زنجیره
پێداویستیه‌کانی مرۆڤ له روانگه‌ی "مازلۆ" وه
نووسه‌ر:
عومه‌ر فه‌تاح مه‌عرووفی.
مامۆستای
یاریده‌ده‌ر. زانکۆی سۆران. کۆلیژی په‌روه‌رده‌ی بنیات. به‌شی کوردی
o.mahroufi@gmail.com
له
پێناسه و لێدوانێکی ساکاردا ده‌توانین بڵێین مرۆڤ بریتیه له ز‌نجیره‌یه‌ک له
پێداویستی، که هه‌ندێکیان گشتی و هه‌ندێکیشیان تایبه‌تن، هه‌ندێکیان بۆ به‌شێک له
خه‌ڵکی سه‌ره‌کین و هه‌ندێکیشیان له پێداویستیه سه‌ره‌کیه‌کانی به‌شێک له کۆمه‌ڵگا
به ئه‌ژمار نایه‌ن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که دیار و نه‌گۆڕه، هه‌بوونی پێداویستیه بۆ
مرۆڤ، هه‌روه‌ها وه‌دیهاتنی هه‌ر پێداویستیه‌ک به واتای هاتنه ئارای هه‌ندێک
پیداویستی تره.
گرینگی
بوونی پێداویستی بۆ مرۆڤ وایکردوه هه‌ندێک که‌س ده‌ستبکه‌ن به شیکاری پێداویستیه‌کان
و هێڵکاریان، تا ئێستاش پێناسه‌گه‌لێکی زۆر له پێداویستی هاتۆته ئاراوه. به‌ڵام
سه‌ره‌کیترین و گشتگیرترینیان ئه‌و پێناسه‌یه که له‌لایه‌ن «کافما‌ن»ـه‌وه
هاتۆته ئاراوه. کافما‌ن به‌م جۆره پێناسه‌ی پێداویستی ده‌کات: پێداویستی بریتیه
له مه‌ودای نێوان هه‌لوومه‌رجی هه‌نووکه‌یی و هه‌لوومه‌رجی خوازراو[1].
واتا پێداویستی بریتیه له هه‌لوومه‌رجێک که له‌ودا مه‌ودایه‌ک له نێوان هه‌لوومه‌رجی
هه‌نووکه‌یی و هه‌لوومه‌رجی خوازراودا هه‌یه. به ته‌ژی بوونه‌وه‌ی ئه‌م مه‌ودایه‌ش
هه‌لوومه‌رجێکی تر دێته ئاراوه و هه‌لوومه‌رجی خوازراوی پێکراو ده‌بێته هه‌لوومه‌رجی
هه‌نووکه‌یی.
به‌ڵام
لێره‌دا بۆی هه‌یه چه‌ند پرسیارێک بۆ دایک و باو‌کان و مامۆستایان و به‌گشتی به‌رپرسانی
بواری په‌روه‌رده و بارهێنانی مرۆڤه‌کان بێته ئاراوه.
Ø ئایا هه‌موو
پێداویستیه‌کانی مرۆڤ به‌رامبه‌رن؟
Ø
کامیان له پێشتر و گرینگتره
و کامیان نا؟
Ø ئایا پێداویستیه‌کان
له هه‌موو ته‌مه‌نێکدا به‌رانبه‌ر و هاوتان؟
Ø و .... تاد.
بۆ
وه‌ڵامی ئه‌و چه‌شنه پرسیارانه، باشترین سه‌رچاوه، ئاوڕدانه‌وه له زنجیره پێداویستیه‌کانی
مازلۆیه که مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئه‌م وتاره‌یه و لێره‌دا ده‌یخه‌ینه به‌ر باس.
زنجیره پێداویستیه‌کانی مازلۆ، بیردۆزێکی "هانده‌رانه" یه
له ده‌روونناسیدا[2]،
که له لایه‌ن ئابراهام مازلۆ (1943) هاتۆته
ئاراوه و باس له‌وه ده‌کات که له کاتێکدا خه‌ڵک له‌وه‌ده‌ستهێنانی پێداویستیه
سه‌ره‌تاییه‌کانی خۆیاندا سه‌رکه‌وتوو نه‌بووبن، ناتوانن سه‌رکه‌وتوانه
پێداویستیه به‌رزه‌کانی خۆیان مسۆگه‌ر بکه‌ن. که‌واته پێویسته له پێداویستیه
سه‌ره‌تاییه‌کانه‌وه ده‌ست پێبکه‌ین و به‌ره‌به‌ره مسۆگه‌ریان بکه‌ین. ئایا ده‌کرێت
که‌سێک که هێشتا پێداویستی به خواردن و خواردنه‌وه دابین نه‌کراوه، بتوانێت
بڕوابه‌خۆیی تێدا وه‌دیبێت؟
مازلۆ ڕای وابوو
که ئه‌وه‌ی واده‌کات مرۆڤه‌کان کارێک بکه‌ن و هه‌وڵ بده‌ن بۆ وه‌ده‌ستهێنانی شتێک،
هانده‌ره. واتا مرۆڤ هه‌ر کارێک بکات به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ئامانجێکه‌وه
ده‌یکات.
به گوێره‌ی
تێڕوانینی مازلۆ سه‌رجه‌م پێداویستیه‌کانی مرۆڤ، له‌ناو هه‌ره‌مێکدا (که‌پێکهاتوه له پێنج ئاست) ده‌ست
نیشان کراوه. له‌م هه‌ره‌مه‌دا سه‌ره‌کیترین و گرینگ‌ترین پێداویستیه‌کان له به‌شی
خواره‌وه‌ی هه‌ڕه‌مه‌که‌دا و پێداویستیه‌کانی تر که په‌یوه‌ندیان به خۆده‌رخستن
و خۆبوژاندنه‌وه و وه‌دیهاتنی مرۆڤه‌وه هه‌یه له ئاستی سه‌ره‌وه‌ی هه‌ڕه‌مه‌که‌دا
(ئاستی پێنجه‌م) ده‌ستنیشان کراون و خراونه‌ته ڕوو. چوار ئاستی یه‌که‌م وه‌ک
پێداویستیه جه‌سته‌ییه‌کان و ئاستی پێنجه‌م وه‌ک پێداویستی گه‌شه ره‌چاوده‌کرێن[3]. ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رجێکی
باش و له‌بار بێته کایه‌وه، ئه‌وا مرۆڤه‌کان ده‌توانن به‌جوانی و رێک‌وپێکی و به
پێی ئاراسته‌ی تواناییه بۆماوه‌ییه‌کانیان، گه‌شه بکه‌ن. که لێره‌دا ئه‌م
زنجیره‌یه شیده‌که‌ینه‌وه.
1) پێداویستیه سه‌ره‌تایی
(جه‌سته‌ییه‌کان):
خوارن و خواردنه‌وه و شوێنی حه‌وانه‌وه وئاسووده‌یی جه‌سته‌یی و... تاد، سه‌ره‌کیترین
پێداویستیه‌کانی هه‌ر مرۆڤێکن. مرۆڤی بێبه‌ش له‌م پێداویستیه سه‌ره‌کیانه نه ته‌نیا
ناتوانێت به ئاسته به‌رزه‌کانی تر له هه‌بوون و پێداویستی بگات و کرده‌وه و
دژکرده‌وه‌ی درووست له‌خۆی بنوێنێت، به‌ڵکو مان و ژیانیشی له مه‌ترسیدایه و
رووبه‌ڕووی مه‌رگ ده‌بێته‌وه. که‌واته به‌ر له وه‌دیهێنانی هه‌ر پێویستیه‌کی
تر، پێویسته پێداویستیه سه‌ره‌تاییه‌کانی مرۆڤ دابین بکردرێن و له نه‌مان رزگار
بکرێت.
2) پێداویستی به
ئاسایش و هێمنایه‌تی:
له دوای دابین بوونی پیداویستیه جه‌سته‌ییه‌کان، مرۆڤ پێویستی به هه‌ندێک
هێمنایه‌تی هه‌یه و پێویسته ئاسایشی بۆ دابین بکرێت، ئاسایش و هێمنایه‌تیه‌کی ئه‌وتۆ
که تێیدا پارێزرابێت و هه‌ست به بوون و ژیان بکات و مه‌ترسی له‌سه‌ر نه‌بێت.
پێداویستی
به ئاسایش و هێمانیه‌تی خۆی سێ به‌ش له‌خۆده‌گرێت که بریتین له:
·
ئاسایشی تاکه‌که‌سی
·
ئاسایشی دارایی
·
ئاسایشی سڵامه‌تی و ژیانێکی باش
3) خۆشه‌ویستی و
گرتنه ناوخۆ: پاش ئه‌وه‌ی
که پێداویستیه جه‌سته‌یی و پێویستی به هێمنایه‌تی به‌دیهاتن، سێهه‌مین
پێداویستی که په‌یوه‌سته به په‌یوه‌ندی نێوان تاکه‌کانه‌وه و بریتیه له‌وه‌ی
که پێویسته تاک هه‌ست به‌وه بکات که له ناو خه‌ڵکیدا شوێن و پێگه‌ی خۆی هه‌بێت.
ئه‌م پێداویستیه به‌تایبه‌ت له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا زۆر گرنگه و هه‌ر وه‌ک له
منداڵه بێ دایک و باوکه‌کاندا بیندراوه، ده‌توانێت هه‌ست به هێمنایه‌تی و
ئاسایش له‌م منداڵانه‌دا له‌ناو ببات و نه‌بوونی ده‌توانێت شوێندانه‌ربێت له‌سه‌ر
تواناکانیان له سازدانی په‌یوه‌ندیه‌کی ده‌روونی رێکوپێک له‌م منداڵانه‌دا. به
پێی روانگه‌ی مازلۆ، مرۆڤه‌کان پێویستیان به‌وه هه‌یه که له‌لایه‌ن گرووپه
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه به هه‌ند وه‌ربگیردرێن. هه‌روه‌ها مرۆڤ پێویستی به‌وه
هه‌یه خۆش بویسترێت و خۆشه‌ویستی بکات ئه‌مه‌ش هه‌ر دوو رووی سێکیس و ناسێکسی ده‌گرێته‌وه.
له نه‌بوونی ئه‌م خۆشه‌ویستیه‌دا زۆربه‌ی که‌سه‌کان گیرۆده‌ی ته‌نیایی، په‌شێوی
کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاڵۆزی ده‌روونی و...تاد،ده‌بن.
4) پێداویستی به
متمانه‌به‌خۆ بوون:
هه‌ر کاتێ سێ پێداویستیه به‌رباسه‌کانی پێشوو بێنه دی، ئه‌وا متمانه به‌خۆبوون
دێته کایه‌وه که ئه‌مه‌ش هه‌ر دوو جۆری متمانه‌ی تاک به خۆی و متمانه‌ی خه‌ڵکانی
تر به تاک ده‌گرێته خۆی که متمانه به خۆ بوونی تاکیش هه‌ر له متمانه‌ی خه‌ڵک
به تاک سه‌رچاوه ده‌گرێت. متمانه‌ی خه‌ڵک به تاک، توانای بۆ به‌ربه‌ره‌کانی
کردن له‌گه‌ڵ رووداوه‌کان و متمانه‌کردن به تواناکانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
رووداو و ئه‌رکه‌کان زێده ده‌کات و بڕوا به‌خۆیی بۆ به دیاری دێنێت که ئه‌مه‌ش
واده‌کات، تاک بیر له به‌که‌ڵک و سوودمه‌ندبوونی خۆی بکاته‌وه و ژیان بێ واتا نه‌بینێت
به پێچه‌وانه‌ش له ئه‌گه‌ری دانه‌مرکانی ئه‌م پێداویستیه، تاک هه‌ست به بێ هێزی،
بێ که‌ڵکی و بێ هیوایی و...تاد، ده‌کات.[4]
5) خۆهێنانه‌دی: هه‌ر کات سه‌رجه‌م
پێداویستیه به‌رباسه‌کانی پێشووتر هاتنه دی، ته‌نیا و ته‌نیا یه‌ک پێداویستی له
مرۆڤدا ده‌مێنێت، ئه‌ویش بریتیه له "خۆهێنانه‌دی[5]".
مازلۆ ئه‌م پێداویستیه وه‌ک
هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به‌و شته‌ی که ده‌بێت مرۆڤ ببێت، پێناسه ده‌کات، واتا ئه‌و
شته‌ی که مرۆڤ بۆ گه‌یشتن به‌و له‌دایک بوه.
مازلۆ
بڕوای وایه که ته‌نیا هۆکارێک که واده‌کات تاکه‌کان به پێی ئه‌و ئاراستانه نه‌جوڵێنه‌وه
که ده‌یانگه‌یێنێته ئاستی"خۆخستنه روو" ئه‌و کۆسپانه‌ن که له‌لایه‌ن
کۆمه‌ڵگاوه بۆیان داندراوه، که په‌روه‌رده یه‌کێکه له‌و کۆسپانه، مازلۆ رای
وابوو که ده‌بێت قوتابخانه‌کان له‌جیاتی په‌ڕه‌و کردنی ئه‌و تاکتیکه ئاساییانه
که ته‌نیا ده‌بنه هۆی گه‌شه نه‌سه‌ندنی تاکه‌کان به‌ره‌و ئه‌و تاکتیکانه هه‌نگاو
بنێت که ده‌بنه هۆکاری گه‌شه‌سه‌ندنی تاکه‌کان[6].
که‌واته ده‌بێت سیسته‌می په‌روه‌رده هه‌وڵبدات تواناییه‌کانی تاکه‌کان بدۆزێته‌وه
و به‌ره‌و وه‌دیهێنانیان هه‌نگاوو بنێت، ته‌نیا له‌م حاڵه‌ته‌شدایه که ده‌توانێت
سیسته‌مێکی سه‌رکه‌وتوو بێت و تاکه‌کان بگه‌یێنیت به لوتکه‌ی خۆناسین و وه‌دیهاتنی
توانا و پیداویستیه‌کانیان.
هه‌ره‌می
زنجیره پیداویستیه‌کانی مازلۆ
ئاخر
وته و تێبینی ده‌توانێت هه‌ر ئه‌وه بێت که: له به‌راوردکردنی پێداویستیه‌کانی
قوتابیه‌کان و مرۆڤه‌کانی ته‌نیشتمان، ده‌بێت ئه‌م زه‌نجیره‌مان له‌به‌رچاو بێت و
له ئه‌گه‌ری نه‌هاتنه دی پێداویستیه سه‌ره‌کیه‌کانیان ناتوانی چاوه‌ڕوانی ئاستی
به‌رزتریان لێبکه‌ین و باش بزانین که ده‌سته‌به‌ر نه‌بوونی پێداویستیه نزمه‌کان،
رێگره له ده‌سته‌به‌ر بوونی ئامانجه به‌رزه‌کان.
سه‌رچاوه‌کان:
Ø Maslow, A.H. (1943). A
theory of human motivation. Psychological Review, 50(4), 370–96.
Retrieved from http://psychclassics.yorku.ca/Maslow/motivation.htm.
Ø
Steere, B. F. (1988). Becoming
an effective classroom manager: A resource for teachers.. Albany, NY: SUNY Press
Ø by Janet A. Simons, Donald B. Irwin and Beverly A. Drinnien. ABRAHAM MASLOW, from Psychology - The Search
for Understanding.West Publishing Company, New York, (1987)
Ø kaufman, R. Educational
system planning. Englewood, cliffe, N.J. prentice Hall, 1972.
