1- شێوازی چاره‌سه‌ری
کێشه[1]:
ئه‌م شێوازه که یه‌که‌مجار له لایه‌ن زانای ئه‌مریکی
جان دیۆیی(1859-1952) یه‌وه ڕاشکاوانه پێداگری له‌سه‌رکراوه و هاتۆته به‌ر باس،
شێوازێکی په‌روه‌رده‌یی و وانه‌بێژی قوتابی
ته‌وه‌ره که له‌ودا قوتابیان له‌ڕێگای چاره‌سه‌ری کێشه‌کانه‌وه زانیاری له‌مه‌ڕ
بابه‌ته‌کان وه‌ده‌ست دێنن.به‌واتایه‌کی تر چاره‌سه‌ری کێشه بریتیه له ڕه‌وتێک
که له‌وتا فێرخواز به که‌ڵک وه‌رگرتن له ئه‌زموونه کرداری و تواناییه مێشکیه‌کانی
خۆی، به‌ره‌و چاره‌سه‌ری کێشه یان گرفته‌که‌ی خۆی هه‌نگاو ده‌نیت و ده‌گاته
ئاکامێکی دڵخواز.
له‌ده‌روونناسیدا ((کێشه)) زۆرتر ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر
هۆکاری ده‌ره‌کیه‌کان و ژینگه‌ی تاک بۆ وێنه: مه‌ته‌ڵێک، پرسێکی بیرکاری و....تاد،
که هه‌ر کامه‌یان خۆی ڕێگا و چاره‌سه‌ریه‌کی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه. لێره‌دا
گرینگ ئه‌وه‌یه چۆن تاک بتوانێت زانیاری و ئه‌زموونگه‌لی پێشووتری خۆی بۆ چاره‌سه‌ری
ئه‌م کێشه‌یه به‌کاربێنێت و بگات به ڕێچارێک که پێشتر نه‌یده‌زانی. ئامانجی
گشتی له شێوازی چاره‌سه‌ری کێشه ئه‌وه‌یه که تاک شێوازێکی گشتی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه
له‌گه‌ڵ کێشه‌کان فێرببێت(سیف،1391).
بێرۆ (2012) شێوازی چاره‌سه‌ری کێشه ئاوا پێناسه ده‌که‌ت:
Ø
قوتابی ته‌وه‌ره
Ø
قواتبیه‌کان له تاقم و پۆلی بچوکدا فێری ده‌کرێن. ئه‌وپه‌ڕه‌که‌ی
6تا10 که‌س.
Ø
مامۆستایان یان ڕاهێنه‌ره‌کان زۆرتر له‌وه‌ی که وانه
بۆ قوتابیه‌کان بڵێنه‌وه، ڕێنماییان ده‌که‌ن.
Ø
ئه‌وه‌ی که وا سه‌ره‌نجی قوتابیه‌کانی بۆ لای فێربوون
ڕاکێشاوه، کێشه‌یه‌که که ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێت، ئه‌مه‌ش هانده‌رێکی باشه بۆ
فێربوون.
Ø
هه‌بوونی کێشه خۆی وه‌ک مه‌کینه‌یه‌کی باش کارامه‌یی
تاک له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و ڕه‌وتگه‌لی مێشکی تاک به‌هێزتر ده‌کات.
Ø
زانیاری نوێ له ڕێی ڕێبه‌ری ڕێبه‌ری خودی تاکدا به‌رهه‌م
دێت.
بۆ چاره‌سه‌ری کێشه، شێوازگه‌لی جۆراوجۆر هه‌ن که لێره‌دا
به‌پێی توانا تیشک ده‌خه‌ینه سه‌ر چه‌ند شێوازێک.
ئـ) هه‌ڵه و ئه‌زموون: ئه‌م شێوازه که
شێوازێکی دۆزه‌رانه‌یه[2]
له چاره‌سه‌ری کێشه و فێربوونی زانیاری‌دا، کاتێک که‌ڵکی لێوه‌رده‌گیردرێت که هیچ
ڕێسا و یاسایه‌کی دیاریکراومان بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌که نه‌بێت. بۆ نموونه کاتێک ده‌تهه‌وێت
به‌چه‌ند کلیله‌ی هاوشێوه بۆ یه‌که‌م جار قفلێک بکیته‌وه، ئه‌وا ناچار ده‌بیت یه‌که
به یه‌که تاقیان بکه‌یته‌وه و بیانجه‌ره‌بێنیت تا کلیله‌ی مه‌به‌ست ده‌دۆزیته‌وه
و قفڵه‌که‌ی پێده‌که‌یته‌وه.
بـ) شێوازی ڕێ به‌دیی[3]:
کاتێک که سه‌رجه‌م بنچینه و په‌یوه‌ندی ناو کێشه‌که ناسراو بن، ئه‌وا ده‌توانین
له‌م شێوازه که‌ڵک وه‌ربگرین. فێربوون له‌م شێوازه‌دا کاتێک ده‌گات به ئامانج که
بتواندرێت په‌یوه‌ندی نێوان پێکهاته‌کانی کێشه‌که وه‌ک گشتێکی یه‌کگرتوو
بزاندرێت، واتا په‌یوه‌ندی نێوان سه‌رجه‌م پێکهاته‌کان به‌یه‌که‌وه له‌به‌رچاو
بگرین و هه‌ڵیسه‌نگێنین. بۆ نموونه کاتێک په‌یامێکمان بۆ دێت((هه‌ڵۆ کوێستان له
شاییه))، ئه‌گه‌ر بزانین هه‌ر کام له‌م وشانه بۆ چ هێمایه‌ک به‌کار هاتوون ئه‌و
کات ده‌توانین له ڕێگه‌ی شێوازی ڕێبه‌دییه‌وه ئه‌م کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بکه‌ین و مه‌به‌ستی
په‌یانه‌که بدۆزینه‌وه.
پـ) شێوازی شیکردنه‌وه[4]:
ئه‌م شێوازه تێکهه‌ڵکێشێکه له دوو شێوازی هه‌ڵه و ئه‌زمين و ڕێ به‌دیی، بۆ
چاره‌سه‌ری کێشه‌کان به‌م شێوازه پێویسته سه‌رجه‌م قۆناغ و په‌یوه‌ندیه‌کانی ناو
کێشه‌که یان پرسه‌که به باشی بزانین، واتا پێویسته سه‌ره‌تا کێشه‌که شیبکه‌ینه‌وه
و سرجه‌م قۆناغ و هۆکارگه‌لی خوڵقانی ئه‌م کێشه‌یه بخه‌ینه به‌ر باس و پێش
بینیشی له‌باره‌وه بکه‌ین. بۆ وێنه کێشه یان پرسیاری ئێمه ئه‌وه‌یه: بۆ
خوێندکارانی زانکۆ هۆگریه‌کی ئه‌وتۆیان بۆ خوێندنه‌وه نیه؟ یان: هۆکارگه‌لی نه‌خوێنده‌واری
له کوردستاندا چین؟
که‌واته به گشتی کێشه‌گه‌لی کۆمه‌ڵایه‌تی زۆربه‌یان له‌م
ڕێگه‌یه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌بن و ده‌خرێنه به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه.
تـ) شێوازی جان ده‌یوی: جان ده‌یوی لای وایه ڕه‌وتی
چاره‌سه‌ری کێشه به تێگه‌یشتن و بینینه‌وه‌ی ئه‌و هۆکارانه ده‌ست پێده‌کات که
کێشه‌که‌یان درووستکردوه و خۆی له پێنج قۆناغ به‌م شێوه‌ی خواره‌وه پیکدێت:
·
ده‌ستنیشانکردن و تێگه‌یشتن له کێشه‌که
·
دیاریکردنی هۆکارگه‌لی ئه‌گه‌ری پێکهێنانی کێشه‌که (سازکردنی
گریمانه)
·
ڕێکخستنی گه‌ڵاڵه بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی گریمانه‌کان
·
تاقیکردنه‌وه‌ی کرداری هه‌ر کام له گریمانه‌کان به پێی
گه‌ڵاڵه‌ی دیاریکراو
·
گه‌یشتن به ڕێ چاری درووست
·
گه‌یشتن به ئه‌نجام و گشتاندنی
لێره‌دا چیرۆکی (فه‌رهادی کونجکۆڵ[5])
ده‌خه‌ینه ڕوو بۆ باشتر تێگه‌یشتنی خوێنه‌ری به‌ڕێز له شێوازی به‌کارهێنانی
شێوازی جان ده‌یوی له چاره‌سه‌ری کێشه‌دا که زۆرتر له زانست‌دا به‌کار دێت(صفوی ،1386):
1.
فه‌رهادی کونجکۆڵ له ڕۆژێکی بارانیدا، کرمێکی له ناو
قوڵکه ئاوێکدا بینی و به‌خۆی وت، دۆینێکه ئه‌م قوڵکه‌یه کرمی تێدا نه‌بوو، ئه‌گینا
کاتی یاری کردن له‌م شوێنه ده‌مبینی، که‌واتا ده‌بێت بزانم ئه‌م کرمه له کوێوه
هاتوه(ده‌ستنیشانکردن و تێگه‌یشتن له کێشه)
2.
فه‌رهاد ده‌ستیکرد به گریمانه کردن و بیر کردنه‌وه له
سه‌رجه‌م ئه‌و ڕێگایانه‌ی که ده‌کرێت کرمه‌که هاتبێته ناو ئاوه‌که. له‌برخۆیه‌وه
ده‌یکوت، له‌وانه‌یه له ئاوه‌که‌دا به‌دیهاتبێت، له‌وانه‌شه له‌دوای بارانه‌که
له ناو خۆڵه‌که هاتبێته ده‌ره‌وه(سگزکردنی گریمان، بیرکردنه‌وه له هۆکاره
ئه‌گه‌ریه‌کان).
3.
فه‌رهاد بۆ لێکدانه‌وه و تاقیکردنه‌وه‌ی گریمانه‌کانی
خۆی به‌م جۆره گه‌ڵاڵه‌ی داڕێژت:
·
بۆ ئه‌وه‌ی که لێی ڕوون بێته‌وه ئایا کرمه‌که له‌گه‌ڵ
بارانا هاتۆته خوارێ یان نا، چه‌ند قاپی پڕکرد له ئاو و له چه‌ند شوێنی جیاوازی
ناو باغچه‌که داینا.
·
بۆ ئه‌وی که بزانێت ئایا ئاوی باران خۆی کرم ساز ده‌کات
یان نا قاپێکی پڕکرد له ئاوی باران و له شوێنێک داینا.
·
کرمێکی له ناو شوشه‌یه‌کی ئاواڵه هاویشت و به خۆڵ سه‌ری کرمه‌که‌ی داپۆشی و پاشان ئاوی به‌سه‌ر خۆڵه‌که‌داکرد تا بزانێت
ئایا کرمه‌که دێته ده‌ر یان نا؟(گه‌ڵاڵه‌دانان بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی گریمانه‌کان).
4.
فه‌رهاد له ڕۆژێکی باراناوی تردا یه‌که به یه‌که‌ی به‌نامه‌کانی
خۆی به پێی گریمانه‌کان، تاقی کرده‌وه(تاقیکردنه‌وه‌ی کرداری گریمانه‌کان).
5.
تاقیکردنه‌وه‌ی گریمانه‌ی سێهه‌م ده‌ریخست که دوابه‌دوای
ئاو داکردن به‌سه‌ر خۆڵه‌که، کرمه‌که له ژێر خۆڵ دێته ده‌ر(گه‌یشتن به ڕێچاری
درووست).
6.
فه‌رهاد به‌و ئاکام و ئه‌نجامه گه‌یشت که کرمه‌کان له
کاتی بارینی باراندا له ژێر خۆڵ دێنه ده‌ر (گه‌یشتن به ئه‌نجام و گشتاندنی).
هه‌رچه‌ند ئه‌م شێوازه له زانستگه‌لی جیاوازدا شێواز و
واتای جیاواز ده‌گه‌یێنێت به‌ڵام له کۆی گشتیدا ئه‌م چه‌ند قۆناغه له‌خۆ ده‌گرێت:
1)
پێناسه‌کردن یان خستنه‌ڕووی کێشه‌که: له چاره‌سه‌ری کێشه‌دا،به‌ر له هه‌ر هه‌نگاوێک
پێویسته کێشه‌که به وردی بناسین. هۆکاری چاره‌سه‌ر نه‌بوون یان لاڕێ بوونی
زۆربه‌ی کێشه و پرسه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر پێناسه‌نه‌کردنیان یان پێناسه‌کرانیان
له‌دوای کاره‌که و له کاتی گه‌یشتن به ته‌نگژه و ئاڵۆزی.پێناسه‌کردنی کێشه
بنه‌ڕه‌ت و بناغه‌ی چاره‌سه‌ری کێشه‌یه. هه‌ڵبه‌ت چۆنایه‌تی و چه‌ندی پێناسه‌ی
کێشه‌کان بۆ کێشه‌گه‌لی ساکار و ئاڵۆز جیاوازه، له کێشه ئاڵۆزه‌کاندا پێویسته
سه‌رجه‌م لایه‌ن و قوژبن و پێکهاته‌کان شی بکرێنه‌وه که ئه‌مه‌ش ده‌توانێت سه‌ره‌هه‌ودای
چاره‌سه‌ری باشمان بدات به ده‌سته‌وه بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌که. به‌ڵام له کێشه
ساکاره‌کاندا ته‌نیا پێویسته ئامانج و که‌ندکۆسپه‌کان پێناسه و دیار بکرێن.
2)
کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری: بۆ چاره‌سه‌ری باشی کێشه پێویسته زانیاری باشمان له‌سه‌ر
هه‌بێت و زانیرای باش و جێی متمانه کۆ بکه‌ینه‌وه. به‌ر له هه‌ر شت ده‌بیت دڵنیا
بین که سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌کانمان جێی متمانه‌ن. هه‌روه‌ها پێویسته زانیاره‌کان
به شێوه‌یه‌کی زانستی پۆلێن بکه‌رێن. زانیاری هه‌ڵه، ڕێ چاری هه‌ڵه ده‌ئه‌فرێنێ
و ڕێ چاری هه‌ڵه ده‌بیته هۆی چاره‌سه‌ر نه‌بوونی کێشه و به فیڕۆ چوونی هه‌وڵه‌کان.
3)
سازکردنی گریمانه: گریمانه بریتیه له وادانان یان بۆچونێک که
هێشتا نه‌چوه له دونیای ڕاستیه‌وه و له مێشکی خۆماندا وای داده‌نێین که ئه‌گه‌ر
وابێت چی ده‌بێت؟، که‌واته مه‌به‌ست له سازکردنی گریمانه بریتیه له پێش بینی
کردن یان له پێش خۆ دانانی ڕێچاری ئه‌گه‌ری. لیره‌دا قوتابی ناچاره چه‌ند
گریمانه‌یه‌ک له مێشکی خۆیدا درووست بکات و بۆ سازکردنی گریمانه‌ش ناچاره
بیربکاته‌وه و تێبکۆشێت تا به که‌ڵک وه‌رگرتن له شێوه‌ی جۆراوجۆر وه‌ک هاوبیری
له‌گه‌ڵ که‌سانی تر یان شێوازی بارانی مێشکی و...تاد، چه‌ند ڕێگا بۆ چاره‌سه‌ری
کێشه‌که بدۆزێته‌وه و ئه‌م ڕێچارانه بنوسێته‌وه، لێره‌دا ته‌نیا ئامانج دۆزینه‌وه‌ی
ڕێ چاری جیاوازه و پێویست ناکات بزاندرێت کام ڕێ چار باشتره یان نا.
4)
تاقیکردنه‌وه‌ی گریمانه‌کان: له‌م قۆناغه‌دا ده‌ست ده‌که‌ین به تاقیکردنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی
گریمانه‌کان و له کۆتاییشدا باشترین و درووستترینیان هه‌ڵده‌بژێرین. پێووانه بۆ
باشتر بوونی گریمانه‌کان بریتیه له کارامه بوونیان له گه‌یشتن به ده‌ره‌نجام
و هه‌روه‌ها زووتر گه‌یشتن به ده‌رئه‌نجامه‌که. ئه‌م قۆناغه، قۆناغی بڕیاردانه.
له‌م قۆناغه‌دا ئه‌گه‌ر گریمانه‌یه‌ک نه‌یگه‌یاندین به ئاکام، ئاوا گریمانه‌یه‌کی
تر تاقیده‌که‌ینه‌وه تا کۆتایی.
5) ئه‌نجام،
گشتاندن و به‌کارهێنان: له‌م
قۆناغه‌دا باشترین گریمانه که ده‌مانگه‌یه‌نێت به چاره‌سه‌ری کێشه‌که هه‌ڵده‌بژێردرێت
و به‌کار ده‌هێندرێت و له کێشه هاوشێوه‌کانی تریش دا که‌ڵکی لێوه‌رده‌گیردرێت و
ده‌گشتێندرێت، که ئه‌مه‌ش خۆی هاریکاریمان ده‌کات تا له کێشه‌ی هاوشێوه‌ی تردا
زۆر کاتمان به فیڕۆ نه‌ده‌ین و زووتر بگه‌ین به ئاکام.
لێره‌دا بۆ باشتر تێگه‌یشتنی خوێنه‌ری به‌ڕێز نموونه‌یه‌ک
دێنینه‌وه:
خاڵه ئه‌رێنیه‌کانی شێوازی چاره‌سه‌ری کێشه:
Ø
له‌م شێوازه‌دا قوتابی زۆر چالاکه و ئه‌مه‌ش ده‌بێته
هۆکارێک بۆ باشتر فێربوون و فێربوونی به‌رده‌وام و نه‌بڕاوه.
Ø
قوتابی له‌م شێوازه‌دا هه‌ست به به‌رپرسایه‌تیه‌کی زۆر
ده‌کات و ته‌نانه‌ت له کاتی شکست هێنانیشدا خۆی به به‌رپرسی شکسته‌که ده‌زانێت.
Ø
له‌م شێوازه‌دا به هۆی ئه‌وه که فێربوون و گه‌شه‌ی
قوتابی ئامانجی سه‌ره‌کیه نه‌ک ناوه‌ڕۆک و بابه‌تی کتێب و وانه، سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانی
ژیانی فێرخواز وه‌ک لایه‌نی کۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌روونی و...تاد، واتا که‌سایه‌تی گشتی
فێرخواز سه‌رنجی پێده‌درێت.
Ø
به هۆی په‌یوه‌ندی نێوان بابه‌ته فێرکاریه‌که و ژیانی
ڕۆژانه‌ی فێرخوازان و هه‌روه‌ها سه‌رنجدان به هزر و بۆچونیان، ڕوحیه‌تی لێکۆڵه‌رانه
له فێرخوازه‌کاندا پێک دێت.
خاڵه نه‌رێنی یان کۆسپه‌کانی شێوازی چاره‌سه‌ری کێشه:
Ø
به‌کارهێنانی ئه‌م شێوازه پێویستی به شاره‌زایی و
لێزانی و مامۆستای لێزان و به‌ئه‌زموون هه‌یه.
Ø
ئه‌م شێوازه پێویستی به شوێنی زۆر و هه‌ر وه‌ها کاتی
زۆر هه‌یه.
Ø
فێرخوازان و قوتابیانی به‌شدار نابێت زۆر بێت و ئه‌مه‌ش
یه‌کێک له کێشه سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌م شێوازه له وڵاتانی پاشکه‌وتوو یان به‌ره‌و
پێشکه‌وته.
له هه‌موو زانست و
وانه‌یه‌ک دا ناتوانین که‌ڵک له‌م شێوازه وه‌ربگرین و زۆرتر له کۆمه‌ڵناسی و
بیرکاری و کۆمپیته‌ر و لێکۆڵینه‌وه‌دا که‌ڵکی لێوه‌رده‌گیردرێت.