه‌ك ئه‌لێت :-مامۆستایه‌كی زۆر
باشن هه‌یه كه نمونه‌ى زۆر باش و زۆر به‌باشی شیكردنه‌وه له‌سه‌ر بابه‌ته‌كان ئه‌دات
ه هه‌ست به داخ ئه‌كه‌م بو ئه‌و قوتابیانه‌ى كه مامۆستایه‌كی وه‌كو مامۆستای ئیمه‌یان
نیه .
باوه‌ر كردن به تواناكانیان :-
قوتابیه‌كان ئه‌یانزانی كه كامه مامۆستا
باوه‌رى به توانای قوتابی هه‌یه ئه‌و مامۆستایانه باوه‌ریان به گریدانی ئاره‌زوو
به باوه‌ر هه‌بوو بو قوتابیان بۆ ئه‌وه‌ى قوتابیان بروایان به خۆیان هه‌بێت .
باوه‌ربوونی مامۆستا به قوتابیه‌كانیو به
تواناكانیان كه وایان لیبكه‌ن هه‌ست به بیهاوتایی بكه‌ن و هه‌ست بكه‌ن كه كه‌سێكی
تایبه‌تن ئه‌مه كاریگه‌ریه‌كی راسته‌وخوی
هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ستی قوتابیان بۆ مامۆستا.
قوتابیه‌كان چۆن ئه‌م په‌یوه‌ندیه ده‌نرخێنن؟
قوتابیه‌كان زۆر به‌دیقه‌تن له‌باره‌ی
مامۆستاكانیان و سه‌یری هه‌موو نمونه‌یه‌ك ئه‌كه‌ن و چاودێری هه‌موو هه‌لسوكه‌وتێكی
مامۆستا ئه‌كه‌ن به‌لام ئه‌مه مانای ئه‌وه نیه كه‌وا قوتابیه‌كان هه‌میشه چاوه‌رێی
هه‌لسوكه‌وتی نمونه‌یین له مامۆستاكه‌یان وه پێیان ئاساییه كه ئه‌گه‌رمامۆستا
جارجار هه‌له‌یه‌ك بكات و له‌م كاتانه‌دا مامۆستا ئه‌توانێ داوای لیبوردن بكات له
قوتابیه‌كان.
هه‌لسوكه‌وتی هه‌ندێ مامۆستا كاریگه‌ری نه‌رێنی
هه‌یه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان مامۆستا‌و قوتابی و له‌سه‌ر پرۆسه‌ى خوێندنیش:-
یه‌كێك له‌و هۆیانه‌ى كه كاریگه‌ری نه‌رێنی
هه‌یه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كه‌و پرۆسه‌ى خوێندن ئه‌مانه‌ن :مامه‌له‌كردنی نادادپه‌روه‌رانه
،نه‌ناسینی یه‌كتری ،فه‌رامۆشكردنی قوتابی و به‌راورد كردنی قوتابی به كه‌سانی له‌و
باشتر ،توره بوون له‌سه‌ر شتی بچوك ،گوێ نه‌گرتن ، باوه‌ر نه‌كردن به تواناكانی
و به‌سه‌ر نه‌بونی كاتی خۆش ، شیكردنه‌وه‌ى خراپ ، هه‌بوونی وانه‌ى بێزاركه‌ر ، هه‌روه‌ها
هه‌ندێ مامۆستا وا مامه‌له له‌گهڵ قوتابیه‌كان ئه‌كه‌ن كه قوتابیه‌كان هه‌میشه
هه‌له‌ن و مامۆستاكان هه‌میشه راستن .
قوتابیه‌كان زۆر به دیقه‌ت و ئاگادارن له
زمانی جه‌سته‌ى مامۆستا‌و قسه‌كانی مامۆستا
:-
قوتابیه‌كان وه‌سفی روخسار‌و زمانی جه‌سته‌ى
مامۆستا‌و پله‌ى ده‌نگی مامۆستاكه‌یان ئه‌كه‌ن ، وه وێنه‌ى راسته‌قینه‌ى مامۆستا له‌لایه‌ن
قوتابیه‌وه ئه‌نرخێنرێ له لایه‌نی راستگۆیی له كاركردنی و هه‌لوێسته‌كانی و
زمانی جه‌سته‌یی گونجاو ئه‌مانه هه‌موو یارمه‌تی ده‌رن بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى خوێندن
خۆشتر بكه‌ن و زیاتر هانی قوتابیه‌كان ئه‌دات .
هه‌روه‌ك چۆن قوتابیه‌ك ئه‌ڵێت :-مامۆستاكه‌مان
به روونی و ئارامی قسه ئه‌كات ئێمه‌ش سه‌یرى ده‌ربرینه‌كانی ئه‌كه‌ین و ئه‌و هه‌ست
به‌وه ئه‌كات كه ئه‌یلێت ،ئه‌و ئێمه‌ى خوشه‌وێت و به‌په‌رۆشه بۆ كاره‌كه‌ى.
زمانی جه‌سته‌یی رۆلێكی گرنگ ئه‌بینێت له
ناو پۆل و له‌و پولانه‌ى كه مامۆستا په‌یوه‌ندیه‌كی باشی بنیات ناوه له‌گه‌ل
قوتابیه‌كانی:-
قوتابی هه‌موو زمانی جه‌سته‌یی مامۆستا ئه‌خوێنێته‌وه
و هه‌ندێ مامۆستا هه‌ندێ نیشانه‌یان دروست كردوه كه ئاماژه بۆ هه‌لسوكه‌وتی
قوتابی ئه‌كات و ئاگاداری ئه‌كاته‌وه و ئه‌م نیشانانه بیده‌نگ و كاریگه‌رن و ئه‌و
نیشانانه ئاماژه به قوتابیه‌ك ئه‌كه‌ن بی ئه‌وه‌ى قوتابیانی دی ئاگادار بن .
به‌رهه‌می ئه‌م په‌یوه‌ندیه :-
ئه‌م په‌یوه‌ندیه وا له قوتابی ئه‌كات
كه باوه‌رى ته‌واوی به تواناكانی خۆى هه‌بێت و وا ئه‌كات كه‌وا به‌م متمانه به‌خۆ
بوونه قوتابیه‌كان له‌ناو خۆیاندا یارمه‌تی یه‌كتری بده‌ن و وره‌ى یه‌كتری به‌رز
بكه‌نه‌وه .
به‌وه‌فایی :-
كاتێك په‌یوه‌ندیه‌كی به هێز هه‌بێت له
نێوان مامۆستا‌و قوتابی ئه‌وا رێزگرتنێكی دوولایه‌نه دروست ئه‌بێت و هه‌ردوو لا هه‌وله‌ده‌ن
ره‌زامه‌ندی یه‌كترى به‌ده‌ست بێنن .به‌م شێوه‌یه ره‌وشتی كاری جوان له لای
قوتابیه‌كان دروست ده‌بێت .