ئه‌م شێوازه که له ساڵی 1988دا له لایه‌ن «ئالێکس
ئۆسبۆرن»ـه‌وه ناسێندراوه، ته‌کنیکێکی داهێنانه و له لایه‌ن
زۆرێک له شاره‌زایانی بواری په‌روه‌رده‌وه وه‌ک شێوازی داهێنه‌رانه‌ی چاره‌سه‌ری
کێشه ناودێر کراوه، ده‌توانێت به هه‌ر دوو ئاستی تا‌ک و پۆلدا به‌ڕێوه بچێت و
بریتیه له ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که ده‌خرێنه گه‌ڕ بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری یان ئه‌نجامێک
بۆ کێشه یان پرسیارێک، له ڕێگای کۆکردنه‌وه‌ی ڕای خۆکردی به‌شداربوان. مه‌به‌ست
له خۆکرد ئه‌وه‌یه که ئه‌و ڕا و بۆچونه‌ی که ده‌ری ده‌بڕن بێ ئاماده‌یی
پێشووتر و هه‌ر به گوێره‌ی بۆچون و بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌و کاته‌ی فێرخوازه‌کانه. هه‌ڵبه‌ت
ئه‌وه‌شمان له‌به‌رچاو بێت که شێوازی بارانی مێشکی به پۆل زۆر کاریگه‌رتر و به‌که‌ڵکتره
له تا‌ک و ده‌توانێت ڕا و بۆچونی نوێتر بێنێته ئاراوه. هه‌ڵبه‌ت ئۆسبۆرن لای
وایه که ڕاده‌ی هاتنه ئارای پێشنیار یان ڕای جیاواز له لایه‌ن تاکه‌وه له
کاتی به‌شداری به کۆ، واتا له ناو گروپ دا تا دوو به‌رانبه‌ر زیاد ده‌کات.
ئه‌م شێوازه، شێوازێکی زۆر گونجاوه بۆ مامۆستایانی
وانه‌ی کوردی، به‌تایبه‌ت له پۆلی یه‌کی سه‌ره‌تاییدا له کاتی خوێندن و فێرکردنی
پیتێکی نوێ‌دا. مامۆستایانی خۆشه‌ویست ده‌توانن داوا له قوتابیه‌کانیان بکه‌ن که ناوی
ئه‌و وشانه بڵێن که ئه‌و پیتانه‌یان تێدا هه‌یه. هه‌روه‌ها له ده‌رسگه‌لێکی
وه‌کو کۆمه‌ڵناسی و به گشتی زانسته مرۆڤیه‌کاندا ئه‌م شێوازه زۆر کارامه‌یه و
ده‌توانێت باشترین که‌ڵک و مفاح به قوتابیه‌کان بگه‌یه‌نێت. هه‌روه‌ها له ڕاوێژکاریش دا ئه‌م شێوازه
ناوبانگێکی جیهانی هه‌یه و که‌ڵکێکی زۆری لێ وه‌رده‌گیردرێت.
مامۆستایان بۆ بیرهێنانه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانی ڕابردوو یان
ڕێسا و واتاگه‌لی پێویست بۆ چاره‌سه‌ری گرفت ده‌توانن که‌ڵک له‌م شێوازه وه‌ربگرن
و به‌م جۆره ئه‌م شێوازه هاریکاریه‌کی باش بێت بۆ قوتابیان له‌م پێناوه‌دا(سیف،1386).
چوار
ڕێسای بنه‌ڕه‌تی له بارانی مێشکی دا:
·
ڕه‌خنه قه‌ده‌غه‌یه: ئۆسبۆرن(1963) لای وایه له کاتی به‌کارهێنانی شێوازی
بارانی مێشکی دا، نابێت هزر و تێڕوانینی فێرخوازه‌کان بدرێته به‌ر ڕه‌خنه و
مامۆستا ده‌بێت خۆ له‌م کاره بپارێزێت و ئیزن بدات فێرخوازه‌کان تێڕوانینه ڕاست
یان هه‌ڵه‌کانی خۆیان بڵێن، هه‌ر جۆره ڕه‌خنه و وه‌ده‌نگ هاتنێک هه‌مبه‌ر وه‌ڵامه‌کان،
ڕاده‌ی به‌شداری قوتابیه‌کان که‌م ده‌کاته‌وه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که قوتابیه‌کان له
جیاتی به‌شداری کردن ده‌ست بکه‌ن به هه‌ڵوێست گرتن له‌به‌رانبه‌ر مامۆستادا و له
جیاتی ڕاده‌ربڕین دمه‌قاڵه ساز ببێت.
·
پێداگری له‌سه‌ر چه‌ندی: هه‌ر به‌و ڕاده‌یه که بیر و ڕا و بۆچونی زۆرتر بێته
ئاراوه، به‌و راده‌یه‌ش ئه‌گه‌ری هه‌بوونی ڕا و بۆچونی درووست، ڕوو له زیاد بوون
ده‌کات. سه‌رکه‌وتنی ئه‌م شێوازه په‌یوه‌ندی هاوته‌ریب و ئه‌رێنی هه‌یه له‌گه‌ڵ
ڕاده‌ی به‌شداری و هاتنه ئارای ڕای جیاوازتر و زۆرتر.
·
به‌رز و نزم و پته‌وکردنی پێشنیاره‌کان: لێره‌دا مامۆستا نابێت لای وابێت هه‌ر فێرخوازێک بۆی
هه‌یه ته‌نیا جارێک به‌شداری بکات و مافی ده‌ربڕینی ته‌نیا یه‌ک ڕای هه‌یه، به‌ڵکو
فێرخوازه‌کان بۆیان هه‌یه ئاڵوگۆڕی له بیر و ڕای خۆیان دا پێک بێنن و به‌تایبه‌ت
له‌دوای گوێ بیست بوونی ڕای هاوڕێکانیان، بیروڕای پێشووی خۆیان بگۆڕن یان به‌رز و
نزمی بکه‌ن و له ئاکامدا ڕایه‌کی پته‌وتر و به‌هێزتر بخه‌نه ڕوو که ئه‌مه‌ش ده‌توانێت
به واتای نزیک بوونه‌وه یان گه‌یشتن به باشترین وه‌ڵام یان ڕێگاچاره بیت.
·
به‌شداریکردن به زۆره‌ملی نیه: ئه‌گه‌ر که‌سێک نه‌یهه‌ویست به‌شداری بکات یان ڕای خۆی
ده‌رببڕێت ئه‌وا هیچ زۆره‌ملیه‌ک نابێت بکردرێت و به‌شداری کردن یان نه‌کردن له‌سه‌ر
ویست و داخوازی به‌شداربوانه.
که‌ی
و بۆچی ئه‌م شێوازه به‌کار دێت:
ئه‌م
شێوازه بۆ تێگه‌یشتن و جێگیرکردنی زانیاری و له کاتێک دا که هه‌ست به وه‌ره‌زبوونی
قوتابی و فێرخوازه‌کان یان حه‌زیان بۆ به‌شداری کردن و هه‌ڵبڕینی بێده‌نگی ناوپۆل
بکرێت به‌کار دێت. ئه‌م شێوازه بۆ هه‌موو وانه‌یه‌ک ده‌گونجێت و گرینگ‌ترین شێواز
و ته‌کنیکه که‌واده‌کات زانیارییه‌کان جێگیر ببن و قوتابیان و خوێندکاران فێر ببن.
هه‌روه‌ها کاتێ که مامۆستا ده‌یهه‌وێت سه‌رنجی قوتابیان و خوێندکاران ڕابکێشێ و
زۆرینه ڕازی بکات و بابه‌تێکی نوێ پێشکه‌ش بکات، به‌کاری ده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی
دڵنیا بێت له تێگه‌یشتنیان و له کاتی باسکردنی بابه‌تێکی نوێ یان له سه‌ره‌تای
هه‌ر بابه‌تێک یان له کاتی گۆڕینی هه‌ر بابه‌تێک و دۆزینه‌وه‌ی ئامانجه‌کان و گرێ
کوێره‌کانی بابه‌ت و درووست‌کردنی که‌ش و هه‌وایه‌کی کاریگه‌ر و زیندوو پڕ له مشت
و مڕ (خالید حه‌مه خۆشناو،یوسف عوسمان حه‌مه‌د، 2010).
له‌کاتی به‌کارهێنانی شێوازی بارانی مێشکیدا
پێویسته ئه‌م چه‌ند خاڵه له‌به‌رچاو بگیردرێن:
Ø ته‌نیا یه‌ک
بابه‌ت بخرێته به‌ر باس:
ئۆسبۆرن (1963) لای وایه خستنه به‌ر باسی دوو یان چه‌ند کۆمه‌ڵه بابه‌ت ڕاده‌ی
کارتێکه‌ر و چاره‌سه‌ری و هه‌روه‌ها هاتنه کایه‌ی ڕای داهێنه‌نرانه که‌مده‌کاته‌وه.
Ø پێویسته
مامۆستا بابه‌تێک هه‌ڵبژێرێت که پێویستی به خوڵقانی بیر‌و ڕا و ئایدیا هه‌بێت نه‌ک
دادوه‌ری کردن:
واتا نابێت پرسیاره‌که به‌م جۆر له هێمای پرسیار کردن ده‌ست پێ بکات: ئایا وا
ده‌بێت یان نا؟ ئایا باشه یان نا؟ ئایا شیاوه یان نا؟ ئایا به‌که‌ڵکه یان نا؟
به‌ڵکو هێماگه‌لێکی له‌م شێوه‌یه به‌کاربێنێت: بۆ چی ده‌بێت؟ له کوێ به‌کار
دێت؟ یان... تاد.
لێره‌دا
بۆ تیشکۆ خستنه سه‌ر ئه‌م شێوازه نموونه‌یه‌ک دێنینه‌وه:
بۆ
نموونه مامۆستای کۆمه‌ڵناسی به نیازه به که‌ڵک وه‌رگرتن له شێوازی بارانی
مێشکی، شوێنی یاسا له کۆمه‌ڵگادا باس بکات، لێره‌دا مامۆستا پاش ڕوونکردنه‌وه‌ی
باسه‌که و پێناسه و پێشه‌کیه‌ک له‌سه‌ر یاسا له کۆمه‌ڵگا، قوتابیه‌کان ده‌کات
به چه‌ند تاقم و پۆل و له دواییشدا هه‌ر پله‌ی ڕای خۆیان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته
ده‌نووسن و له دوای ته‌واو بوونی کاتی دیاریکراو، مامۆستا داوا ده‌کات وته‌بێژی
هه‌ر پۆلێک بێت و ڕا جیاکانی پۆله‌که‌ی خۆی بۆ ئه‌وانی تر باس بکات.
تێبینی: پێویسته مامۆستایان سه‌رجه‌م مه‌رجه‌کانی پۆلبه‌ندی ڕه‌چاو
بکه‌ن و له هه‌ر پۆلێکدا که‌سانی زرینگ و مامناوه‌ند و لاواز هه‌بن. ئه‌مه واده‌کات
که قوتابیانی لاواز که‌ڵک له ئه‌زموون و زانیاری قوتابیانی تر وه‌ربگرن و ترس و
دڵه‌راوکێیان له به‌شداری کردن بڕه‌وێته‌وه. هه‌روه‌ها قوتابیانی زرینگیش فێری
به‌رپرسی له‌هه‌منه‌ر هاوڕێکانیان ده‌کات.
v
خاڵه ئه‌رێنیه‌کانی شێوازی بارانی مێشکی:
هه‌ڵبه‌ت
هه‌رچه‌ند ئه‌م شێوازه‌تاڕاده‌یه‌کی زۆر له لایه‌ن شاره‌زایانی بواری په‌روه‌رده‌وه
په‌سه‌ند کراوه، به‌ڵام تا ئێستا لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ئه‌وتۆش له‌سه‌ر که‌ڵک و
قازانجی ئه‌م شێوازه نه‌کراوه. به گشتی ده‌توانین بڵێین ئه‌م شێوازه، ئه‌م
خاڵه به‌هێزانه‌ی له‌خۆیدا کۆ کردۆته‌وه:
Ø
به‌سه‌ره‌نجدان به پێکهاتنی هاوهه‌ستی[3]
له نێوان تاکه‌کان، هێزی داهێنان و بیرۆکه‌ی نوێ خوڵقاندن، زێده ده‌بێت.
Ø
له کاتێکی که‌م دا، پێشنیارێکی زۆرمان ده‌ست ده‌که‌وێت.
Ø
قوتابیان هانده‌دات باشتر بیر بکه‌نه‌وه و له هه‌ڵه‌بوونی
ڕای خۆیان نه‌پرینگێنه‌وه.
v خاڵه نه‌رێنی و
که‌موکوڕیه‌کانی ئه‌م شێوازه بریتین له:
Ø
ڕه‌خساندنی هه‌لومه‌رجی
گونجاو بۆ ده‌ربڕینی بیر و ڕای ئازاد هه‌ندێک دژواره.
Ø
بۆی هه‌یه تا‌ک یان پۆل بکه‌وێته به‌ر گوشاری زۆرینه و
سه‌ره‌ڕای جیاوازی له بۆچوونه‌کان دا، ناچار بێت ڕای زۆرینه په‌سه‌ند بکات.
Ø
پێویستی به مامۆستایه‌کی کارامه هه‌یه بۆ به‌رگری کردن
له سه‌ره‌ڕۆیی هه‌ندێک که‌س له ده‌ربڕینی بیر و ڕا دا.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی
که تاکه‌کان به‌رده‌وام حه‌زیان له بیر و ڕای خه‌یاڵیه، له‌وانه‌یه بیر و ڕا
ساکاره‌کان پشت گوێ بخه‌ن و ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی که‌م بوونه‌وه‌ی پێشنیاره‌کان.
[2] . له چه‌ند سه‌رچاوه‌یێکا، ئه‌م شێوازه وه‌ک گوشار و گه‌رده‌لوولی
مێشکی ناوی هاتوه، من خۆم لام وایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که له‌م شێوازه‌دا مامۆستا
نایهه‌وێت هیچ گوشارێکی بۆ مێشکی قوتابی بهێنێت، به‌ڵکو له ڕێگای ئه‌م شێوازه‌وه
ده‌یهه‌وێت وا بکات که قوتابی که‌ڵک له مێشکی خۆی وه‌ربگرێت و به بیرکردنه‌وه،
بگاته سنوری داهێنه‌ری و تازه‌گه‌ری، هه‌ر بۆیه‌ش ناوهێنانی به ناوی گه‌رده‌لوول
و گوشار به ڕای من هه‌ڵه‌یه و باشتر وایه به زریان یان بارانی مێشکی ناودێر
بکرێت.